بە هەوڵی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەت، کارگەی تایبەتمەند لەسەر پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەشێوەی مەجازی بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی وانەکانی هاوینەی منداڵان و مێرمناڵان لە «خانە تسکین» لە سەقز ڕۆژی دووشەممە ۲۴ی خەرمانانی ١٤٠٤ بەڕێوە چوو.
خولێکی چوار ڕۆژەی پەروەردەیی خوێندکارانی زانکۆی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی هۆرمزگان لە ڕۆژانی ۲۰-۲۴ خەرمانان لە شیراز بەڕێوە چوو.
تاقمێک لە بەرپرسانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ۳۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ لە سەفەرێک بۆ چابەهار، لەگەڵ فاڕووق ئەعزەمی، ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار کۆبوونەوە.
مەولەوی عەلی تاهیرپوور، جێگریی پەروەردەیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری ساڵحاوا، لەگەڵ دوو مناڵی بەهۆی خنکان لەناو زەریای خەزەردا گیانیان لەدەست دا.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی مەڵبەندی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتی گەورە بەڕێز «عەبدولحەمید سەججادی» پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی خەبات ئەمینی، چالاکوان و ژینگەپارێزی خۆبەخش کە لە ڕەوتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەر تووشی سووتان ببوو و گیانی لەدەست دا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
یەکیەتی جیهانی زانایانی موسوڵمان داوای لە کۆماری عەڕەبی میسر، حکوومەت و نەتەوە کرد کە بەخێرایی بۆ وەستانی وەچەکوژی خەڵکی فەلەستین لە کەناری غەززە کارێک بکەن و ڕۆڵی مێژوویی و مرۆیی خۆیان لە گەیاندنی خواردن و دەرمان بۆ زیاتر لە دوو ملوێن مرۆڤێکی کە لەژێر گەمارۆی توندی ڕژێمی زایۆنی ماونەتەوە و بەهۆی برسێتی ڕووبەڕووی مردن بوونەتەوە، بگێڕن.
سەیرانێکی بنەماڵەیی ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری شنۆ بە بەشدارییەکی بەگوڕی ئەندامان و پێشەنگان لە سەیرانگای نالوس بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ۲۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۴، دکتۆر ئەمیر موستەفایی ئەندامی جەماعەت و لە چالاکانی قوڕئانی و وەرزشیی ناوچەی هەورامان بەهۆی وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb