«ئومید زەندی» خوێندکاری خولی کارناسی زانکۆ ئه‌ندازیاری کاره‌با له زانکۆی «علم و صنعت ايران»، له نۆزده‌ھه‌مین خولی ئوله‌مپیادی نێووڵاتی، له به‌شی ئه‌ندازیاری کاره‌با، پلەی سێھه‌می به‌ده‌سھێنا. بەپێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، «ئومید زه‌ندی» خوێندکاری خەڵکی شاری سنە، کە لە زانکۆی عیلم و سەنعەتی ئێران وانە ئه‌خوێنێ، به به‌شداری کردن له نۆزده‌ھه‌مین خولی کێبه‌رکێی زانستی له بەشی ئەندازیاری کارەبا له مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لەلایەن زانکۆی «تربیت مدرس» بەڕێوە چوو، توانی پلەی سێھەم بەدەس بێنێ.
ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسا، لە لاپەڕەی تیوتەری خۆیدا نووسراوەیەکی لە ژێر ناوی «قەیرانی میسر و ڕۆڵی ئیخوان» بڵاو کردەوه که تێیدا باس لە لاخستنی ڕێکخراوەی ئیخوان «اخوان المسلمینھ»ی میسر ده‌کات.
دادگایێکی میسری، محه‌مه‌د به‌دیع ـ له پێشه‌وایانی گه‌وره‌ی اخوان المسلمین ـ و 14 که‌سی دیکه‌ی به تاوانی به‌شداری له کوشتن و دروستکردنی شەڕ و ئاژاوه له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵک دژی کوده‌تا، به زیندانی ھه‌تایی مه‌حکووم کرد. بڕیاریش وا بوو که دادگاییکردنه‌که به ئاماده‌بوونی شاھێده‌کان و بیستنی شایه‌تی ئه‌وان، به‌ڕێوه چێ، به‌ڵام دادگا، به ده‌رکردنی حوکم، ڕۆژنامەوانان و خه‌ڵکی ئاماده‌بووی دادگای تووشی سه‌رسووڕمان کرد.
مه‌ریوان ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح ته‌رمی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌حمود ئیواز له چالاکانی ئایینی شاری مه‌ریوان ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا. ته‌رمی مامۆستا مه‌حمود ئیواز، مامۆستای قوتابخانه و زانکۆ، ئیمام و پێشنوێژی مزگه‌وتی «صلاح الدين»ی شاری مه‌ریوان و له زانایای گه‌وره و به‌ناویه‌ی شاری مه‌ریوان که له ڕووداوی ھاتوچۆ له جاده‌ی سنه ـ مه‌ریوان فه‌وتی کردبوو، به ئاماده‌بوونی خه‌ڵکێکی زۆر، ڕۆژی ھه‌ینی 4ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له گۆرستانی «دار سه‌یران»ی مه‌ریوان به‌خاک سپێردرا.
په‌یکه‌ری شاعیر و ئه‌دیبی ناوداری کورد مامۆستا «پیره‌مێرد» له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ندی خه‌ڵکی خانه‌قا، «به‌شیر ناسری» کۆتایی پێھات.
حسەین عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حسەین کۆکەن خەڵکی گوندی مێگوڕەی سەر بە بەشی بایەنگان، دەسکەوتی چەن ساڵەی خۆی کە بڕی 6 ملوێن تمەن پارەی ئێرانی بوو، بۆ پشتگری لە بەشی سازکردنی خوێندنگان پێشکەشی ئەم بەشەی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح و بە گێڕانەوە لە ئیرانا، خاڵۆ حسێن ئەم پارەیەی لە ڕێگای ئەو موسافیر و گەشتیارانە کە سەردانی ئەویان کردووە و وەک خەڵات و پێشکەشی پێیان داوە، کۆی کردوەتەوە.
کۆبوونه‌یه‌کی یه‌ک ڕۆژه لە ژێر ناوی «توند و تیژی دژ به‌ژنان »ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ۲۱ خەزه‌ڵوه‌ر، له سنه به‌ڕێوه‌چوو. کۆ بوونه‌وه‌ی مافی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونناسی لێکۆڵینه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی توند و تیژی دژ به‌ژنان له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا له ژێر‌ته‌وه‌ری «توند و تیژی دژ به‌ژنان» له‌گه‌ڵ بوونی عه‌بدولموحه‌ممه‌د زاهیدی به‌رپرسی پاڕێزگای کوردستان، بریکار و دادوه‌ره‌کانی پارێزگای کوردستان، مامۆستاکانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی تایبه‌تی زانکۆکانی پارێزگای کوردستان و چالاکان و هۆگرانی کێشه‌کانی ژنان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌۲۱ى خه‌زه‌ڵوه‌ر، له سنه به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی سێ شەممە 4ی سەرماوەزی 93 پیشانگای کتێبی کوردستان بە ئامادەبوونی زیاد لە 300 چاپەمەنی ناوخۆی ئێران، لە شاری سنە بەڕێوە چوو. شەشەمین پیشانگای کتێبی کوردستان بە ئامادەبوونی لایەنگرانی فەرھەنگ و زیاد لە 300 چاپەمەنی پاش نیمەڕۆی دووشەممە دەست بەکار بوون.
زۆرتر له دووسه‌د که‌س له زانایانی شیعه و سوننی خه‌ڵکی ئێرانی له به‌یانیه‌کی هاوبه‌شدا کرده‌وه‌کانی زۆرخوازانه و بێ ڕێزی کردن به ڕووگه‌ی یه‌که‌می موسڵمانان له‌لایه‌ن زایۆنیسته‌کانیان ئیدانه کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕخنەی لە دەسەڵاتدارانی میسر به‌ھوی داخوازیکردن لە پۆلیسی نێو دەوڵەتی بۆ قۆلبەستکردنی شێخ یوسف القرضاوی، سه‌رۆکی یەکیەتی زانایانی موسوڵمان گرت. به پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری فەڕانسە لە ئەنقەرە، دکتۆر یوسف قەرەزاوی کە دژی حکومەتی چەکدارانی میسر چەن وتاری پێشکەشکردوە، لە لایەنگرانی بزاڤی ئیخوانە. لە دوای لابردنی سەرۆک کۆماری فەرمی میسر، محەمەد مۆرسی کە ئەندامی بزاڤی ئیخوان بوو، لەلایەن چەکداران و سپای میسرەوە، شێخ قەرەزاوی لە وتارەکانیدا بە توندی دژی بەرپرسانی میسر قسەی کردووە.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb