سەلەفیەت و بیری تەکفیری لە خزمەتی مۆدێلی داعشدان دەبوایە ھەر زوو یەکگرتوو پاشگری ئیسلامی لە خۆی بکاتەوە ئەبوبەکر عەلی کاروانی ئەو سەرکردەیەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە بەردەوام داوای گۆڕانکاری لە حزبەکەی دەکات ، لەم دیمانە تایبەتەی (باس) دا دەڵێ : “ یەکگرتوو دەبوو دەمێک بوایە پاشگری ئیسلامی لە خۆی بکرایەتەوە ”. جەخت لەوەش دەکاتەوە کە داعش موسڵمانن و ئیسلامییشن. 1 – ھەندێک دەڵێن داعش و لایەنە ئیسلامییەکان دوو ڕووی یەک دراون ، بەڵام ئیسلامیەکان دەرفەتیان نییە وەکو داعش بن ، ئێوە چی دەڵێن؟
دیار‌و ئاشکرایه دواکه‌وتن له جیهاد کردن له پێناوی خوای گه‌وره‌دا له سیفاتی دووڕوانه هه‌ربۆیه ده‌بینین ئه‌گه‌ر که‌سێك له مسوڵمانان به بێ عوزری شه‌رعی دوابکه‌وێت له جیهاد ئه‌وا لۆمه‌کراوه له لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) جا بابزانین سه‌ره‌نجامی ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی که دواکه‌وتن له غه‌زای (ته‌بوك) چی بوو؟ دیاره ئه‌م غه‌زایه به هۆی هه‌لو مه‌رجی تایبه‌تی خۆیه‌وه تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بوو بۆ مسوڵمانان ،
...ماندوویی، دووپات بوونه‌وه، ته‌نیایی، ڕۆژ به‌تاڵی، هه‌رڕۆژه‌یی، ژاکاوی، ئاواته‌خوازی مردن ،... وشه‌هایه‌کی ئاشنا له سه‌رده‌می ده‌رفه‌ته‌کان و لێزانی و تیکنۆلۆژیه که بۆ ڕزگاری مرۆڤ له ته‌نیایی هاتوون، به‌ڵام ڕۆژ له دوای ڕۆژ مرۆڤ ته‌نیاتر و ته‌نیاتر ده‌بێت.
دوای تێپەربوونی 13 ساڵ له پێغەمبەرایەتی و بانگەوازی ئیسلامی به شێوازێکی سنووردار و پڕ لە چەرمەسەری و ئازار، له کاتێک دا ئەشکەنجەی برواداران گەیشتبو لووتکەی خۆی، تا ئەو جێگەیە که بڕیاری بێ شەرمانەی کوشتنی پیغەمبەر (درودی خوای لێبێت) له لایەن موشریکانی مەککه درا. هەر چەند پێغەمبەر گیانی لە مەترسی دابوو بەڵام کت‌وپڕ دەروازەیەکی رەحمەتیان به روودا کرایەوه.
بسم الله الرحمن الرحیم بەھەشت لە قورئانی پیرۆز دا بە چەندین وەسف و ناو ھاتووە کە سەرنجی خوێنەرانی بەڕێز بەرەولای ھەندێ لەو ناو و وەسفانە ڕادەکێشم : 1-دار السلام : واته (جێگه‌ی بێ ترس و ئارامی ) وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا( لَهُمْ دَارُ السَّلاَمِ عِندَ رَبِّهِمْ وَهُوَ وَلِيُّهُمْ بِمَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ {الأنعام/127}) واته: ئه‌و خاوه‌ن باوه‌ڕانه له په‌ر وه‌رنده‌ی خۆیانه‌وه (دار السلام- به‌هه‌شت)یان بۆ هه‌یه كه هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره- له‌دنیاو، له‌قیامتدا- پشتیوان و یاریده‌ریانه ئه‌و پاداشه‌یان له‌به‌ر ئه‌وكاره چاكانه‌یه ئه‌نجامیاندان.
ده‌ڵێن میلله‌تێک که له مێژووی خۆی په‌ند وه‌رنه‌گرێ مه‌حکووم به دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌وه، ئه‌مڕۆژانه له حاڵێکدا که له تۆڕ و شه‌به‌که‌کانی هه‌واڵ و ڕۆژنامه‌کانی جێ¬باوه‌ڕی جیهانی گوزارشتهایه‌ک له کوشتاری ژنان و مناڵانی کۆبانی و ململانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره بۆ ژیان و ئازادی بڵاو ده‌که‌نه‌وه .ڕه‌سانه‌کانی ڕادیۆیی و ته‌له‌ڤیزیونی ،چاپه‌مه‌نێکان و شه‌به‌که‌کانی مه‌جازی بوون به مه‌یدانی شه‌ڕ و کێشه‌ی ڕه‌سانه‌یی نێوان نووسه‌ران و شیکارانی کورد و جار وایه داوێنی ئه‌و کێشانه به ڕووپه‌ڕی شه‌قامه‌کان و ناو خه‌ڵک کێشراوه .تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی ئه‌م شه‌ڕ و کێشانه‌ی قه‌ڵه‌می و ڕه‌سانه‌یی زیندوو کردنه‌وه‌ی ن
له 20 نۆوامبری ساڵی 1986 زایینی دوو خوێندکاری 9 ساڵەی ئاناتۆری نییۆیۆرکی، به نووسینی نامەیەک داوایان له سەرجەم منداڵانی دنیا کرد که رۆژێک تایبەت به ئاشتەوایی تەرخان بکرێت. رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان له 20 نۆوامبری 1959 بەیاننامەی مافی منداڵان و له ساڵی 1989دا پەیماننامەی مافی منداڵانیان پەسند کرد.
كاتێ ئه‌م كتێبه‌م خوێنده‌وه زۆری تاساندم‌و تا راده‌یه‌كی باشیش تووشی شۆك‌و سه‌رسامی بووم، نوسینه‌كه به‌زمانێكی نه‌رم‌و دۆستانه نووسراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی زانیاری‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دژ به كورد‌و مێژووه‌كه‌ی ده‌دوێت. ناونیشانی كتابه‌كه (الاكراد والنّبی دراسة فی تأریخ الأكراد وجغرافیتهم) نوسه‌ره‌كه‌شی ناوی (أ.د. محمد به‌هجه‌ت قه‌بیسیه) كه پسپۆڕی زمانی عه‌ره‌بی‌و له‌هجه عروبیه‌كان‌و مێژووی كۆنه‌و، له ساڵی 1940 له دایك بووه‌و به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و خه‌ڵكی سوریه، له‌هه‌ر سێ زانكۆی (حه‌له‌ب، تشرین، قاهیره)ش، وه‌ك مامۆستا وانه‌ی گۆتووته‌وه.
هەرچەندە پێموایە ئەو پۆلێن کردنە بۆ کافر و بڕوادار لە دنیای نوێ و هاوچەرخدا زۆر بەرتەسك بۆتەوە، ئەمڕۆ وڵاتانی پێشکەوتوو لەسەر بنچینەی هاوڵاتی بوون مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆیان دەکەن، نەك وەك کافر و موسڵمان و مەسیحی ویەزیدی وجولەکە و هتد. بەڵام خەڵکی گشتی موسڵمانی کورد زۆر تووشی ڕاتەکان دێت، کاتێك لە میدیاکان لە هەندێ کەسایەتی ئایینی وحزبی دەپرسن: ئایە داعش موسڵمانن یان کافر؟! کاتێ هەندێکیان لەبەر هەوای پەنهانیان لەگەڵ داعش دەڵێن: موسڵمانن بەس هەندێك هەڵەیان هەیە!!
ئیسلاح: به‌ڕای ئێوه چ پێوه‌ندییه‌ک له نێوان سێ وشەی سەرەکی «شۆڕا، ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد و ئيجماع» له‌گه‌ڵ «کاربه‌ده‌ستان و سازمانه‌کانی ده‌سه‌ڵات» له ئیسلامدا هه‌یه؟
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb