به‌پێی ڕاپۆرته‌کان به‌ھۆی نەبوونی نان و ئاو زیاد له 40 مناڵ گیانی خۆیان له ده‌س دا. زیاد له 25 ھه‌زار مناڵ‌یش له سه‌ر به‌رزایی کێوه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ڕووبه‌ڕوو بونه‌ته‌وه. پاش په‌لاماری تیرۆریسته ته‌کفیری و به‌عسیه‌کانی داعش بۆ ناوچه‌ی شه‌نگاڵ له پارێزگای موسڵی عێراق، زیاد له 300 ھه‌زار دانیشتووی ئه‌م ناوچه‌یه ڕوویانکرده ھه‌رێمی کوردستان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا توركیه‌كان، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رایی كۆتایی پێهاتوه و ئه‌ردۆغانیش به‌جیاوازیه‌كی زۆر له‌ێشه‌وه‌یه و به‌وپێيه‌ش، ده‌بێته دوازده‌يه‌مين سه‌رۆك كۆمارى توركيا. ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 10-8-2014 ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له توركیا به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌پێشه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانیه‌تی وتوانیویه‌تی ده‌نگی پێویست بهێنێت بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی له‌و وڵاته.
دینا زه‌که‌ریا که ڕۆژنامه‌نووسێکه، به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای تورکیا و سه‌رۆکی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان (عدالت و توسعە) له ھه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕه‌قیبه‌که‌ی دا، ئیحسان ئۆغڵو له‌خه‌ڵکی تورکیا پیرۆزبایی کرد.
پیرۆزبایی دکتۆر قه‌ره‌زاوی له ئەردۆغان : دکتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان له ھه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاتە، پیرۆزبایی لێ کرد. قه‌ره‌زاوی به ئاماژه به دەسپێکی سه‌رده‌مێکی نوێ له مێژووی تورکیادا وتی : ئه‌ردۆغان نه ته‌نیا خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی تورک، به‌ڵکوو خۆشه‌ویستی ھه‌موو عه‌ره‌به‌کان و ئوممه‌تی ئیسلامیشه. http://www.timeturk.com/tr/2014/08/13/karadavi-den-muslumanlara-erdogan-... ته‌قینه‌وەی خۆکوژی له نزیکی ماڵی حه‌یده‌ر عیبادی :
بە یارمەتی شارۆمەندان و باوەڕپێکراوانی دەس بەخێری شاری سەردەشت، خەڵکی ئەم شارە ھاوکات لەگەڵ تەواوی شاره کورده‌واریەکان، که‌مپه‌ینێکیان بۆ یارمه‌تی به لێقه‌وماوانی شه‌نگاڵ ده‌ستپێکرد. بەم بۆنه‌وه شۆڕایێکی 7 که‌سی که له حاجی حه‌سه‌نی واحیدی، حاجی ئه‌بوبه‌کر مەولانی، دکتۆر ڕه‌سووڵ پیرۆتی، حاجی محەمه‌د نیک پەی، که‌ریم مەعرووف زادە، محەمه‌د قادری بێوران و خاتوو ھاجره محه‌مه‌دئه‌مین پوور پێکھاتبوو، بۆ چاودێری و ئیدارەکردنی شێوازی یارمه‌تیەکانیان ھەڵبژێردران و بڕیاردرا که له ئیمکاناتی ئەنجومەنی بەرگری له مافی بریندارانی کیمیاوی سەردەشت بۆ ئاسانکاری ئیش و کارەکان کەڵک وەربگیردرێ.
یه‌کێ له‌سه‌رکرده‌کانی گروپی تیرۆریستی داعیش به‌ڵێنی داوه که ئه‌م گرووپه بێتوو بچێته وڵاتی میسر، محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری لابراوی ئه‌م وڵاته ده‌کوژن. به پێی ھه‌واڵی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری التحریری میسر، ئه‌بو سوھه‌یب لیبیایی (أبو صهيب الليبي) له سه‌رانی گرووپی تیرۆریستی داعش له گرته‌یێکی ویدیۆیی‌دا ده‌ڵێ : مورسی تاغووته و گەوره‌ترین جه‌نایه‌تکاره. چون ھه‌وڵیدا ئایین وه‌کوو که‌ره‌سته و ئامێرێک بۆ شاردنه‌وەی کاره‌کانی به‌کار بێنێ.
داعش، ماڵی ڕێبه‌ران و بنکه‌ی ناوه‌ندی حیزبی ئیسلامی له شاری نه‌ینه‌وای داگیر کرد و گڕی تێبه‌ردا. ابراھیم الحسن، جێگری سه‌رۆکی «مه‌جلیس عه‌شیره‌ته‌کانی نه‌ینه‌وا» له پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گەڵ «العربی الجدید» ڕایگه‌یاند : حیزبی توندڕه‌وی داعش، بنکه‌کانی حیزبی ئیسلامی تاڵان کردووه و پاشان ئه‌م بنکانه‌ی سووتاندووه. بێجگه له‌مه تا ئێستا خانووی زیاد له 30 که‌س له ڕابه‌رانی به‌ناوبانگی ئه‌م حیزبه‌ی له شاری نه‌ینه‌وا داگیرکردووه.
چالاكان لەپێگەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەڵمەتێكی فراوانی پشتگیریكردنی بزوتنەوەی حەماسیان دەستپێكردووە, ئەوەش لەپاش لێدوانێكی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی قەوارەی جولەكەوە بوو, كەتیایدا ووتبووی لەهیچكام لەجیهانی ئیسلامی و عەرەبیشدا كەسێك نیە كەلایەنگیری و پشتیوانیی بزوتنەوەی حەماس بكات, هەموو لەدژی حەماسن, جگە لەتوركیا و قەتەر و ئێران نەبێت .
ته‌رمی 200 فه‌له‌ستینی له گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له تلاڤیو دۆزرایه‌وه. ئه‌م ته‌رمانه، ھی که‌سانێکه که به ده‌ستی چه‌کدارانی لایه‌نی ڕاستی توندڕه‌وی جوله‌که، له ناوچه پێشووه عه‌ره‌ب نشینه‌کان له ساڵی 1948 شەھید کراون. بە پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری وۆرڵد بوڵتەن، ده‌یان ھاووڵاتی فه‌له‌ستینی، له شه‌ش گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له ناوچه‌ی یافا له تەلاڤیودا دۆزراونەتەوە. ئه‌م ته‌رمانه له کاتی شه‌ڕی عەرەبه‌کان و ئیسڕائیل لەلایەن خەڵکی توندڕەوی ئیسڕائیل شەھید کراون.
به‌پێی ھه‌واڵی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، ڕۆژی دووشەمە 17ی خەرمانانی 93 یارمەتیەکانی خەڵکی سەرده‌شت بۆ خەڵکی ئاوارە و لێقه‌وماوی شه‌نگاڵ لە ڕێگای سنووری کیلە ڕاده‌ستی ھەرێمی کوردستانی عێراق کرا. ڕۆژی دووشه‌مه سه‌رجه‌م یارمه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و ناوچه‌که، که له‌م ماوه‌دا کۆکرابوه‌وه به به‌شداری زۆرێ له به‌رپرسان و چالاکوانانی مه‌ده‌نی، له سنووری کیلە ڕاده‌ستی ھه‌رێمی کوردستانی عێراق کرا.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb