لە جیهانی ئەوڕۆدا لەناو تاک و خێـزان بە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی ڕوحی و فکری و خەیاڵی و زۆربوونی خەفەت و کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتی و ماددی، بیری پەروەردە و بارهێنانی منداڵ وەک شتێکی گرینگ و ئەساسی لە بەرچاو نەماوە و بگرە بوونیشی ناکرێ! کەچی ئێمە یا زۆر بێ ئاگایین یان خۆمان بێ‌ئاگا دەکەین لەو ڕاستییە کە منداڵەکانمان موڵکی ئێمە نین، بەڵکوو ئەمانەتێکن لە گەردنی ئێمەدا...
ئەمە دووەم جارە پێشبینى لەناوچوونى ئایین دەکرێ: ئەویش لە لایەن فەیلەسووف و زاناکانەوە. جارێک لە سەرەتای رۆشنگەرییەوە تا کۆتایی سەدەی نۆزدە، کاتێک کەسێکى وەک شکسپێریش بابەتە ئایینییەکانى خۆی بە چەمکى نائایینى دەردەبری نەبادا گوێ لە شیعرەکانى نەگیرێت و شانۆنامەکانى نمایش نەکرێن. ئەو دەمەش لە کۆتایی سەدەى نوزدەدا کە ویسترا بە بەکارهێنانى زۆر کلیساکان بڕووخێنرێن و بۆ هەمیشە ئایین لە ژیانى مرۆڤایەتى بکرێتە دەرەوە، بەڵام زاناکان بە تایبەت فەیلەسووفەکان و کۆمەڵناسەکان وتیان پێویست ناکات بە کاری لەو شێوەیە هەڵبسن چونکە ئایین خۆی بەرەو تێدا چوون دەروات، کەواتە لێی گەرێن!.
پێشەکی:
بە بڕوای من کۆمەڵگا لانیکەم بۆ ماوەیکی درێژخایەن بە کۆمەڵگای بەر لە کڕۆنا و کۆمەڵگای دوای کڕۆنا دابەش دەکڕێ و وەک شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی ئەو ڕەنگەی بەخۆوە گرت. چونکە دوای شەڕی دوهەمی جیهانی، ئەم پەتای(ئاهۆ) کڕۆنا راستی زۆرترین شوێنی لەسەر وڵاتان دانا. ئەو شوێن‌دانەریيە هەموو بوارەکانی: ئابووری، ڕامیاری و کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە و بە بڕوای من جارێکی‌تر بابەتەکان، جۆرێتر پیناسە دەکرێنەوە. یەکێک لەوانە کۆری پرسە و سەرەخۆشی، زەماوەند و... دێرەدا زۆرتر مەبەستم کۆرە کۆمەڵایەتی‌یەکانی کوردەواری‌یە.
تۆ بڕوا بكەیت یان نا...
كۆڕۆنا چەمك و بۆچوونەكانی گۆڕی و ئەوەی كە لە مەحاڵ دەچوو، كردییە واقیع.
لەگەڵم وەرە با پێكەوە بڕوانینە ئەوەی كە بەڕێوەیە و دێتە پێش، ئیتر بڕوا بكەیت یا نا، ئەوە ڕاستییەكەیە.گومانی تێدا نییە كە قودرەت و توانایەكی حەكیمانە نەخشەی مەشخەڵ و دیاردەكانی ژیان دەكێشێ، لەوانەیە زۆر كەس هەبن لە دیمەن و هاوكێشە ئاڵۆزەكانی تێ نەگەن، بەدڵنیایی كە لەناو جەرگەی تاقیكردنەوە و كارەساتەكان و چەرمەسەرییەكانەوە بەخشش و خۆشنودیی و بەزەیی لەدایك دەبێت، لە مردن ژیان بەرپا دەبێت، لە مەسەلە دژ بەیەكەكانیشدا بەهەمانشێوە ئەو حیكمەتە دەردەكەوێ كە جگە لە ژیرمەندەكان كەسی تر لێی تێ ناگات.
خوالێخۆشبوو فەقیه و زانای ناودار، عەللامه مامۆستا عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز هەرتەلی، لە ساڵی ۱۳۳۴ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی «هەرتەل»ی سەر بە شاری ڕانیە و سەر بە پارێزگای «سولەیمانییە» لە دایک بووە. خۆی لە بنەماڵەی «خۆشناو» بووە. لە هەولێر لە لای ئەم مامۆستایانە کە هەریەک عالمێکی پایەبەرز بوون، وانەکانی حوجرەی خوێندووە: مامۆستا مەلا خدر شێخ، مامۆستا سەید عومەر پیرداودی، مامۆستا بەهائه‌ددین خه‌تی.
مامۆستا ساڵی ۱۳۵۶ی کۆچی هەتاوی، لەژێر چاوەدێری عه‌للامە مامۆستا مەلا عه‌بدولکەریم مودرریس ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. مامۆستا لە ساڵی ۱۹۷۷ زایینی دەستی کرد بە نووسین. زیاد لە بیست کتێبی نووسیوە کە بەرچاوترینیان ڕاڤە و وەرگێڕانی کتێبی «منهاج الطالبین» بە نێوی کوردی «ڕووناکی ڕه‌ببه‌لعاله‌مین»ه.
وتووێژی مامۆستای ئه‌هلی سوننه‌ت له‌گه‌ڵ ئوروومیه ٢٤
زانایانی ئایینی له كوردستان زۆرترین خزمه‌تیان به زمانی كوردی كردووه.
ئایین و ئایینزا ده‌توانن كاریگه‌ری گرینگ‌یان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی زمانه‌كان، پێكهێنانی وشه و واتای تازه، دابینكردنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی زمانێك و داڕشتنی بەرنامه بۆ زمانیان هه‌بێ. چونكه له لایێك زمان و ئایین، هه‌ردووكیان له ناساندنی شوناسی كه‌سه‌كان ڕۆڵیان هه‌یه و له لایێكی تر زمانه‌كان به‌پێی بوون یا نه‌بوونی پێوه‌ندی ته‌ك ئایینزایێكی تایبه‌ت، له‌وانه‌یه پێگه‌ی سه‌ره‌كه‌ی یا لاوه‌كی له كۆمه‌ڵگا هه‌بێ. ئایینزاش له پێكهێنان و په‌ره‌دان به سیسته‌می هێڵدار و دۆزیه‌كانی پێوه‌ندیداری تر به ستانداردكردنی زمان، هه‌ڵبژاردنی زمانێكی تایبه‌ت بۆ ڕێساكانی ئایینی و هه‌روه‌ها فێركاری زمانێكی تایبه‌ت له قوتابخانه‌كان كاریگه‌ری هه‌یه.
سەرەتا هەوڵی زانکۆی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە که‌سایه‌تییە ناودارەکانی ناوچەکەمان، بەتایبەت ئەوانەیان کە هێشتا لە ژیاندان، بەرز دەنرخێنم و سوپاسی بێ‌کۆتایی هەموو ئەو دڵسۆزانە دەکەم کە لەم بوارەدا هەنگاو هەڵدەگرن.
ڕێزگرتن لە دوکتۆر خۆڕڕەم‌دڵ تەنیا ڕێزگرتن لە ئوستادێکی زانا و دڵسۆز نییە کە سەردەمێک لە زانکۆی کوردستانیشدا وانەی وتووەتەوە. تەنیا ڕێزگرتن لە ڕاڤەکارێک نییە کە قوڕئانی پیرۆزی بە سێ زمانی کوردی و فارسی و عەڕەبی ڕاڤە کردووە. تەنیا ڕێزگرتن لە لێکۆڵەرێک نییە کە گەنجینەی سەرف و نەحوی زمانی عەڕەبی و نەحوی زمانی فارسی و ئیعجازی زانستی قوڕئانی پیرۆزی نووسیوە.
له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) مژده‌ده‌رى ڕۆژێكى ڕووناك و نووراوى بوو بۆ سه‌ر زه‌وى، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م پیاوه مه‌زن و ڕه‌وشتبه‌رز و ئه‌مینه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ڕا‌سپێردرا كه پێغه‌مبه‌رى ئاخر زه‌مانه، مرۆڤه‌كان ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ به‌رگى ئارامى و یه‌كسانى و ئازادییان پۆشى... له‌م نێوه‌نده‌شدا ژنان ماف و ئازادییان هه‌روه‌ك پیاوان پێبه‌خشراوه له دوو جار که كۆیله بوون، ڕزگاریان بوو.
ژن، له سه‌رجه‌م قۆناغ و ساته‌كاندا پشتیوان و خزمه‌تگوزارى ئایین و پێغه‌مبه‌رى خوا بوو(د.خ)، هیچ هه‌نگاوێكى پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه ژن وه‌ك (هاوسه‌ر، كچ، پوور، خزم، ژنانى موسڵمان...) هاوڕێى نه‌بووبن.
نشان مـرد حـق چە گویـم
چو مرگ آید تبسم بر لب اوست
«ئیقباڵ لاهووری»
زۆر ئەستەم و شه‌که‌تکه‌رە نووسین لە حاند ڕووداوێکی ڕه‌نجێن و وزەبەزێن، کە ئێستاش قەبووڵکردنی زۆر قورس و دڵتەزێن و ناخهەژێنە، ڕووداوێک کە لە ناخی دڵەوە مرۆڤ دەخاتە باروودۆخێکی مەینەتبار و خەم‌هێنەر. لە ڕاستیدا هەرچی خوا بیهەوێ هەر ئەو دێتە پێش: «وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ قَدَرًا مَّقْدُورًا» و فه‌رمانی خوای گەورە بڕیارێکی بڕیار دراوه.
هــەستێـکی ناوازەی ڕوح، خۆشترین شەوی ژیان و کۆتا خۆشییەکانی شەو...! ئەو نووسراوەی دەیخەمە بەردەستان، چەند وشەیەکی بەنرخی باوکی خواڵێخۆشبووم لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی ورمێیه، لە حاند مەزنە پیاوێکی گەورەی دونیای ئەمڕۆ، واتە کاک ناسرسوبحانی. زۆر جاران گوتن ئەوەی لە دڵدایە دەیشارێتەوە، ڕێک پێچەوانەی ئەوەی هەیە دەیڵێ، بەڵام فرمێسک ڕاست و ڕەوان ئەوەی کە هەیە، ئاشکرایی دەکا...!
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb