هێشتا هه‌ر له ته‌كبیرلێدانی ڕۆژی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا بووین كه هه‌واڵی له دونیا ده‌رچوونی مامۆستا دكتۆر موسته‌فا خۆڕڕه‌م‌دڵ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ڕاڤه‌كاری قوڕئانی پیرۆز به‌گوێمان گه‌یشت، هێنده‌ی پێ نه‌چوو كه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی دوایین سه‌فه‌ری گه‌وره پیاوێكی بانگه‌وازی ئیسلامی له ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵی پێ داین. به‌ڕێزیان ئه‌و ته‌مه‌نه پیرۆزه‌یان له خزمه‌ت ئایین و قوڕئان و گه‌له‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌سه‌ر برد كه ده‌نگی ئه‌و به‌گوێیان گه‌یشتووه. ژیانی ئه‌و پڕ بوو له ده‌ستكه‌وتی گه‌وره كه هه‌مووی ئه‌وانه‌ی له دوای خۆی به‌جێ هێشت
دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ بەڕێز کاک ئەبووبەکر عەلی (کاروانی) پسپۆڕ و شارەزا لە زانستە ئیسلامییەکان
به‌ڕێز كاك ئه‌بووبه‌كر عه‌لی (كاروانی) له‌دایكبووی ١٩٦٥ی زایینی له شاری شارباژێری پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان و دانیشتووی شاری سلێمانییه، نووسه‌ر و چالاكوانی سیاسی و بیرمه‌ندی ئایینی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ڕابردوودا بووه، سێ ده‌وره ئه‌ندامی ده‌فته‌ر سیاسی یه‌كگرتووی كوردستان و دوو ده‌وره به‌ربژێری ئه‌میندارییه‌تی گشتی یه‌كگرتوو بووه. به‌ڕێز كاروانی ئه‌ندامی سه‌ندیكای نووسه‌رانی كوردستانه و خاوه‌ن ده‌یان وتار و پڕۆژه‌ی توێژینه‌یی له گۆڤاره بڕواپێكراوه‌كانی كوردستانی عێڕاق و چه‌ند به‌رگ كتێبه له بواره‌كانی ئه‌ندیشه‌ی سیاسی و ناسیونالیسمی كوردی كه به‌نێوبانگترین كتێبی: «ئیسلام و ناسیونالیسم»ه.
ڕۆڵی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی و له‌دوای شۆڕشی پیشه‌سازی وه‌ک ڕۆڵی ژن نییه له ڕابردوودا، که ته‌نها ئافره‌ت له‌ناو ماڵی خۆیدا سه‌رقاڵی کارکردن بوو، به‌ڵکوو ئه‌مڕۆ ئافره‌تان بوونه‌ته به‌شێکی گه‌وره له‌دروستکردنی شارستانییه‌ت و په‌ره‌دان و گه‌شه‌پێدان به‌لایه‌نی ئابووری و ڕێگه خۆشکردن بۆ خوێندنی ئافره‌ت و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ئه‌کادیمی نایاب و پله بڵیندی، وای کردووه که ده‌ستی کاری ئافره‌ت له‌زۆربه‌ی شوێن و جێگه‌کاندا دیار بێت، هه‌روه‌ها دروستکردنی چه‌ندین کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنان که به هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر دامه‌زران، له‌و نێوه‌نده‌شدا ژنان بوونه به‌شێکی گه‌وره و کاریگه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی کارگه و کۆمپانیاکان، ژنان بوونه خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌کی ئابووری و که‌رتی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتن و په‌ره‌پێدانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م کارکردنه‌ی ئافره‌ت هه‌ندێ گرفتی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا.
ڕەئووف محەممەد یووسف سەعید (ڕێنموون)، لە ساڵی ١٩٧١دا لەدایک بووە و جگە لە خوێندنی فەڕمی، لە لاوی‌دا کتێبە ئایینی و ئەدەبییەکانی بە زمانی عەڕەبی و فارسی لای زانایانی ئایینی خوێندووە. بڕوانامەی دکتۆڕای زانستە ئایینییەکانی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە. دەیان وتار و وەرگێڕانی لە گۆڤار و هەفتەنامەکانی ڕۆژهەڵاتدا بڵاو کردووەتەوە و ئێستا مامۆستای زانکۆیە لە سنە، ئەو لەم گفتوگۆیەدا باس لە پەیوەندیی ئایین و ئەدەب و كایەكانی پەیوەست بەو بوارە دەكات.
دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده ده‌ڵێ: ئه‌خلاق په‌یوه‌ندیى نێوان مرۆڤه‌كانه و عیرفانیش په‌یوه‌ندیى تاكه‌كه‌سیى هه‌ر مرۆڤێكه له‌گه‌ڵ خۆى و خواى خۆیدا. دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده، مامۆستاى زانكۆى تاران، ساڵى 1960 زایینى له سنه له دایك بووه. هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه له ئیلاهییات- زانكۆى تاران. خاوه‌نى (15) كتێبى چاپكراوه، كه نووسین و وه‌رگێڕانن. ماڵپه‌ڕی ئاژانس سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌خلاق و عیڕفان دیمانه‌یێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان پێك پێناوه.
پرسیار: په‌یوه‌ندى ئه‌خلاق و عیرفان چییه؟
د. جه‌لال جه‌لالیزاده: ئه‌گه‌ر تێڕوانینمان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ناوه‌ڕۆكه‌كانی ئایین به گشتی بێ، ده‌بینین كه ئایین به گشتی سێ به‌شه، ئه‌وانیش: بنچینه‌كانی بیروبڕوا، فیقهـ و شه‌ریعه‌ت، یان ئه‌حكامی كردارى و ئه‌خلاق و ڕه‌وشت كه له‌م دابه‌شكردنه‌دا ناوێك له عیرفان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عیرفان به مانای خواناسی و یان ته‌زكیه و پاككردنی دڵ و ده‌روون له ئاكاری پیس و هه‌وای نه‌فس و گوناح بزانین، ئه‌وا له قوڕئان‌دا زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ته‌زكیه و خاوێنكردنی دڵ و ده‌روون كراوه.
یه‌كێك له‌و پره‌نسیپه گرنگانه‌ى كه قوڕئانى پیرۆز جه‌ختى له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه بابه‌تى یه‌كتر قه‌بووڵكردن و به‌كارنه‌هێنانى زمانى زبره. ئه‌م پره‌نسیپه وه‌نه‌بێت تایبه‌ت بێ به بازنه‌یه‌كى دیاریكراو، بۆ نموونه بازنه‌ى موسوڵمانان له‌ناو خۆیاندا، به‌ڵكوو له چه‌ندین ئایه‌تدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ نه‌یارانیش -كه خاڵى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیاندا زۆر كه‌مه- ده‌بێت ئه‌و ڕێبازه په‌یڕه‌و بكرێت، چ جاى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه ده‌یان خاڵى هاوبه‌شی تاك و ده‌سته‌كانى كۆ ده‌كاته‌وه، له زمان و ئایین و خاك و به‌رژه‌ندیی و چاره‌نووس و..هتد.
ڕەوشتی ڕاگەیاندن، پێکگەیشتنی زانستی ڕەوشت و زانستی میدیا و ڕاگەیەنەگشتییەکانە. به‌پێی ئەو تایبەتمەندییانه‌ی کە سەبارەت بە چەمکی ڕەوشت باس کرا، ڕەوشتی میدیا، ئیشێکی هەناوەکی و دەروونی و پێوەندیدار لەگەڵ بەهاکان و ڕێساکانە. دەگەڵ ئێمە هاوڕێ بن تا لەو بابەتە باشتر تێبگەیین.
سەرەتا: ئەگەر ڕۆژانە سەردانێکی سۆشیاڵ میدیا بەگشتی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی بکەین، دەبینین ئەگەر یەکێک هەر بە مەبەست بیەوێ هەواڵێک لەهەر بوارێک بڵاو بکاتەوە، هەمووان بە بایەخەوە لێی وەردەگرن، بێ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لێ بکەن و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکەی بکەن و زانیارییەکی ئەوتۆیان لەبارەیەوە هەبێ و بێ ئەوەی ئاوڕێک لە یاساکانی شەرع بدەنەوە و بزانن تا چەند ئەو کارە لەگەڵ بنەما و ڕێکارە شەرعییەکاندا گونجاوە و کێ لە پشتی ئەو کارەوەیە و مەبەست لێی چییە و تا چەند خزمەت بە ئاوەدانی وڵات و پێشکەوتنی خەڵک و پەرەپێدانی ئاستی زانستی و گەشەکردنی بواری ئابووری و دۆزینەوەی هەلی کاری ڕاستەقینە بۆ لاوان دەکا و بەرهەم و داهاتی ئەو کارە دەچێتە گیرفانی کێوە؟!
سوپاس گەورەم، سوپاس ڕێزدارەکەم
ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی ئازاری ستەم چەنێ گرانە.
ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی نانبڕین و برسیکردن چ ستەمێکی تاڵ و دژوارە.
ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی پشت بەخوابەستن چەنێ غەم و نیگەرانی و خەفەت دەڕەوێنێتەوە و مرۆڤ دروست دەکا.
ئەگەر هجرەت نەبا، کێ لە خۆشەویستی خوای گەورە بۆ بەندەکانی حاڵی دەبوو.
گەر کۆچ نەبا، کێ دەیزانی فیداکاری هاوەڵان یانی چی. کۆچ مانای کەڕامەتی بۆ ئافرەت گێڕایەوە و لە زیندەبەچاڵیەوە، کردیە بەشدار لەبنیادنانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
با دیندار و بێ‌دین و باوەڕدار و بێ‌باوەڕ و ڕەش و سپی و... بەیەکەوە بژین و ڕێز لەیەکتری بگرین و دوژمنایەتی یەکتر نەکەین و زۆریش ئاساییە ھەر یەکەمان چەسپاو و دامەزراو بین لەسەر مەبادییەکانی خۆمان و ھەر یەکەمان باوەڕی بە بیروڕاکانی خۆی ھەبێ و دەرگای گفتوگۆ و وتووێژ بکەینەوە بەسەر یەکتردا. ئەم ئایەتە لوتکەی بەیەکەوە ژیانە: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا» (حوجوڕات/١٣) ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له نێر و مێیه‌ک دروست کردووه (که باوکه ئاده‌م و دایکه حه‌وایه) و کردوومانن به چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێ به‌یه‌که‌وه.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb