إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

کلتوور و کۆمه‌ڵگا

  • خێـزان و بنەماڵـە لە جیهاندا بابەتگەلێکی گەلێک گەورە و هەستیارن؛ واتە پرس و بابەتە خێزانییەکان لە هەر کۆمەڵگەیەکدا لە گەرمترین و گرنگترین پرس و بابەتەکانن و لە ڕاستیدا سەنگی مەحەکن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کۆمەڵگایە و مرۆڤەکان لەو وڵاتەدا. ئاشکرایە بە درێژایی مێژوو هیچ دین و فەلسەفە و بیر و باوەڕێک نییە بایەخی بە پارسەنگی ڕەفتار و ڕەوشتی خێـزان نەدابێت. ڕەوشت لەناو هەموو کۆڕ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، ئاستی کاریگەریی قەناعەت نیشان دەدات کە لە ناخی ئەو کەس و کۆمەڵگایانەدا ڕواوە و بۆتە سەرچاوەی قیەم.

  •  لەم گفتوگۆیەدا، عەبدوڕەحمان سدیق، ئەمینداری گشتی كۆڕبەندی هزری ئیسلامی كوردستان، قسە لەو جۆرەی دینداری دەكات كە دەبێت كۆمەڵگەی كوردی تەبەنی بكات، ئەو دەڵێت: "دەبێت لەمەودوا لە خەمی بەكوردیكردنی ئیسلامدا بین، واتە تێگەیشتنی خۆماڵیی خۆمان هەبێت، نەك هاوردە"، ناوبراو مەترسی خۆشی دەربارەی ئیسلامیی عەرەبی ناشارێتەوە و دەڵێت: "ئەو ئیسلامەی بیرمەندی عەرەبی نەتەوەپەرست بەرهەمی دێنێت، هەمیشە ئیسلامێكی توندڕەوە". ئەمە و چەندین بابەتی هەستیاری تر لەم گفتوگۆیەدا خراوەتە ڕوو.

  •  مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوە تۆمارکراوەکانی مێژوو وەک مامەڵەکردن لەگەڵ چەند بۆمبێکی ئامادەکراو بۆ تەقینەوە وایە، گەر بە وشیاریی مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێن دەبنە هۆکاری وێرانکاریی و ئاژاوە نانەوە و هەڵگیرساندنی ئاگرێکی وا کە بە هەزارەها زانا و دانا نەکوژێتەوە. بۆیە بە پێویستی دەزانم لەم چەند ڕۆچنەوە سەیری ژووری تاریک و ڕوونی مێژوو بکەین.

    نووسه‌ر:
    د. عوسمان هەڵەبجەیی(عثمان محمد غريب)
  • ئارتوورشا بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سه‌ر ژنێکی لادێنشین، یەکێک لە پاڵه‌وانه‌كانی وڵاتەکەی به‌ سێدارە سزا دەدات. بەڵام شاژن به‌زه‌یيی به‌ قارەمانەکەدا هاته‌وه‌ و داوای لە پادشا کرد ده‌رفه‌تێكی پێ بدات، قارەمان بۆ ماوەی ساڵێك مۆڵەت درا، بە مەرجێک وەڵامی پرسیارێك به‌ده‌ست بهێنێت، ئەگەر وەڵامی دەست کەوت، ئازاد دەکرێت، بە پێچەوانەوە سزاكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

    نووسه‌ر:
    مورتەزا ئیلاهی قومشەیی
  • تست

    17 بهمن 1397

    تستتتتتتتتتتتت

  • پڕۆفایل:

    *ساڵى ١٩٧٤ز، لە شنۆ لەدایک بووە.

    *قۆناغى سەرەتایى و ناوەندى لە شنۆ و مەهاباد تەواو کردووە.

    *ساڵى ١٩٩٩ بەکالۆریۆسى لە ئیلاهیات لە زانکۆى تەربییەت موعەللمین لە تەورێز بەدەستهێناوە.

    *ساڵى ٢٠١٥ لە زانکۆى پەیامى نوور لە تاران ماستەرى لە فەلسەفەى ئەخلاقدا بەدەستهێناوە.

    *ماوەى ٢٠ساڵە لە بۆکان مامۆستایە.

    *نزیکەى ٢٠ ساڵە کارى ڕۆژنامەوانى ئەنجام داوە.

    *لە هەفتەنامەى داهاتوو کارى کردووە.

    *وەک دەستەى نووسەران لە گۆڤارى ئەندێشەى ئیسڵاح کارى کردووە.

