دووهم کۆڕی قورئانی لە ژێر ناوی «نەوای دڵ» بە ئامادەبوونی چەن قورئانخوێنی بەناوبانگ و ھەندێ لە خوشکان و برایانی بڕوادار، پێنجشەممە 16ی بەفرانبار لە مزگەوتی «ئیمام غەزالی» لە گەڕەکی «حیکمەتاوا»ی کرماشان بەڕێوە چوو.
ئایەتوڵڵا ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی، سەرۆکی لێژنەی لێکدانەوەی بەرژەوەندییەکانی حکوومەت، لە نەخۆشخانەی «تەجریش»ی تاران بە ھۆی وەستانی دڵ، ڕۆژی یەکشەممە 19ی بەفرانبار 1395ی ھەتاوی، لە تەمەنی 82 ساڵی، کۆچی دوایی کرد.
ھەژیر قادریان و محێدین سەلیمی، دوو کەژوانی خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی 8ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، کاتێ بەرەو لووتکەی «قوڵقوڵە» دە چوون، تووشی ھەرەس و سەرمای سەخت بوون، کە بووە ھۆی گیان لە دەسدانییان.
به بۆنهی ڕووخانی کلیلە بەفر، 12 کەس لە کۆڵبەران ناوچەی «سەرچاوەی قەرەدان» لە ناوچەی گوندی بێورانی سەروو، سەر بە «سەردەشت» سێ کەس گیانی خۆیان لە دەس دا.
شیخ الحدیث، مەولەوی «شەھابەدین شەھیدی» زانای بەناوبانگ و مامۆستا زانستی فەرموودە، لە قوتابخانە ئایینیەکانی سەر بە حەنەفییەکانی شاری خەواف، ڕۆژی چوارشەممە، 13 بەفرانبار کۆچی دوایی کرد.
یاریدەی تایبەتی سەرۆک کۆمار لە بەشی نەتەوە و کهمایهتییه ئایینی و ئایینزاکان، جەختی کرد لەسەر دانان و ڕێکخستنی ناوچەی ئازادی فرۆشیاری لە ناوچەی کوردستان و وتی: بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاخ لە ناوچە سنووریەکان دهبێ بەردەوام بێت، بەڵام ئەمە بە واتای بەرگری لە «کۆڵبەری» لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان نییە.
مامۆستا ڕەسووڵ ڕەشئەحمەدی، ناسراو بە «ھەڵوەدا» نووسەر و شاعیری ناسک خەیاڵ و بەناوبانگی مەھابادی ڕۆژی دوو شەممە 25ی ڕێبەندان لە شاری مەھاباد کۆچی دوایی کرد.
شێخ عومەر عەبدوڕڕەحمان، ئەمیری کۆمهڵی ئیسلامی میسر، ڕۆژی 30ی ڕێبەندان، لە زیندان، کۆچی دوایی کرد.
شێخ بیلال سهعید شهعبان؛ ئهمینداری گشتیی بزووتنهوهی تهوحیدی ئیسلامی لوبنان و پێشهوا و وتاربێژی مزگهوتی «تۆبه«ی ترابلۆسی لوبنان كه وهك میوانی كۆنفڕانسی «ههموومان بۆ فهلهستین» له تاران بهشدار بوو، دوێنێ ههینی 6ی ڕهشهمه، له مزگهوتی «ڕیسالهت» سهر به ئەھلی سوننەتی تاران وتارێكی پێشكهش كرد.
بهرپرسی پهروهرده و فێرکاری شاری بۆکان، ڕۆژی دوشەممە ۹ى ڕەشەمە، لە پێکهێنانی ۹ کتێب بە زمانی کوردی بۆ فێرکاری لە خوێندنگاکانی ئەم شارە خەبەری دا.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb