ڕۆژی پێنجشەممه، ۲۳ی گوڵان، ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان کۆڕێکی بۆ پەردەلادان لەسەر دیوانی تازەلەچاپدراوی مامۆستا مەلا شێخ ئەحمەدی مەردۆخیی کانیمیران (شەپۆل) بەڕێوە برد.
«مطیع الرحمان نظامی»، سەرۆکی جەماعەتی ئیسلامی بەنگلادێش کە لە لایان دادگای سەرەکی جەنایەتەکانی جەنگی حکوومەتی ئەم وڵاتە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەر داسەپا بوو، دوا ئێوارەی سێ شەممە ٢١ی گوڵان لە سێداره درا.
بەڕێوەچوونی فستیواڵی دهرهسنووری چاپەمەنییەکان لە ئیلام؛ ئەندیشەی ئیسلاح لە بەشی"وتوویژ" دا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
مامۆستا سهلاح محەمەد بەھادین، لە خولی دووھەمی ھەڵبژاردنی حەوتەمین کۆنگرهی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە ئەمینداری گشتی ئەم حیزبە ئیسلامییە، ھەڵبژێردرا. بە پێی راپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب، حەوتەمین کۆنگرهی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستا لە شاری ھەولێر پێتەختی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد. لەم کۆنگرەدا، مامۆستا محەمەد فەرەج، ئەمینداری پێشوو، محەمەد رەئوف، سەلاح محەمەد بەھادین و ئەبوبەکر عەلی بۆ ئەمینداری گشتی خۆیان بەربژێر کرد.
چەند کاتژمێر پێش ئێستا، پڕۆفیسۆر دکتۆر مستهفا زەڵمی، مافناس و شەرعناسی بەناوبانگی کورد، لە نەخۆشخانەی «پار» لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، بە گێڕانەوە لە پەڕەی فەرمی فەیسبووکی «ڕێدار ئەحمەد» سەرپەرەشتی چاپ و بڵاوبوونەی ئاسەواری پڕۆفیسۆر زەڵمی، کاتژمێر 3 و نیوی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە بۆنەی نەخۆشیەوە، لە نهخۆشخانەی «پار»ی ھەولێر، کۆچی دوایی کرد. مستەفا ئیبراھیم محەمەد ئەمین زەڵمی ساڵی 1924ی زایینی لە گوندی «زەڵم»ی ناوچەی ھەورامانی سەر بە کوردستانی عێراق لە دایک بوو.
د. مەحمود حسێن: جێگیری ئەمینداری گشتی برایانی موسڵمان: بەردەوام دەبین تا رووخانی دەسەڵاتی سیسی حسێن لە گفتگۆی تایبەتی عەرەبی ٢١ ھەموو ئەوانەی رەتكردەوە كە ژێربە ژێر لەگەڵ سیستەمی ئێستای دەسەڵات بن و ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تا مافی ئەو ھەموو شەھید و خەڵكەی میسر وەردەگرنەوە وە ئەوەشی خستە روو سەركەوتن بە دەستی خوای گەورەیە و بەردەوام ئەبین. حسێن ئەوەشی خستە رووك ە ھەر پەیوەندیەك لەگەڵ ئەو سیستەمەی ئێستای حكومەتەكەی سیسی لە ئارادا نییە و ھەڵبەستراوە. لەم چاوپێكەوتنە كۆمەڵێ شت دەخرێتە روو فەرموون:- پێشكەوتنی سیاسی چۆنە لە میسر رات چیە سەبارەت بەو دۆخەی ئێستا..؟
دكتۆر عەلی قەرەداغی ڕەخنەی لە كۆنگرەی گرۆزنی گرت كە لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پایتەختی شیشان بەسترا كە نزیكەی 200 پێشەوای ئاینی لە جیهانی ئیسلامی و دەرەوە بەشداریان تێدا كردبوو، كۆنگرەكەش لەلایەن (أحمد طیب) شێخی ئەزهەرەوە كرایەوە . دكتۆر عەلی قەرەداغی دەڵێت ئەم كۆنگرەیە بوە هۆی دروست كردنی پشێوی و ناكۆكی لە نێوان گەلانی مسوڵمان و لە جیاتی نزیك كردنەوەو هاوكاری زیاتر كاری لەسەر دور كەوتنەوەو قوڵ كردنەوەی كێشەكانی كرد.
حاجی شێخ سەید تەھا کەماڵیزادە، پێشنوێژ و وتارخوێنی خانەقای شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
سهر له بهیانی ڕۆژی پێنج شهممه، ٦ی گهڵاڕێزان لە شاری هەولێر، شاعیری بهناو بانگی گەلی کورد، خالید حیسامی ناسراو بە «مامۆستا هێدی» کۆچی دوایی کرد. مامۆستا هێدی ساڵی ۱۳۰٦ی هەتاوی لە گوندی «شێخاڵی» ناوچەی موکریانی کوردستانی ئێران لەدایک بووە، سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی لەو گوندە ژیاوە و لە ژێرچاودێری باوکی خوێندنی دهست پێکردووه. پاشان دوای دامهزرانی کۆماری کوردستان له ۱۳۲٤ی ھهتاویدا، ھهندێ شێعری نیشتمانی دهھۆنێتهوه و له گۆڤارهکانی ئهو سهردهمهدا بڵاوی دهکاتهوه.
مامۆستا مهلا عهبدولغهففار باباسهفهری بنياتنهر و یهكهم وتارخوێنی مزگهوتی نووری ورمێ، ڕۆژی ههینی ڕێكهوتی ٧ی خەزەڵوەر، له تهمهنی ٩٣ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb