له 20 نۆوامبری ساڵی 1986 زایینی دوو خوێندکاری 9 ساڵەی ئاناتۆری نییۆیۆرکی، به نووسینی نامەیەک داوایان له سەرجەم منداڵانی دنیا کرد که رۆژێک تایبەت به ئاشتەوایی تەرخان بکرێت. رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان له 20 نۆوامبری 1959 بەیاننامەی مافی منداڵان و له ساڵی 1989دا پەیماننامەی مافی منداڵانیان پەسند کرد.
كاتێ ئه‌م كتێبه‌م خوێنده‌وه زۆری تاساندم‌و تا راده‌یه‌كی باشیش تووشی شۆك‌و سه‌رسامی بووم، نوسینه‌كه به‌زمانێكی نهرمو دۆستانه نووسراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی زانیاری‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دژ به كورد‌و مێژووه‌كه‌ی ده‌دوێت. ناونیشانی كتابه‌كه (الاكراد والنّبی دراسة فی تأریخ الأكراد وجغرافیتهم) نوسه‌ره‌كه‌شی ناوی (أ.د. محمد به‌هجه‌ت قه‌بیسیه) كه پسپۆڕی زمانی عهرهبیو له‌هجه عروبیه‌كان‌و مێژووی كۆنه‌و، له ساڵی 1940 له دایك بووه‌و به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و خه‌ڵكی سوریه، له‌هه‌ر سێ زانكۆی (حه‌له‌ب، تشرین، قاهیره)ش، وه‌ك مامۆستا وانه‌ی گۆتووته‌وه.
هەرچەندە پێموایە ئەو پۆلێن کردنە بۆ کافر و بڕوادار لە دنیای نوێ و هاوچەرخدا زۆر بەرتەسك بۆتەوە، ئەمڕۆ وڵاتانی پێشکەوتوو لەسەر بنچینەی هاوڵاتی بوون مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆیان دەکەن، نەك وەك کافر و موسڵمان و مەسیحی ویەزیدی وجولەکە و هتد. بەڵام خەڵکی گشتی موسڵمانی کورد زۆر تووشی ڕاتەکان دێت، کاتێك لە میدیاکان لە هەندێ کەسایەتی ئایینی وحزبی دەپرسن: ئایە داعش موسڵمانن یان کافر؟! کاتێ هەندێکیان لەبەر هەوای پەنهانیان لەگەڵ داعش دەڵێن: موسڵمانن بەس هەندێك هەڵەیان هەیە!!
ئیسلاح: به‌ڕای ئێوه چ پێوه‌ندییه‌ک له نێوان سێ وشەی سەرەکی «شۆڕا، ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد و ئيجماع» له‌گه‌ڵ «کاربه‌ده‌ستان و سازمانه‌کانی ده‌سه‌ڵات» له ئیسلامدا هه‌یه؟
زانایانی كۆن ئیعجازی قورئانیان بە پلەی یەكەم و سەرەكی لە ڕووە ڕەوانبێژییەكەیەوە دەبینی بەحوكمی ئەوەی هەر پێغەمبەرێك هاتبێت موعجیزەكەی لەو بوارەدا بووە كە لەو سەردەمەدا خەڵكی شارەزاییان تێدا هەبووە ، وە لەبەر ئەوەی عەرەبی سەردەمی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت ڕەوانبێژترین سەردەمە لە ڕووی زمانی عەرەبییەوە بۆیە خوا لەولایەنەوە بۆیان هات بۆ ئەوەی ئیقامەی حوججەیان لەسەر بكات و دڵنیا بن لەوەی كە ئەم قورئانە دەبێت لە لایەن خواوە هاتبێت چونكە لە توانای كەسدا نییە ئاوها كتێبێك دابنێت.
گردی حه‌سه‌نلو هه‌ڵکه‌وتوو له 7 کیلۆمیتری شاری نه‌غه‌ده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، یه‌کێ له‌و شوێنه مێژوویی و کۆنانه‌یه که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌شت هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا. دیارترین ئاسه‌واری دۆزراوه له‌و شوێنه دا جامی زێڕی حه‌سه‌نلویه که سه‌ر به سه‌رده‌می ئاسنه و له موزه‌خانه‌ی کۆنینه‌ناسی ئێرانی ڕاگیراوه.
ئیبن و تەیميە دەڵێت : «عەشق بریتیە لە خۆشەویستی كە تێك ئالانی تێدا بێت ئەدی چۆن دەبیت باس لە تێك ئاڵان لەگەڵ خوادا بكرێت. ئیبن و قەیمی جەوزی دەفەرموێت عیشق واتە خۆشەویستی بە زیادەیەكەوە ئیمە هەرچەندە خوامان خۆش بوێت ناتوانین بڵێین بە زیادەوە خوامان خۆش ویستوە كەواتە چۆن دەبێت ئەم چەمكە بۆ خوا بەكار ببەین. ئەمانە ئەو پرسیارانەن كە زۆر رووبەڕووی بەندەو برادەرانم لە ناوەندی مەعریفەت دەبنەوە لە كۆرەسەكانماندا»
هەموو ئایینە سەرەکییەکانی جیهان، لە قۆناغێک لە مێژووی خۆیاندا پێبەندبوونی خۆیان سەبارەت بە ئاشتی، لە زمانی سەرکردە و بیرمەندەکان و لە نێوان دەقە کلاسیکەکان یان ڕێکخستنەکانی دوایی خۆیاندا، وەک بایەخێک دەربڕیوە. جیا لەمانە، تێکۆشەرانی ئایینی لە چارەسەری ناکۆکییەکانی نێونەتەوەییدا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕؤڵی گرینگ و بەنرخ دەگێڕن. داڕژتنی بوارێکی نوێی لێکۆڵینەوە
دەق و داب و نەریتەکانی ئایینی بە شێوازی جۆراوجۆر دەتوانن یاریدەری لێکۆڵینەوەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی بن. بۆ وێنە، لە یەکدانەوەیەکی سەلبیدا، تۆژینەوەی داب و نەریت و یاساکانی ئایینی نیشان دەدەن کە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گرووپێکی تایبەت کە سەرکردەکەیان شوێنکەوتووی داب و نەریتی توندوتیژیهێنەرە، چ مەترسییەک هەیە. شوێنگێڕانی پڕۆسەکان لە وردە کلتوورەکانی ئایینی‌دا
که بڕوانینه ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌بینین که سازان و نه‌رم و نیانی له پێوه‌ندییه‌کانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی تا چ ڕاده‌یه‌ک گرینگی هه‌بووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی له سه‌رکه‌وتنی بانگه‌واز و ڕاگه‌یاندنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بۆ دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له ئاسایش و ئارامی بوو.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل