شیخ الحدیث، مەولەوی «شەھابەدین شەھیدی» زانای بەناوبانگ و مامۆستا زانستی فەرموودە، لە قوتابخانە ئایینیەکانی سەر بە حەنەفییەکانی شاری خەواف، ڕۆژی چوارشەممە، 13 بەفرانبار کۆچی دوایی کرد.

«مەزرای شێخ» ناوی گوندێکە لە نزیکی شاری «خەواف» کە مامۆستا «شەھیدی» ساڵی 1324ی ھەتاوی چاوی بە جیھان ھەڵێنا و لەوێ چووەتە قوتابخانە. بەو جۆره‌ی خۆی گێڕاویتەوە، سەرەتای خوێندنی لەلای مەولەوی «شەمسەدین موتەھەری» (ڕەحمەتی خواێ لێ بێ) بووە. ئەو کات بەناوی چاکترین خوێندکاری حوجرە زانستییەکانی ئەحنافی ناوچەی خەواف، دەرچووە پاشان کاتێ بۆ درێژەدادن بە خوێندن چووە دەرەوەی وڵات، سەردانێکی شاری «زاھیدان»ی کرد و لەوێ لەگەڵ مەولەوی «عبدالعزیز» (ر) دیدارێکی کرد و داوای ڕێنوێنی کرد. ھەر ئەم دیدار و چاوپێکەوتنە بوو بە ھۆی ئەوەی کە سەرەتا سەردانی شاری سەراوان و پاشان خوێندنگای ئایینی «زەنگیان» بکا و لە خزمەت مەولەوی «عبدالعزیز ساداتی» (ر) کەڵک وەربگرێ و لە خزمەت مەولەوی «عبدالواحد گشتی» (ر) چوونە وڵاتی پاکستان.

ئەم خوالێخۆشبووە، لە وڵاتی پاکستان لە خزمەت کەسایەتییە زانستیی و مەعنوییە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە وەک مەولەوی «محمد یوسف بنوری» مەولەوی «موفتی مەحموود»، مەولەوی «عبدالغنی جاجروی»، مەولەوی «موساخان بازی»، مەولەوی «غوڵاموڵڵاخان» مەولەوی «موددەسیر» (ڕەحمەتی خوا لە ھەموویان بێت)، و شیخ الحديث مەولەوی سەلیموڵڵا خان، پێوەندیی بگرێ و کەڵکییان لێ وەر بگرێ. لە زۆربەی خوێندنگا ئایینییەکانی وڵاتی پاکستان خەریکی خوێندن بووە. لە سەرەتاوە دوو ساڵ لە «دارالعلوم کراچی» پاکستان بووە. پاشان بە پێشنیاری شیخ الحديث مەولەوی سەلیموڵڵا خان لە سەنتەری تازەڕێخراوی زانستیی «جامعە رشیدیە» کە دوایی ناوی گۆڕدرا بۆ «جامعە فاروقیە»، بوو بە ھاوکار و یاریدەدەری و توانی ناوی خۆی وەکوو یەکەم قوتابی ئەم سەنتەر دابین بکا.

«جامعه اسلاميه بنوّري تاون كراچي»، «دارالعلوم كبير والا پنجاب»، «قاسم العلوم ملتان» و «دارالعلوم حقانيه پيشاور» ئەو خوێندنگایانەی دیکەن کە مەولەوی شەھیدی لەوێ خەریکی خوێندن بووە. ساڵی 1353ی ھەتاوی پاش تەواوبوونی خوێندن، دەگەڕێتەوەوە بۆ ناو وڵات و ساڵی 1356ی بە پێی پێشنیاری مەولەوی شەمسەدین موتەھەری (ر) وەکوو مامۆستای وانەبێژ، لە قوتابخانە ئایینیەکانی سەر بە ئەحناف، بەشداری بکات و لە یەکەم ھەنگاو دا بە لەبەرچاوگرتنی سیستەمی فێرکاریی قوتابخانە ئایینیەکانی پاکستان، بەرنامەیەکی نوێی پێکھێنا و ئێستاکە ئەم ڕەوتە لە زۆربەی خوێندنگا ئایینیەکانی ئەھلی سوننەتی خۆراسان، درێژەی ھەیە.

پێگەی ئیسڵاح وێب، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم زانا ڕەببانییەوە، ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەس و کۆمەڵگای ئەھلی سوننەت و قوتابییەکانی دەکا و ڕەحمەت و لێخۆشبوونی پەروەردگاری بۆ داوا دەکات.