گەلبەستی بەرزڕاگرتنی شاعیر کورد، ئەحمەدبەگی کۆماسی، پێنج شەممە و ھەینی 4 و 5ی سەرماوەز لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو. بە یاری ئەنجومەنی ئەدەبی شاری مەریوان و ھاوکاری ئیدارەی فەرھەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی ئەم شارە، گەلبەستی بەرزڕاگرتنی شاعیری کورد، ئەحمەدبەگی کۆماسی لە ڕۆژەکانی پێنجشەممە و ھەینی 4 و 5ی بەفرانبار، بە ماوەی 2 ڕۆژ لە ھۆڵی تالاری فەرھەنگ و ھونەری مەریوان بەڕێوە چوو.
ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەتی پاڕڵمانی ئێران لە قسەکانیدا بە بۆنەی وەرنەگرتنی پەیامی ئەھلی سوننەت ڕەخنەی لە دەوڵەتی ڕۆحانی گرت.
«جومعە ئەمین»، جێگری ئەمینداری جەماعەتی ئیخوانی میسر، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە 4ی ڕێبەندان لە شاری لەندەن کۆچی دوایی کرد.
را‌شد غەنووشی ئەمینداری گشتی بزاڤی «النهضه»ی توونس و ئەندامی یەکیەتی زانایانی موسوڵمان سووتاندنی مەعاز کەساسەبە، فڕۆکەوانی ئۆردۆنی بە توندی ئیدانە کرد و وتی : ئەم ئیشە دڕدانەیە و ئایینی ئیسلام لەم وەحشیگەریانە و ئه‌نجامده‌رانی، بەدوورە. غه‌نووشی سه‌باره‌ت به سووتانی فڕۆکه‌وانه ئۆردۆنییه‌که وتی : ئه‌م ئیشه به‌شێکه له دڕندایه‌تییه‌کانی داعش، کرده‌وه‌یه‌کی پیسه که له مێژووی ئیسلامدا بێ وێنه‌یه، چونکوو ته‌نیا خودای جه‌بباره‌که ده‌توانێ خراپکاران به ئاور بسووتێنێ، بۆیه ئێمه ئه‌م «کردەوه وەحشیانه» ئیدانە ده‌که‌ین.
لەگەڵ ئەوەی كەهەوڵێكی زۆر درا بۆ دژایەتیكردن و ناشرینكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان لەپاش هێرشەكەی مانگی ڕابردووی سەر ڕۆژنامەی چارلی ئیبدۆوە لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا, بەڵام دەرەنجامەكانی پێچەوانە بوونەوە و چاوەڕوان نەكراو بوون, چونكە بەو هۆیەوە خەڵكانێكی زۆری فەڕەنسی موسوڵمان بوون .
یا‌شار كه‌ماڵ، گه‌وره نووسه‌رو ئه‌دیبی كورد دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا دواجار ڕۆژی 2015/2/28 بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێكناو ماڵئاوایی له‌دۆست وئازیزان و گه‌لی كورد‌و خوێنه‌ره‌كانی كرد. یا‌شار كه‌ماڵ گه‌وره نووسه‌ر و ئه‌دیبی كورد له 14ی مانگی یه‌كی ڕابردوو به‌هۆی كێشه له‌سیسته‌می هه‌ناسه‌دان و نه‌خۆشی له‌دڵیدا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌سته‌نبوڵ كرا‌و له‌وكاته‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشكدابووه، به‌ڵام دڵی پڕ ئومێدی نه‌یتوانی له‌وه‌زیاتر به‌رگه بگرێ و رۆژی 2015/2/28 له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا دونیای بۆ هه‌میشه به‌جێهێشت.
به بەڕێوه‌چوونی ڕێوڕەسمێک، لە نەرمئامێری گوڵچینێک له ئاسه‌واره‌کانی مامۆستا «ھه‌ژار موکریانی» بە دەنگی ماجید مەردۆخ ڕۆحانی لە بانە ڕوونوێنی کرا. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لە بیست و چواره‌مین ساڵیادی کۆچی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگی کورد، مامۆستا عەبدولڕەحمان شەره‌فکه‌ندی ناسراو به ھه‌ژار موکریانی، له سی‌دی گوڵچینی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م شاعیر و وه‌رگێڕه پایه‌به‌رزه به دەنگ و خوێندنه‌وه‌ی ماجید مه‌ردۆخ ڕۆحانی له ڕۆژی 14ی ڕه‌شه‌مێ ئەمساڵ، ڕوونوێنی کرا.
دادگای میسر، ڕۆژی دووشەممه، 25ی ڕەشەمێ حوکمی محەمەد بەدیع، ئەمینداری گشتی جەماعەتی ئیخوانولموسلمین و 13 که‌سی دیکه له گه‌روه‌پیاوانی ئه‌م جه‌ماعه‌تی نارده لای موفتی وڵاتی میسر تا بۆ له سێداره‌دانیان به تاوانی «گه‌ڵاڵه‌داڕشتن بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی گۆڕه‌پانی ڕابێعە» ڕای خۆی ده‌ر ببڕێ. به‌پێی راپۆرتی سه‌رچاوه‌یه‌کی دادوه‌ری، دادگا، ڕۆژی 11ی مانگی ئاوریلی داھاتووی بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م حوکمه دیاری کردووە.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23ی خاکه‌لێوه، مامۆستا سدیق نه‌سری، پێشنوێژ و وتارخوێنی گوندی ساتیاری سه‌ر به شاری پاوە، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر خزمه‌تی موخلیسانە به ئایین و کلتور، به‌ھۆی نه‌خۆشی و پیری ته‌مه‌نیه‌وه، کۆچی دوایی کرد.
لەووتارێكیدا لەكۆنگرەی یەكێتیی ئەوروپا كە لەووڵاتی ئیتاڵیا بەسترا، دكتۆر (محمد البرادعی) ی جێگری سەرۆكی پێشووی میصر و سەرەكیترین كاراكتەری سیاسیی ئەو ووڵاتە ووتی كە پێویستە شۆڕشی میصری بەردەوام بێ. بەڕادعی وتیشی كە ئیخـوان موسلیمین گەورەترین ڕێكخراوی سیاسیی میصرە و توانیشیان كە لە هەڵبژاردنەكاندا گەورەترین سەركەوتن بەشێوەی پاك و بێگەرد بەدەست بهێنن، بەڵام كارەكە وا هات كە ڕێنەكەوتین و بارودۆخەكە بەو ئاقارەی ئێستا گەیشت .
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb