به‌داخه‌وه ئه‌و هێرشه وه‌حشییانه‌ی کە توندڕوێك له نیوزیله‌نده كردییه سه‌ر دوو مزگه‌وت و دەیان شەهیدی لێکەوتەوە، ئه‌نجام و په‌رچه‌كردارێكی چاوه‌ڕوانكراوه بۆ ئه‌و تیرۆره‌ی ڕه‌وته توندڕه‌وه‌كانی ئیسلامی له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌شانازیه‌وه ده‌یكه‌ن.
"ترس لە بێگانە" یان لە "زیادبوونی بێگانە" –جا ئەو بێگانەیە بە شارستانێتی، دین، مەزهەب، ئایدیۆلۆژیا، زمان، رەنگ، بەرژەوەندی، یان بە خوێن و خزمایەتی، بێگانە بێ - لای سەرجەم ئەو كۆمەڵگایانەی خەڵكی بیانی بەقەبارەی بەرچاو كۆچیان بۆ دەكەن و تێیاندا نیشتەجێ دەبن، شتێكی باو و چاوەڕوانكراوە، چونكە هەست دەكەن ئەو بێگانانە جێ بە خاوەن ماڵ لێژ دەكەن و هەڕەشەن بۆ سەر بەها و ناسنامە و پێگە و بەرژەوەندییە باڵاكانی.
بە نێوی ئەو خودا گەورەی کە مەرگ و ژیانی بەدەستە و لە دانانی بەندایەتی، سەربەرزی ئێمەی مەبەستە و لە سەرپێچی و لە لاساری تێنەگەیو و پێنەگەیوان، بێ‌خەم و باک و دەربەستە.
پەسن و سەنا هەر بۆ ئەوە، ئەگەر ڕۆژە، ئەگەر شەوە؛ کار و کری جوانە و بەجێیە و پتەوە. خوایەکی تاک و تەنیایە، هەرچی ئەو بیڵێت هەروایە، لە گەردیلە تا کاکێشان، بەویستی ئەو دێته کایە. لێزمە بارانی ڕەحمەتی بڕژێ وە‌ک تاوی بارانە، بۆ سەر گیانی پێغەمبەر و بۆ ئەوان ئال و یارانە، کە لە ڕێگای گەشەی دین دا، گیان و ماڵیان فیدا کرد و بێ‌بەهرە مان لە ڕێی ژین‌دا.
ڕێوڕەسمی پۆشینی تاجی زێڕینی مێزەر و بەرگی مەلایەتیی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (۱۹)ی جۆزەردانی(۱٤۰۱)ی هەتاوی ڕێوڕەسمێکی خنجیلانە لە لایەن فێرگەی سەلاحەددینی ئەییووبی پیرانشار و بە بەشداری ئاپۆڕای خەڵکی دین‌دۆست و ئەمەکناس و نیشتیمانپەروەر لە مزگەوتی جامیعەی پیرانشار بە بۆنەی ئیجازەوەرگرتن و پۆشینی تاجی زێرینی مەلایەتی بۆ (۳۵) قوتابیی بەڕێوەچوو.
لە مێژووی هزری کوردە‌واریدا، ئایینمە‌داری و نە‌تە‌وە‌پە‌روە‌ری، وە‌ک دوو بنە‌مای لێکدژ بناخە‌دارێژی رێکخستە‌ی مە‌عریفە‌ی کوردین کە بە وێنە‌ی دوو هێڵی هاوشان لە تان و پۆی تێڕامان و تێفکرینی کوردی‌دا، هزرمە‌ندانیان بە خۆوە خە‌ریک کردووە.
بە‌ردە‌بناخە‌ی وشیاری کورد و خۆدە‌ربڕین وە‌ک نە‌تە‌وە و جووڵە‌ی هزر و خدە‌ی کوردی لە پاوان بیرمە‌ندیدا، سە‌دە‌یە‌ک پاش دا‌هێنانی چە‌مکی نە‌تە‌وە‌گە‌رێتی لە خۆراوا، دە‌ستی پێ‌کرد و نە‌تە‌وە‌پە‌روە‌ری لە پاڵ بیرمە‌ندی خێڵە‌کی و ئایینی‌دا خۆی قوت کردە‌وە و سە‌رنجی بیرمە‌ندانی ڕاکێشا.
ئه‌و که‌سه‌ی که له زانکۆکان نه‌یخوێند، بەڵام بوو بە دکتۆری دڵه‌کان.
شه‌هاده‌ی ده‌روونناسی و ڕاوێژکاری وه‌رنه‌گرت به‌ڵام گه‌وره‌ترین ڕاوێژکاری تاکی و کۆمەڵایەتی بوو.
ئەو که‌سه‌ی که له یه‌ک ڕسته‌دا یاسایەکی ئاڵتوونی پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگا کرد که له ژێر سێبه‌ریدا هێمنی و ئاشتی و ته‌بایی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
دایكی بڕواداران خاتوو عایشه‌ی سدیقه، كچی ئه‌بووبه‌كری ڕاستگۆ و هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌لامی خوای لێ بێت)، دینناسترین ئافره‌تی مێژووی ئیسلام و یه‌كێك له زانایانی بواری حوكمه شه‌رعییه‌كانه. له مناڵیدا به هۆی به‌ختی به‌رزی له‌ژێر سێبه‌ری یاری ڕاستگۆ و باوه‌شی دڵسۆزیی دایكی دڵپاكی «ام رمان كنانیه» چاوی به دونیا هه‌ڵێنا و له گوڵستانی ڕوحگەشێنی كانگای میهر و ئه‌ده‌ب و له سفره و خوانی په‌روه‌رده‌ی ئیمانی، ڕوح و گیانی له خۆراكی پارێزكاری و ڕه‌وشتبه‌رزی تێر ده‌كات و له دڵۆڤانیی و دڵسۆزیی باوكی، خووی خۆی وەڕازانده‌وه كه مه‌لی به‌خته‌وه‌ری له‌سه‌ر شانی و ناخ و ڕووی شیرینی، له ناو دڵ و گیانی كارزانی كاروانی جوانپەسەندان هه‌ڵنیشێت و له به‌ختی به‌رزی، به‌ربژێری هه‌ڵبژێردراوێك بوو كه وانه‌ی «فَاظفَر بِذَاتِ الدِّینِ تَرِبَت یَدَاکَ» (له بوخاری و موسلیم گێڕدراوه‌ته‌وه) فێری خوازبێنان ده‌كرد.
پرسیار: سەرەتای پرسیارەکانمان بەوە دەست پێ دەکەین دەستوور چيیە؟ یان بە واتایەکی تر دەپرسین قورئان چيیە و دەستوور چیيە؟
شارستانییه‌تەکان هەر لە دێرزەمانەوە هەندێکیان لەوانی دی پێشکەوتووتر بوون و پێشەنگی شارستانییەته دواکەوتووەکان بوون، هەڵبەت ئه‌و كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووانه‌یش لە چاوی خۆیانەوە بەو شێوەیه دەر دەکەوتن، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوون وا خۆیان پیشان بدەن ئەمانیش لەگەڵ سەردەمن، ئەویش بە لاساییکردنەوەی میللەتان و شارستانییه‌تە پێشکەوتووەکان. مەرجیش نەبوو هەموو کات لاساییەکان بە بارێکی خراپ‌دا ڕۆییشتبێتن. لەو کاتەوەی کە سوقراتی فەیلەسووف گەشتی بۆ ناوچەی میسری ئێستا دەکرد و بە حیکمەتی وان دڵگیر بوو، پاشان ڕۆژگار لە سووڕانەوەی خۆی بەردەوام بوو تا وای لێهات موسوڵمانەکان بە فەلسەفە و شارستانییه‌تیی گریک کاریگەر ببن نەک ئەوەندەیش بەڵکو کتێبی لۆژیک و فەلسەفە نەمابوو کە لە کتێبخانەی عەباسییەکاندا نەبێت.
ژمارەی دراوە ئەلێكترۆنییەكان تاکوو ئێستە گەییشتوونەتە نزیكی ٩٠٠٠ دراو. دووان لەوانەیش -بیت كۆین- و -وەن كۆین-ن، لە ڕاستیدا ئەو دراوەی كە تا ئێستە زۆر بەناووبانگە -بیت كۆین-ە. وەن كۆین ناوبانگێكی ئەوتۆی نییە، تەنها لە كوردستان ئەو ڕەواجە زۆرەی پێ دراوە و هیچ وڵاتێك دانی بە وەن كۆیندا نەناوە، ئەوەی كە هەیە شتی پچڕ-پچڕ و متمانە پێ نەكراون، بەڵام دەبێت ڕاستییەك بزانین، ئەمە بەشێكە لە دەرهاویشتەكانی سیستەمی ئابووریی سەرمایەداری، ئەو لەسەر بنە‌مای قازانج مامەڵە دەكات، لەبەرئەوە گوێ نادا بەوەی دراوەكە ددانی پێدا نراوە یان نا، ئەوان بەشوێن باجدا دەگەڕێن، مەبەستیان نییە ماهییەتی ئەو شتە چییە.
مەبەست لە کاری منداڵان، بەشداریکردنی منداڵانە لەو چالاکییەکە ئابوورییانە کە ڕێگە دەگرێ لە خوێندن، پەروەردە و بارهێنان و هەروەتر گەشەی تاکی و کۆمەڵایەتییان. ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار، لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە لەسەر پرسی جیهانی کارکردنی منداڵان و بۆ سڕینەوەی ئەو دیاردەیە، هەنگاوی ناوەتەوە.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb