ئەمرۆ، حوکمی لە سێدارەدانی دکتۆر محەمەد بەدیع ئەمینداری گشتی اخوان المسلمین و 182 کەسی دیکه لەو کەسانەی کە دژی کودەتای سپا بوون، لەلایەن دادگای شاری منیا بۆ جارێکی تر پەسەند کرا. ئەمڕۆ، شەممە 31ی پووشپەڕ ئەمساڵ، دادگای باڵای تاوانەکانی کودەتا لەشاری منیای میسر بە سه‌رۆکایه‌تی سەعید یوسف، دادوەری لەسێداره‌دانی منیا کە لەمەو پێش حوکمی لەسێدارەدانی 682 کەسی بێ‌تاوانی دەرکردبوو، حوکمی لەسێداره‌دانی دکتۆر محه‌مه‌د به‌دیع ئه‌مینداری گشتی بزاڤی اخوان المسلمین و 182 که‌س له لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی داسەپاند.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش وه‌کوو پاڵێوڕاوی پارتی دیموکراتی گه‌لان و دیکه‌ی پارت و دامه‌زراوه سیاسییه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که، ڕکابه‌ریی پاڵێوڕاوی دیکه‌ی پارته‌کانی تورکیا ده‌کات، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌و وڵاته. به‌پێی هه‌واڵی ھەواڵنێری ئه‌نادۆڵ، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، سیاسه‌توانی کوردی تورکیا، پاڵێوڕاوێتی خۆی بۆ به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ھه‌واڵی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، له چه‌ن ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر له جل و به‌رگی فۆرشی ژنانی شاری تاران سه‌رپۆش به دروشمی «ڕابێعە» کە دروشمی خه‌ڵکی دژه کوده‌تا له وڵاتی میسره، بڵاو بووه‌ته‌وه. ئه‌م سه‌رپۆشانه که به جوانترین شێوه ڕازاونه‌ته‌وه و له وڵاتی تورکیا دروستکراون، چه‌ن دروشمێکی «ڕابێعه»ی له‌سه‌ر نووسراوه و ناوی چه‌ن شوێن و شاری جیھانی پێوه‌یه و ھه‌روه‌ھا لێی نووسراوه : «کل دنیا رابعه» واته : «ته‌واوی جیھان رابیعه‌یه».
ڕۆژنامه‌ی – واشینگتۆن پۆست – ی ئه‌مریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه " محمد مورسی " ی سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی میسر تاكه كه‌سێكه كه‌توانای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ئاڵۆزه‌كه‌ی ئێستای فه‌له‌ستینی هه‌بێت، چونكه له‌كاتی مـاوه كـه‌مـه‌كـه‌ی سه‌رۆكایه‌تییدا توانیی ئه‌و ڕاستیه بسه‌لمێنێت كه‌له‌توانایدایه كه‌به‌و كاره هه‌ڵسێت، كه‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانی بیكات .
به پێی ناوه‌ندی ھه‌واڵنێری ئاناتۆلی تورکیا دوای کۆمەڵکوژیەکەی غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا سێ رۆژ پرسەی راگەیاند و ئاڵای ئەو وڵاتە ھێنرایە خوارەوە. بولەند ئارنچ جێگری سەرۆک وەزیران و وتەبێژی حکومەتی تورکیا دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران روونکردنەوەیدا و تیایدا نەفرەتی لە ھێرش و کۆمەڵکوژییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین لە غەززە کرد.
له‌لایه‌ن چه‌ن ھه‌کێرێکی نه‌ناسراو پێگه‌ی فه‌رمی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان تووشی په‌لامار بوو. به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئيسلاح، پێگه‌ی فه‌رمی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر یوسف قه‌رزاوی و ئه‌مینداری گشتی دکتۆر عه‌لی محێدین قه‌ره‌داغی که ناوه‌نده‌که‌ی له شاری دۆحه پێته‌ختی وڵاتی قه‌ته‌ردایه، له‌لایه‌ن ھه‌کێره نه‌ناسراوه‌کانه‌وه ھێرش کرایه سه‌ری.
* نوێنه‌ری سازمانی نێونه‌ته‌وه‌یی : ده‌نگی ئێوه ده‌گه‌یێنمه ئه‌ندامانی شۆڕای ئه‌منی کۆمه‌ڵێ له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران و چالاکانی مه‌ده‌نی به ئاماده‌بوون له به‌رامبه‌ر بنکه‌ی سازمانی نێونه‌ته‌وه‌ی له تاران، ناڕه‌زایی خۆیان سه‌رباره‌ت به کوژرانی خه‌ڵکی غه‌ززه له لایه‌ن سپای ڕژێمی زایۆنیستی ده‌ربڕی.
قاهره- رأی الیوم شێخ محمد العریفی بانگخوازی عه‌ره‌بستانی، حه‌ماسی به شیاوی یه‌کێ له فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) زانی. له گرته‌یێکی ڤیدیۆیی که تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی یوتیۆب بڵاو بووه‌ته‌وه به ئاماژه بۆ فه‌رمووده‌ی «لا تزال طائفة من أمتی ظاهرین على الحق لعدوهم قاهرین، لا یضرهم من خالفهم إلا أصابهم من لأواء، وهم کالإناء بین الأکلة حتى یأتیهم أمر الله وهم کذلک، قالوا: یا رسول الله وأین هم؟ قال: ببیت المقد‌س وأکناف بیت المقد‌س» ڕایگه‌یاند : له یه‌کێ له فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) باس له بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فه‌له‌ستین (حماس) کراوه.
سەرۆك وەزیرانی توركیا خەڵاتی جولەكەكانی بۆ كۆنگرەی جولەكەی ئەمریكی گەڕاندەوە كەلە ساڵی ٢٠٠٤ پێی بەخشرابوو. باڵیۆزی توركیا لە واشنتۆن سەردار كڵیچ، لە رێگەی پەیامێكەوە وەڵامی كۆنگرەی جولەكەی ئەمریكی لەبارەی داواكاری گەڕاندنەوەی خەڵاتی رێزلێنان كەلە ساڵی ٢٠٠٤ بە ئەردۆغانیان بە خشیبوو دایەوە. لەو نامەیەی كە بۆ سەرۆكی كۆنگرەی جولەكەی ئەمریكایی جاك رۆسێن نێردراوە، ئاماژە بەوە كراوە كە كۆنگرەی جولەكەی ئەمریكی بێدەنگ بووە لە كاولكاری و سیاسەتی وەحشیگەرانەی حكومەتی ئیسرائیل.
سه‌عیده وارسی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ڕۆژی سێ شه‌ممه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بۆھۆی لایه‌نگری وڵاته‌کەی له په‌لاماره‌کانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵکی غه‌ززه، ده‌ستی له‌کار کێشاوه. ئه‌م وه‌زیره‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی «تویته‌ر»دا نووسی : به‌داخێکی زۆره‌وه نامه‌ی ده‌سکێشانه‌وه‌م پێشکه‌شی ده‌یڤید کامێڕۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا کرد ... چونکوو نه‌مه‌توانی زیاتر له‌مه سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌م دژی غه‌ززه قبوڵ بکه‌م.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb