دەستەیەک لە چالاکانی ژینگە پارێز، عەسری ڕۆژی ھەینی 20ی ڕەشەمە، 300 نەمامی قەزوانیان لە بەرزاییەکانی گوندی دوریسانی سەر بە شاری پاوە چاند.
لە درێژەی ئەم چالاکییەدا، نوێژی عەسر بە جەماعەت و بە پێشنوێژی مامۆستا ھاشم حەکیمی، ئیمام جومعەی دوریسان، لەو دەشتەدا بەڕێوە چوو.
جێگای ئاماژەیە کە پێشتر، چالاکیی دیکەی وێنەی ئەم چالاکییە لە گوندەکانی پاوە وەک گوندی «دودان» بەڕێوە چوو.
بۆچوونهکان