به‌پێی ھه‌واڵی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، له‌ چه‌ن ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر له‌ جل و به‌رگی فۆرشی ژنانی شاری تاران سه‌رپۆش به‌ دروشمی «ڕابێعە» کە دروشمی خه‌ڵکی دژه‌ کوده‌تا له‌ وڵاتی میسره‌، بڵاو بووه‌ته‌وه‌. ئه‌م سه‌رپۆشانه‌ که‌ به‌ جوانترین شێوه‌ ڕازاونه‌ته‌وه‌ و له‌ وڵاتی تورکیا دروستکراون، چه‌ن دروشمێکی «ڕابێعه‌»ی له‌سه‌ر نووسراوه‌ و ناوی چه‌ن شوێن و شاری جیھانی پێوه‌یه‌ و ھه‌روه‌ھا لێی نووسراوه‌ : «کل دنیا رابعه‌» واته‌ : «ته‌واوی جیھان رابیعه‌یه‌». دروشمی «رابعە» دروشمی لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆک کۆماری ھه‌ڵبژارده‌ی خەڵکی میسره‌ کە ساڵی ڕابردوو له‌ کوده‌تایێکی چه‌کداریدا لابرا. ئه‌م دروشمه‌ به‌ ھۆی کۆمەڵکوژی ساڵی ڕابردوو کە به‌ھۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ کوده‌تاوه‌ ڕووی دا، زیاد له‌ دوو ھه‌زار کەس له‌ نه‌یاره‌کانی ده‌وڵه‌تی کوده‌تا شه‌ھید کران. شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م دروشمه‌ بۆ یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ر‌دۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ پشتگیری له‌ ده‌وڵه‌تی فه‌رمی محه‌مه‌د مورسی به‌کار ھێنرا.