به‌پێی ڕاپۆرته‌کان به‌ھۆی نەبوونی نان و ئاو زیاد له 40 مناڵ گیانی خۆیان له ده‌س دا. زیاد له 25 ھه‌زار مناڵ‌یش له سه‌ر به‌رزایی کێوه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ڕووبه‌ڕوو بونه‌ته‌وه. پاش په‌لاماری تیرۆریسته ته‌کفیری و به‌عسیه‌کانی داعش بۆ ناوچه‌ی شه‌نگاڵ له پارێزگای موسڵی عێراق، زیاد له 300 ھه‌زار دانیشتووی ئه‌م ناوچه‌یه ڕوویانکرده ھه‌رێمی کوردستان. له‌م به‌ینه‌دا 200 ھه‌زار که‌س توانیان خۆیان بگه‌یێننه پارێزگای دھۆک و 120 ھه‌زار کەسی دێکه‌ش به‌جێ مان و‌ئێستا په‌نایان بۆ کێوه‌کانی ناوچه‌ی شه‌نگاڵ بردووه . به پێی ڕاپۆرته‌کان به‌ھۆی نه‌بوونی نان و ئاو زیاد له 40 مناڵ و کۆرپه گیانی خۆیان له‌ده‌س داوه. زیاد له 25 ھه‌زار مناڵ‌یش له‌سه‌ر چیاکان مه‌ترسی گیان له‌ده‌س دانیان ھه‌یه. به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئه‌وانه‌ی وا په‌نایان بۆ چیاکان بردووه، ھیچ جۆره پێداویستیێکی ژیان وه‌ک نان و ئاویان پێ نییه و یارمه‌تیدانیان له ئاسمانه‌وه‌ش چوار جار تووشی شکست بوو. دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه، کورده ئیزده‌یه‌کانن. نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کان وه‌ک ئاو و نان مه‌ترسی له‌ناوچوونی خستوه‌ته سه‌ر ھه‌زار مناڵ و ژن. ئه‌و که‌سانی که له‌م به‌رزایانه‌دا گیریان کردووه، شوێنی ده‌رچوونیان نییه و به مه‌ودای 2 کیلۆمه‌تر ترۆریسته‌کان گه‌مارۆیان داون ھه‌روه‌ھا زیاد له 500 ژنی کوردی ئیزه‌دی له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی داعشه‌وه به‌دیل گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراونه‌ته‌وه. دوای ده‌رکردنی فه‌رمانی په‌لاماردان له‌لایه‌ن مه‌سعود با‌رزانی بۆ سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعش ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و شه‌نگاڵ که‌وتنه ڕێ. ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ته‌واوی شوێنه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کان له پارێزگای موسڵ خه‌ریکی شه‌ڕ و پێکدادانن. کۆنتڕۆڵی ھه‌ندێ ناوچه و گونده‌کان له‌لایه‌ن ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه ئه‌وه پیشان ئه‌دات که تیرۆریسته‌کان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌ھێز وه‌ک ده‌بابه و تانکیان پێیه.
بۆچوونه‌کان