    *ئێستاش سەرنووسەرى گۆڤارى (شەهرى خدا- مانگى خوا)یە.

  • باسی زمانی دایکی، پانتایەکی بەربڵاوی هەیە. دێارە ئەوە مافی هەر مرۆڤێکە کە بە زمانی زکماکی خۆی لە یەکەم پلەدا شارەزایی ببێ و بخوێنێ و بنووسێ. هاتنەکایەی زمانی دووهەم وەک دیاردەیەکی دەرەکی، لە کاتێکدا کە منداڵ هێشتا نەیتۆانیوە لە زمانی دایکی خۆی شارەزایی ببێ، دەتۆانی زۆر دەوری نەرێنی ببێ لە ژیانیدا. یەکێک لەوانە دواکەوتنی منداڵ لە خوێندن و خوێندنەوەیە، بە واتایەکی دیکە بە نەخوێندەواری مانەوەی منداڵەکانە. وەک ژیانی ئاسایی ڕەنگە زۆر کەس هەبێ لە دەوروبەرمان کە بەو هۆیەوە نەیتۆانیوە سەرکەوتنی ئەوتۆی لە ژێانی خۆێندەواریدا هەبێ.

    نووسه‌ر:
    عەبدولعەزیز مەولوودی
  • ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لە دەرەنجامی ستەم و کارەساتێکی خوێناوییەوە لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاری کراوە. له ساڵی ١٩٥٢ی زایینی پاکستان بڕیاری دا بە زەبری زۆر، زمانی ئۆردوو بەسەر گەلانی پاکستاندا بسەپێنێت، خه‌ڵکی به‌نگاڵ به تایبه‌ت خوێندکاران دژ به‌م کاره نامرۆڤانه‌ و نادیمۆکراتییانه‌ی حکومه‌تی پاکستان ڕاوه‌ستان. خوێندکاران وه‌ک ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه و خه‌ڵک بە ئارامی خۆپیشاندانیان ساز دا. به‌ڵام حکومه‌تی پاکستان به هێزی پۆلیس هێرشی برده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و تاقمێک له‌وان کوژران. ئه‌و هەوڵه‌ی پاکستان بۆ سه‌پاندنی زمانی ئۆردوو به سه‌ر زمانی زگماکی نەتەوەکانی دیکەی پاکستان، له ئاکامدا بوو به هۆی جیابوونەوەی وڵاتی بنگلادیش له پاکستان. 

    نووسه‌ر:
    پێژمان حەبیبی
  • زانایان دەڵێن: گشت مرۆڤە هاوچەرخەکان تەنها لە یەک جووت مرۆڤ هاتوونە دونیاوە کە لە نێوان ١٠٠ تا ٢٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا ژیاون. زانایان بە ڕووماڵکردنى (بارکۆدى) بۆماوەیى پێنج ملیۆن ئاژەڵ کە لە ١٠٠ هەزار جۆرى جیاواز پێک هاتبوون و مرۆڤیشى تێدا بوو، گەیشتنە ئەو دەرەنجامە کە ئێمە لە یەک جووت مرۆڤى پێگەیشتوو سەرمان هەڵداوە، دواى ئەوەى ڕووداوێکى کارەسات زۆربەى هەرەزۆرى رەچەڵکى مرۆڤى لەناو بردووە.

    نووسه‌ر:
    لێى ماکمانۆس(LEIGH MCMANUS)
  • لەوانەیە یەكێك بپرسێت، ئایا پێویستمان بە چاكسازی كۆمەڵگە دەبێت ئەگەر تاكەكانی چاك بن؟ بەڵێ‌، كۆمەڵگە كەسایەتییەكی ڕەمزی هەیە کە لە تاك و بۆچوونەكانی پێك دێت، لە روویەكی ترەوە پێكهاتەكانی كۆمەڵگە بریتین لە خێڵ و خێزان و نەتەوە، لە لایەكی تریشەوە لە دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ئەهلی و خێری و دارایی پێك دێت.

    كۆمەڵگە رۆڵێكی گرنگی هەیە لە چاكسازی تاك و گەندەڵ بوونیدا، لە روویەكی ترەوە ئەگەر بەرپرسیارێتی كۆمەڵگە بچەسپێت، ئەوە دەبێتە رێگرێك لە بەردەم بڵاوبوونەوەی خراپە هەتا ئاستێكی زۆر و كۆمەڵگە دەپارێزێت لە لادان و وێران بوون.

    نووسه‌ر:
    دوکتور عەلی قەرەداغی