شیخ الحدیث، مەولەوی «شەھابەدین شەھیدی» زانای بەناوبانگ و مامۆستا زانستی فەرموودە، لە قوتابخانە ئایینیەکانی سەر بە حەنەفییەکانی شاری خەواف، ڕۆژی چوارشەممە، 13 بەفرانبار کۆچی دوایی کرد.
یاریدەی تایبەتی سەرۆک کۆمار لە بەشی نەتەوە و کهمایهتییه ئایینی و ئایینزاکان، جەختی کرد لەسەر دانان و ڕێکخستنی ناوچەی ئازادی فرۆشیاری لە ناوچەی کوردستان و وتی: بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاخ لە ناوچە سنووریەکان دهبێ بەردەوام بێت، بەڵام ئەمە بە واتای بەرگری لە «کۆڵبەری» لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان نییە.
مامۆستا ڕەسووڵ ڕەشئەحمەدی، ناسراو بە «ھەڵوەدا» نووسەر و شاعیری ناسک خەیاڵ و بەناوبانگی مەھابادی ڕۆژی دوو شەممە 25ی ڕێبەندان لە شاری مەھاباد کۆچی دوایی کرد.
شێخ عومەر عەبدوڕڕەحمان، ئەمیری کۆمهڵی ئیسلامی میسر، ڕۆژی 30ی ڕێبەندان، لە زیندان، کۆچی دوایی کرد.
شێخ بیلال سهعید شهعبان؛ ئهمینداری گشتیی بزووتنهوهی تهوحیدی ئیسلامی لوبنان و پێشهوا و وتاربێژی مزگهوتی «تۆبه«ی ترابلۆسی لوبنان كه وهك میوانی كۆنفڕانسی «ههموومان بۆ فهلهستین» له تاران بهشدار بوو، دوێنێ ههینی 6ی ڕهشهمه، له مزگهوتی «ڕیسالهت» سهر به ئەھلی سوننەتی تاران وتارێكی پێشكهش كرد.
بهرپرسی پهروهرده و فێرکاری شاری بۆکان، ڕۆژی دوشەممە ۹ى ڕەشەمە، لە پێکهێنانی ۹ کتێب بە زمانی کوردی بۆ فێرکاری لە خوێندنگاکانی ئەم شارە خەبەری دا.
دەستەیەک لە نوێنەرانی فڕاکسیۆنی «ئەھلی سوننەت»ی پاڕلەمانی ئێران، قسەکانی پێش لە نوێژی ھەینی نوێنەری شاری «مەشھەد»یان بە قسەگەلێکی «ئاژاوەگێڕانە» و «ھۆکاری جیاوازی» زانی و خوازیاری بەرگیری لەم نوێنەرە بوون.
شێخ سەید نەجمەدین بەرزەنجی، شێخی تەریقەتی قادری لە تەکیەی شێخ بابا سەعیدی مەھاباد، پاش نەخۆشینێکی درێژخایێن، ڕۆژی پێنج شەممە 19ی ڕەشەمێ کۆچی دوایی کرد.
محەممەدی کوڕی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، نووسەر، توێژەر و وەرگێڕی کورد، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ڕەشەمە، کۆچی دوایی کرد.
دەستەیەک لە چالاکانی ژینگە پارێز، عەسری ڕۆژی ھەینی 20ی ڕەشەمە، 300 نەمامی قەزوانیان لە بەرزاییەکانی گوندی دوریسانی سەر بە شاری پاوە چاند.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل