شێخ عومەر عەبدوڕڕەحمان، ئەمیری کۆمه‌ڵی ئیسلامی میسر، ڕۆژی 30ی ڕێبەندان، لە زیندان، کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئەمیری نابینای کۆمەڵی ئیسلامی بوو کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دەوڵەتی کودەتای میسر، وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسرا.

پاشان لە نیۆیۆرک دا ژینی دەبردە سەر کە پاش تەقینەوەیەک لە ساڵی 1993ی زایینی لە ناوەندی تیجارەتی جیھانی، لەو وڵاتە قاچاخ بوو و پاشان لەگەڵ 9 که‌سی دیکە بە داڕشتنی  ئەو پیلانە مەحکووم و دەستبەسەر کرا.

شێخ عەبدوڕڕەحمان، خولی زیندانی لە زیندانی فێدڕاڵی «باتنز» لە ئەیالەتی کارۆلینای باشووری ئەمریکا بردە سەر.

لە یەکەم زانایانی موسوڵمان بوو کە حکومەتی سکۆلاری میسری ئیدانە کرد.

پێگەی ئیسڵاح وێب، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم زانا ئایینیەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، و ھەموو لایەنگرانی دەکا و لە خودای گەورەش لێخۆشبوونی بۆ داوا دەکات.