ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، 26ی گوڵانی 1405ی ھەتاوی، زانایانی ئایینی شاری مەھاباد، بە مەبەستی کەمکردنەوەی لەمپەرەکانی ھاوسەرگیری گەنجان، 23 مسقاڵ زێڕیان دابین کرد کە بەشێکی حازر و بەشێکی قەرز بێت.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ۱۴۰۴ کارگەیەک لەژێر ناوی "گرفتەکانی ژنانی موسوڵمان لە سەردەمی مۆدێڕن و ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵیان" لەلایەن جێگری بەشی خوشکانی جەماعەت لە شاری جوانڕۆ بەڕێوە چوو.
بە مەبەستی ئاشنابوون بە توانا و بەهرە کەسییەکانی هەر تاکێک و بە جەختکردنەوە لەسەر ناسینی تایبەتمەندییەکانی مرۆڤ و ڕۆڵی ئیمان لە گەشەپێدانی مرۆیی، کارگەیەک لەژێر ناوی "کارامەیی تاکەکەسی بە ڕوانگەیەکی قوڕئانی" لە تۆربەتی جام بەڕێوە چوو.
لە مەڕاسمێکدا بە ئامادەبوونی بنەماڵە و چالاکوانانی مەزهەبی لە مزگەوتی پێشەوا موحەممەد غەزاڵی، ڕێز لە ۱۵۰ قوڕئانخوێنی لاو لە شاری ڕوانسەر گیرا.
بە هەوڵی جێگری پەروەردەیی "جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح"ی شاری تایباد، کۆبوونەوەی مانگانە بۆ پێداچوونەوەی چەمکە قورئانییەکان بە گرنگیدان بە "ڕەهەندە وجودییەکانی مرۆیی" و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و گەنجان لە ماڵی قوڕئانی "إقرأ" بەڕێوە چوو.
بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگییەکانی ناوەندی بنەماڵە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەستێنی مەجازی و باشترکردنی تواناکانی هەڵسوکەوتی نێوان هاوسەراندا، کارگەیەکی ڕاهێنانی بە ئامادەبوونی پسپۆڕانی بواری دەروونناسی لە شاری سەراو بەڕێوە چوو.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا مەنسوور ڕەبیعی پەیامێکی سەرخۆشی بڵاو کردەوە کە دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
مامۆستا سەلاحەددین بەهائەددین لە نامەیەکدا، دەستخۆشی لە پەیامی سەرەخۆشی مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح کرد کە دەقی نامەکە بەم چەشنەیە
سەیرانێکی یەک ڕۆژی گەشتیاری-پەروەردەیی ڕۆژی پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی ۵۰ قوتابییەکی کچ و ئەندامانی بەشی فێرکاری - پەروەردەیی جەماعەتی دەعوەت ئیسلاحی شاری جوانڕۆ بەڕێوە چوو.
سەیرانێکی بنەماڵەیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری بانە بە ئامادەبوونی ئەندامان و بەرپرسانی کارگێڕیی پارێزگا بەڕێوە چوو.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb