سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش وه‌کوو پاڵێوڕاوی پارتی دیموکراتی گه‌لان و دیکه‌ی پارت و دامه‌زراوه سیاسییه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که، ڕکابه‌ریی پاڵێوڕاوی دیکه‌ی پارته‌کانی تورکیا ده‌کات، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌و وڵاته. به‌پێی هه‌واڵی ھەواڵنێری ئه‌نادۆڵ، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، سیاسه‌توانی کوردی تورکیا، پاڵێوڕاوێتی خۆی بۆ به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا ڕاگه‌یاند. ده‌میرتاش وه‌کوو پاڵێوڕاوی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) و دیکه‌ی ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که، ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، پاڵێوڕاوی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای تورکیا و ئه‌کمه‌له‌ددین ئێحسان ئۆغڵۆ، پاڵێوڕاوی هه‌ر دوو پارتی کۆماری گه‌ل و بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست، ڕکابه‌ری ده‌کات. جێگای ئاماژه‌یه که پاڵێوڕاوێتی ئه‌ردۆغان هێشتاکه به شێوه‌ی فه‌رمی له لایه‌ن پارته‌که‌ی ڕانه‌گه‌یێندراوه، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له به‌شیر ئاتالای و بوڵه‌نت ئارینچ، جێگره‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، جه‌ختیان له‌وه کردووه که پاڵێوڕاوی ئه‌و پارته که‌سێک جگه له ئه‌ردۆغان نابێت. پارتی دیموکراتی گه‌لان له به‌یاننامه‌یه‌کدا که وێنه‌یه‌کی بڵاو بووه‌ته‌وه، پاڵێوڕاوێتی ده‌میرتاش له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی به هه‌وڵێکی گرینگ و کاریگه‌ر، بۆ گه‌شه‌ی سیاسی تورکیا زانیوه. ده‌میرتاش له ساڵی 1973 له پاڵوی ئه‌لازیغ له دایک بووه و له زانکۆی ئه‌نقه‌ره له به‌شی مافه‌وانی خوێندنی ته‌واو کردوه و له‌گه‌ڵ براکه‌ی نووره‌ددین ده‌میرتاش له سه‌رده‌می زانکۆ و خوێندکاریی خۆی، چالاکی سیاسیان له ڕێکخراوه‌کانی نێزیک له په‌که‌که ده‌ست پێ‌کرد. ده‌میرتاش له ساڵی 2011 وه‌کوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی هه‌کاری ده‌چێته په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی تورکیاوه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک سه‌رۆکایه‌تی پارتی ئاشتی و دیموکراسی ده‌کات و چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا له کۆنگره‌یه‌کدا که له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه چوو، وه‌کوو سه‌رۆکی پارتی دیموکراتیک گه‌لان هه‌ڵبژێردرا. ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت له شرۆڤهییهکی تایبه‌ت ڕایگه‌یاندووه که ده‌میرتاش له دوایین چاوپێکه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که له زیندانی ئیمرالی، له‌باره‌ی هه‌ندێ بابه‌ته‌وه تووشی ناکۆکی ڕاوبۆچوون بووه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌هۆی ده‌مه‌قاڵێ و دڵگرانی و به‌مبۆنه‌وه ده‌میرتاش چه‌ند ڕۆژ به زۆره‌ملی له خانووی خۆی دانیشتووه، به‌ڵام پارتی دیموکراتی گه‌لان سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکردووه و به درۆی ده‌خات.
بۆچوونه‌کان