سه‌ر له بەیانی ڕۆژی یه‌کشەممە، 2015/9/27سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان، سه‌رۆكی په‌یمانگای جیهانی فیكری ئیسلامی و زانا و خه‌مخۆری بیری ئیسلامیی و گه‌لی موسوڵمان دکتۆر جەمال بەرزنجی له ئەمریکا كۆچی دوایی كرد.
ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی سه‌رده‌م، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له چاو پێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌رێز «قوربان قولی به‌ردی موححه‌مه‌د ئۆف» سه‌رۆک کۆماری تورکمنستان به ئاماژه به پێوه‌ندی نزیک و دۆستانه‌ی ئێران و تورکمنستان و ده‌رفه‌تی پێوه‌ندی زۆر و گونجاو بۆ په‌ره‌سه‌ندنی هاوکاری دوولایه‌نه و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێڕه‌کانی ناوچه جه‌ختی کرد که:
بۆ یه‌که‌مجار، شرۆڤه‌ی بۆستانی سه‌عدی، له دانانی شاعیر و نووسه‌ری سهردهشی پێشکه‌شی کتێبخانه‌کانی کوردستان کرا. شرۆڤه‌ی کوردی بۆستانی سه‌عدی له دانانی نووسه‌ر و شاعیری سه‌رده‌شتی مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌مینیان له لایه‌ن ده‌زگای چاپه‌مه‌نی کوردستان ـ سنه له دوو بەرگ و 1300 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاو کرایەوە.
مامۆستای پایەبەرز، حاجی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئەمینی برا گەوره‌ی کاک حه‌سه‌ن ئەمینی، ئێواره‌ی ڕۆژی ھەینی 20ی سەرماوەز به‌هۆی دڵەکپێوە کۆچی دوایی کرد.
دکتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی، سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی جیھانی زانایانی موسوڵمان، کۆمه‌ڵه په‌ند و ئامۆژگارییه‌کی ئاراسته‌ی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی «اخوان المسلمین» بۆ ده‌رچوون له ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا کرد تا ئه‌م جه‌ماعه‌ته بتوانێت سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی ئێستای میسر، بڕیارێکی دروست بدا.
احمد سیف الاسلام حسن البنا لە یەکەم کاتژمێری ڕۆژی ھه‌ینی لە شاری قاھیره کۆچی دوایی کرد. به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح به گه‌ڕانه‌وه له په‌ڕه‌ی تایبەتی خاتوو عایشە خەیرەت شاتر لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی تویتەر، احمد سیف الاسلام کوڕە گەورەی پێشەوای شەھید حەسەن بەننا، دامەزرێنەری گەورەترین بزاڤی ئیسلامی لە سەدەی بیست، لە تەمەنی 82 ساڵی، سەر لەبەیانی 16ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە شاری قاھیرە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا شەماڵ عەبدوڕەحمان موفتی، بانگخوازی بەناوبانگی کوردستانی عێراق، ڕۆژی ھەینی 30ی ڕێبەندان کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، مامۆستا شەماڵ موفتی، بە تەمەنی 61 ساڵ، بانگخوازی ناوداری کورد ئەندامی ئەنجومەنی ئیعجازی قورئان و سوننەت و لە چالاکانی ژینگە پارێزی عێراق، ڕۆژی ھەینی 30ی ڕێبەندان، لە ھەولێری پێتەختی ھەرێمی کوردستان، به ھۆی نەخۆشینی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. بانگخوازێک بوو کە ھەمووکات بە مامناوەندبوون و کاربەجێ‌بوون لای خەڵک دەناسرا و ئامۆژگاری و مەوعیزەکانیشی لەژێر ناوی «چەپکە بەھاکان» لەلایەن دەزگای چاپەمەنی «التفسیر»ەوە چاپ و بڵاو بوەتەوە ...
دکتور حەسەن تورابی، بیرمەند و سیاسەتوانی خەڵکی سودان و دژی دەوڵەتی ئێستای وڵاتی سودان، دوێ شەو لە نەخۆشخانەی شاری «خارتووم» کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح بە گەڕانەوە لە قەناتی «الجزیرە»، دکتۆر حه‌سه‌ن تورابی، ڕێبەری حیزبی کونگرەی نەتەوەیی سودان، سەرەکیترین حیزبی دژی «عمر البشیر» سەرۆک کۆماری سودانی باکوور، لە تەمەنی 84 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
سه‌رۆکی کۆڕی فێقهی ئامریکا ،دوکتور تاها جابرعهلوانی ڕۆژی هه‌ینی 14ی ڕه‌شه‌ممه کۆچی دوایی کرد.
شەشەمین ژمارەی گۆڤاری «اندیشە اصلاح» ئەمڕۆ کەوتە بەردەم خۆێنەران. "حقوق بشر و چالشهای پیش رو"، تەوەرەی سەرەکی بەشی ئەندێشەی ئەم ژمارەیە. لەو بەشەدا هێندێک وتار لە بیرمەندی سودانی ئەبولقاسم حاجی حەمەد و هەروەها خاتوونەکان ڕەفعەت حەسەن و مین‌و مورتازی لەنگرودی، لە هەڵسەنگاندنی نێوان ئیسلام و مافی مرۆڤ لە چاپ دراوە. "آزادی از اسارت گذشتە" دوایین نووسراوەی جۆرج تەرابیشی، ڕۆشنبیری سورییە کە قۆناغەکانی شەش ڕێیانەی هزری و وجودی شیدەکاتەوە.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb