مامۆستا ڕەسووڵ ڕەشئەحمەدی، ناسراو بە «ھەڵوەدا» نووسەر و شاعیری ناسک خەیاڵ و بەناوبانگی مەھابادی ڕۆژی دوو شەممە 25ی ڕێبەندان لە شاری مەھاباد کۆچی دوایی کرد.
ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی ساڵی 1334ی ھەتاوی لە شاری مەھاباد چاوی بە دنیا ھەڵێنا و پاش 61 ساڵ تەمەن، ڕۆژی دووشەممە 25ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، بە ھۆی نەخۆشینەوە، کۆچی دوایی کرد.
ڕەش ئەحمەدی، خزمەتێکی زۆری بە زمان و ئەدەبی کوردی پێشکەش کرد کە لەم بوارەدا چەن کتێب لە ناوبراو وەک «شارۆچکهی شادی»، «شکۆی ئهوین»، «خهزێنهی بزه» بڵاو کراوەتەوە.
تەرمی خوالێخۆشبوو «ھەڵوەدا» ئەمڕۆ سێ شەممە، 26ی ڕێبەندان لە ناوی خێڵی خزم و کەس و لایەنگرانی ئەسپەردەی خاک کرا.
پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی «ھەڵوەدا» دەکا و لە خوای میری مەزن بۆ ئەو کۆچکردووە لێخۆشبوون داوا دەکات.
بۆچوونهکان