به پێی ناوهندی ھهواڵنێری ئاناتۆلی تورکیا دوای کۆمەڵکوژیەکەی غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا سێ رۆژ پرسەی راگەیاند و ئاڵای ئەو وڵاتە ھێنرایە خوارەوە. بولەند ئارنچ جێگری سەرۆک وەزیران و وتەبێژی حکومەتی تورکیا دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران روونکردنەوەیدا و تیایدا نەفرەتی لە ھێرش و کۆمەڵکوژییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین لە غەززە کرد. ئارنچ وتی "بەھۆی کۆمەڵکوژییەکەی ئیسرائیل بەرامبەر غەززە، ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەمان بڕیاری سێ رۆژ پرسەی لە سەرتاسەری تورکیا راگەیاندو ئەو بڕیارە رۆژی سێشەمە و چوارشەممە و پێنچ شەممە دەگرێتەوە، ئەمەش بۆئەوە کە گەلی تورکیا لەگەڵ گەلی فەلەستین دایە." ئارنچ بهپێویستی زانی حکومەتی ئیسرائیل ھەرچی زووە ھێرشەکانی بۆ سەر غەززە بوەستێنێ، ئەوە ھەڵوێستی حکومەتی تورکیایە، پشتیوانی لە کارو ھەوڵەکان بۆ ئاگر بەست دەکات. وتیشی "سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا هەوڵەکانیان لەو بارەیەوە ئاکامی هەبێت و کوشتار و کۆمەڵکوژی گەلی فەلەستین راوەستێنرێ."
بۆچوونهکان