به‌ بۆنه‌ی ڕووخانی کلیلە بەفر، 12 کەس لە کۆڵبەران ناوچەی «سەرچاوەی قەرەدان» لە ناوچەی گوندی بێورانی سەروو، سەر بە «سەردەشت» سێ کەس گیانی خۆیان لە دەس دا.

بە پێی ھەواڵی ئیسڵاح وێب بە گێڕانەوە لە ھەواڵنێری میھر، ئەم ڕووداوه‌ کاژێر 9ی شەوی شەممه‌، 9ی ڕێبەندان ڕووی دا، کە بەم بۆنەوە 12 کۆڵبەر لە خەڵکی ناوچە کەوتنە ژێر بەفر کە بە ئامادە بوونی تیمە یاریدەرەکان ، لەلایەن بەشی 115، ھێزە یاریدەکانی مانگی سوور و خەڵکانی ئامادەبوو لە شوێنی ڕنووەکە و کەڵک وەرگرتن لە سەگێکی زینوودۆز، 9 کەس لەو کۆڵبەرانە ڕزگاریان بوو بەڵام سێ کەس لەوان، ھەر لە شوێنی ڕووداوەکە، گیانی خۆیان لە دەس دا. 6 کەسی دیکەش بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی شاری سەردەشت گۆزرانەوە. تا ئێستا سێ کەسی دیکە ھەر لە ژێر ھەرەسەکەدا ماونەتەوە. لەگەڵ ڕوودانی ئەم کارەساتە، خەڵکی ناوچەکە ئامادەبوونی خۆیان بۆ یارمەتیدان و ڕزگارکردنی کۆڵبەرەکان، دەربڕی.

بەرپرسی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەردەشت، ناوی کۆڵبەڕە کۆچکردوەکانی بەم جۆرە ھێنا: «عەلی محەمەدنەژاد تەمەن 18 ساڵ، شێرزاد عەبدوڵڵاھی تەمەن 27 ساڵ، ھیوا ئیبراھیمی تەمەن 22 ساڵ خەڵکی بانە». ھەروەھا وتی: «چارەسەرکردنییان درێژەی ھەیە و بارودۆخیی جەستەیی یەکێکیان نالەبارە».