هيوادارم له‌درێژيى بابه‌ته‌كه بێزار نه‌بن. چونكه له‌وه‌كه‌متر حه‌قى نادرێت) 1- به‌پێى ديراسه‌يه‌كى وردم بۆ قورئان و ژياننامه‌ى پێغه‌مبه‌ران (درودى خوايان له‌سه‌ر بێت), به‌درێژايى 25 ساڵ, دڵنيا بومه‌ته‌وه كه مه‌ترسيدارترين هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاين, خودى ڕؤچوون و زياده‌ڕه‌وييه له ئايندا. بۆيه قورئانى پيرؤز پێغه‌مبه‌رى ئيسلاميى ئاگادار كردۆته‌وه كه خاوه‌ن ئاينه‌كان ئاگادار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زياده‌ڕۆيى و توندڕه‌وى له ئايندا نه‌كه‌ن. ده‌فه‌رموێ: (قل يا أهل الكتاب لا تغلوا في دينكم). واته: ئه‌ى خاوه‌ن كتێبه‌كان! زۆر ڕۆ مه‌چن له ئايندا.
براو خوشکی موسلمان! جارێکی تر مانگی ڕه‌مه‌زان هات ، مانگێکه که به‌هۆی فه‌زڵ و چاکه تایبه‌ته‌کانیه‌وه له هه‌موو مانگه‌کانی تر پیرۆز و به‌سوودتره. ـ مانگی رۆژووه که کلیلی به‌ندایه‌تی و ئيخلاسه. ـ مانگی پاریزگاری و به‌خته‌وه‌ریيه ـ مانگی خۆگری و سه‌بره له‌سه‌ر عیباده‌ت . و دورگیری له‌گوناهه، که ئه‌گه‌ر عیباده‌ته‌کان وابون ئیمانه‌که‌ت تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه. ـ مانگی ته‌وبه‌و گه‌رانه‌وه‌یه بۆ لای خوای گه‌وره‌که هوی ره‌حم و به‌زه‌یی و لێ بورده‌یی ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه‌یه.
1- پارشێو کردن پارشێوکردن له کاتی دیاری کراو ، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئینسانی موسوڵمان نه هه‌ر به ڕواڵه‌تی شتکه بایه‌خ بدا به‌ڵکو ناخ و شوێنه‌واری شت له به‌رچاو ده گرێ، وه پارشێویش که بۆخۆی ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ته چاک وایه هیچ کات له‌بیر نه‌کرێ. 2- خوێندنی نوێژه‌کان به کۆمه‌ڵ (جه‌ماعه‌ت) به تایبه‌ت نوێژی به‌یانی و عه‌سر. به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری به‌ڵگه‌ی پته‌وی ئیمان و خۆڕاگری له‌سه‌ر دین و خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تی.
نزیكه‌ی ده‌ڕۆژمان ماوه هاوڕێییه‌تی له‌گه‌ڵ ڕه‌مه‌زان و ڕۆژووگرتندا، ئایا چ دوعایه‌كمان كردووه‌ته ویردی سه‌رزمان و بنی زمانمان!؟، ئایا به ته‌ماهی چین، بۆ چ حه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵێك ده‌گه‌ڕێین، له كوێی مه‌یدانه‌كه‌داین، دۆستایه‌تیمان تا ئاستی كوێیه!؟، پێمبڵێن ئێوه و خۆم تا چه‌نده گه‌رمیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕۆژانه و شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا، مه‌هام و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وین و پێگه‌یشتنی ڕۆژی دیدار له نێت و كرده‌ماندا هه‌یه یان نا!، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه داێ هه‌موو مرۆڤایه‌تی له ساحه‌یه‌كی ته‌خت و به‌ختدا كۆده‌كرێنه‌وه، ئیشی ئێمه له كوێی كاركردندایه بۆ گه‌شت نبه ڕۆژی دیدار و سه‌رفرازیی!.
لە وه‌تەی کۆمەڵەی سامیەکان بۆ مافی مرۆف نافی بیلای لەڕۆژ چوارشەمەی ڕابوردودا هاتوە کە، بەڵگەی زۆر گرنگ و دیار‌و بەرجەستە هەیە لەسەر ئەوەی کە ئسرائیل یاسای نێودەوڵەتی شکاندوە بە کۆشتنی خەڵکی مەدەنی پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی کردوە، لەگەڵ ئەوەی کە زۆرینەی گەلانی جیهان چاوی خۆیانیان لێ قوچاندوەو گوێی خۆیان لێکەڕکردوە، بەڵام ئەگەر ووڵاتانێك هەبن ئەو دۆسیە بجوڵێنن و پشتگیری بکەن ئەوا حوکومەتی ئیسرائیل و بەرپرسە سیاسیەکان و سەربازیەکانان توشی لێپرسینەوەی توند دەبن لەلایەن مافی مرۆڤی نێودەووڵەتیەوە .
له توراسی ئیسلامیمان چه‌ندین كاری فكری هه‌یه جیاواز له كاری خه‌ڵكانی تر، به ئه‌ندازه‌یه‌ك بونه به كۆڵەگه‌ی به‌هێز له‌و بواره‌دا، به‌هۆی بابه‌تی بونه‌وه كه له‌م بواره نوسراوه جیا ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها بوه به ده‌ستپێك بۆ زانسته ئیسلامیه‌كان به‌هۆی هونه‌رسازی داڕشتنه‌وه جیا ده‌كرێت، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك بێ زێده‌ڕه‌وی كردن بوه به ئامڕازی فێكردنی زیره‌كی گه‌شه‌ی هزر.
عمار متاوع كه رۆژنامه‌نوسێكى میسریه‌و ئه‌ندامى ئیخوان المسلمین له میسر به‌سه‌رهاتێكى زۆر خۆشى خۆى ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت : رۆژێك به‌رپرسى ئوسره‌كه‌م (ئوسره وه‌ك شانه‌ى حیزبى وایه له هه‌یكه‌لیه‌ى ئیخوان المسلمین) ته‌له‌فونى بۆ كردم ، كاتێك له قۆناغى دووهه‌مى زانكۆدا بووم ، پێى وتم كه ئاماده بم بۆ خێوه‌تگه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌ى كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش چونه ده‌ره‌وه له خێوه‌تگه‌كه قه‌ده‌غه‌یه .
بە ناوی خودای مێھره‌بان، سەلام و درودی خوا لە دیداری پێغه‌مبه‌ری ئازیز، ئێمەی موسڵمان زۆر پێوستیمان به بایەخ دان وپاككرنەوەی لایەنی ڕوحی و دەروونیه، ئه‌گه‌ر سه‌یر که‌ین ئه‌بینین لەژیانی ئەمڕۆماندا.پێچه‌وانه‌ین ئەوەی جێگەی خه‌م و داخە بایەخ نه‌دانه به‌لایه‌نی ڕۆحیمان و بایه‌خ دانە بەلایەنی جەستە و حه‌زوو ئاره‌زووه سه‌رشێته‌کانمان؟
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه که له کڵێسه‌ی چیای سینا وه‌رگیراوه، ھه‌ڵگری نامه‌کەی پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) که له ساڵی 620ی زایینی دا بۆ ئه‌م کڵێسه‌ی ناردووه. ھه‌ڵگری نامه‌که عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب بو‌وه و ڕه‌سوولی خوا (د.خ) تێیدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه که موسوڵمانان پشتگیری مه‌سیحییه‌کان بکه‌ن و به‌ستێنێکی باش فه‌راھه‌م بکه‌ن تاکوو ئازادانه، به‌ندایه‌تی و بانگه‌وازی ئایینی مه‌سیحیه‌ت ڕابگه‌یێندرێ. سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م، سوڵتانی عوسمانی له ساڵی 1517ی زایینی ئه‌م نامه‌یه‌ی به‌دروست زانیوه و بردوشیه‌ته ڕیزی به‌ڵگه ده‌سخه‌تیه‌کانی ئه‌نتیکخانه‌ی ئیمپڕاتۆری عوسمانی له قوسته‌نته‌نیا.
بسم الله الرحمن الرحيم « الذين امنو وتطمئن قلوبهم بذکرالله الابذکرالله تطمئن القلوب» واتا: ئه‌وانه‌ی که‌ئيماندارن به‌زيکرو يادی خوای گه‌وره دڵيان پاراو هێمن وئارام ده‌بێته‌وه، ئايه‌به‌ڕاستی دڵ به‌يادی خوا ئارامده‌بێته‌وه يان نا ؟ ئه‌مه‌پرسيارکردنێکه ،« ئێمه‌ش ده‌ڵێين و ووڵامی پرسياره‌که‌ی خوای گه‌وره ده‌ده ينه‌وو ده‌ڵێين به‌ڵێ والله دڵ به يادی خوا هێمن ده‌بێته‌وه‌و ئارام ده‌بێ ».
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb