خودای مهزن و بێ هاوتا لەم جیهانهدا هیچ شتێكی بێهوودە و لەخۆڕا دروست نهكردووه (إنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ*القمر 49).
ههموو بوونهوهرێكیش لهو كهونه كاری خۆی بهرێكی دهكات و كاراكتهرێكی زۆر گرنگیشه له ڕگرتنی بهڵاننسی گۆی زهوی(وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى). ههر كاتێكیش مرۆڤی عهجوول و بەپەلە، دهستكاری ههر بوونێكی به گیان و بێگیانی ئهو كهونه بكات، ئهوا زیانێك بۆ ههموو بوونهوهر دروست دهكات. جگه له مرۆڤیش هیچ كائینێك، لهو فیترهت و بهرنامهیهی بۆی دانراوه لا نادات (قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى).
خوای گەورە لە ئایەتێكی قورئاندا باس لە گۆڕانكاری و چاكسازی دەكات و دەفەرموێت: إِنَّ اللّهَ ڵا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ / الرعد11
وشەی «أنفسهم» لەم ئایەتەدا هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە كە لە ناوەوەی جەستەی مرۆڤدان وەك دڵ و گیان و عەقڵ، نەفسی مرۆڤ بەردەوام فەرمان بە خراپە دەكات، ئەو ئەندامانەی كەباسمان كرد، هەموویان پەیوەستن بەیەكەوە، ئەگەر ئەم وشانە بەیەكەوە كۆبوونەوە مانای وەرگرتنی گشتییە، بەڵام ئەگەر هەریەكەیان بەجیا باس كران مانای وەرگرتنی تایبەتمەندییە، بەڵام ئەگەر هەریەكەیان بەجیا باس كران مانای وەرگرتنی كۆ دەنگیە، ئەگەر بە تەنیا باسی نەفس بكەین ئەوە مانای وایە باسی هەموو ئەوانی ترت كردووە كە لەئەندامە چالاكەكانی لە ناخی مرۆڤدا هەن، ئیتر ئەو ئەندامانە هەرچی بێت لە گیان و دڵ و عەقڵ یان لە كردارە ناوەكییەكان، بەڵام ئەگەر هەموویان بەیەكەوە ناویان بهێنیت، ئەو كاتە هەریەكەیان بە جیا باسی دەكەین كە تیێیدا مەبەست لەدەروون، لایەنی ڕوحییە كە خوای گەورە وەك هەناسەیەك لەخۆی خستویەتیە جەستەی مرۆڤەوە : فَإِذا سَوَّیْتُهُ ۆنَفَخْتُ فِیهِ مِن رُّوحِی فَقَعُواْ ڵهُ سَاجِدِینَ/ الحجر29
عائیشەى دایکى بڕواداران، ئەو ئافرەتەیە کە خواى گەورە لە سووڕەتى نوردا پاکیزەیی و داوێنپاکیی دووپات کردەوە و کەسایەتییەکە کە دەیان بۆچوون و ڕا و فتواى بۆ گەورەزانایان و هەڤاڵان و سەحابە ڕاست کردۆتەوە.
ڕەنگە ئەوە بەڵگەنەویست بێت كە خودی ئایین كێشەی لەگەڵ ئافرەتدا نییە، بەڵكوو ئەوە تێگەیشتنی هەڵەیە لە ئایین كە كێشە بۆ ئافرەت دروست دەكات. بۆیە ئەو ڕۆژەی كە خەڵك بە ئایینی ئیسلام ئاشنا بوو، ڕۆژێكی یەكجار مێژوویی و بێ وێنە بوو، چونكە ئیسلام بە مۆنۆپۆڵكردنی حەقیقەت لای تەنها كەسێك یان لایەنێك یان توێژێك كۆتایی هێنا كە هەزار ساڵی ماوەی حوكمڕانی پیاوانی ئایینی لە ئەورووپای سەدەكانی ناوەڕاست جۆرێك لەم بۆچوون و فەرمانڕەواییەی ئاراستە کردبوو.
خوێندن وەك كلیلێك وایە بۆ چوونە ناو گەردوونەوە، كە لەو ڕێگەیەوە هەموو شارستانییەتەكان بنیات نراوە، ئەو زانستەش كە خوای گەورە باسی دەكات تایبەت نییە بە بوارێكەوە، بەڵكوو ئەوە زانستێكی گشتگیرە و لەسەر بنەمایەكی بەهێز لە توانا عەقڵی و كلتووری و كۆمەڵایەتی و جەستەییەكانی مرۆڤ دامەزراوە كە لە لەدایكبوونی مرۆڤەوە دەست پێ دەكات هەتا كۆتا قۆناغی ژیانی. گرنگترین بنەماكانی ئەم زانستە بریتیە لە پێگەیاندنی مرۆڤێك كە توانا عەقڵی و شیكاری و وردبوونەوە فیكرییەکانی تێدا بەهێز دەكات بۆ ئەوەی ببێتە هۆكارێك بۆ ئاوادانكردنەوەی زەوی، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستمان بە مرۆڤێكی هاوسەنگ هەیە لە ڕووی مەعنەوی و جەستەییەوە،
بە نێوی خودا
لە پۆلی چواری سەرەتاییڕا هەتا یەکەمی دەبیرستان کە دەکاتە چوار ساڵ لە شاری سابڵاغ دەرسم دەخوێند. بابم لە ساڵی 47ڕا وێڕای کەسانێکی زۆر تەبعید کرابوو. هەتا هاتنەوەی بابم لە بنەماڵەیەکی بەڕێز لە ئاشناکانی بابم دەژیام. بێجگە لە هاوینان کە دەچوومەوە دێیەکەی خۆمان لە لای بۆکان باقی وەرزەکانی ساڵ هەر لە ماڵی ئاغا سەید عەلی بووم و هاتوچۆی مەدرەسەم دەکرد. ئاغا سەید عەلی خوا تەمەن درێژی کا بە سەعادەتەوە سەرپەرستی من و دایک و بابێکی پیری خۆی دەکرد.
«ساڵیانی درێژ توێژینەوە و بەراوەردکردنی حوکمە فیقهییەکان(زانستە ئایینییەکان) لەگەڵ دەقی ئایاتی ئیلاهی و سونەتەکانی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)، هەروەها به لەبەریەکڕاگرتنی وتەکانی زانایانی گەورەی دین، ئەم بچووکەی وادار کرد هەندێک مەسەلە کە ئەمڕۆکە پێویست و زەروورە، سەبارەت بە کاروباری شەخسی و حوقووقی ژن و مێرد بێنمە سەر کاغەز». چەن ڕستە دواتر دەڵێ:
بەشێک لە وڵامەکە ئەمەیە:
ئەگەر سەیری قورئان بكەین دەبینین خوداوەند مرۆڤ وەك یەكێك لە بەڕێزترین دروستكراوەكانی خۆی سەیر دەكات و رێزێكی تایبەتی بۆ كەرامەت و ویست و عەقڵی دادەنێت، لەبەر ئەوە پارێزگاری لە سامان و كەرامەت و نەوەی مرۆڤ دەخاتە ڕیزی ئامانجە بەرزەكانی شەریعەت، بەڵام ئەگەر سەیری دید و تێڕوانینی مسوڵمانان بكەین، دەبینین لەم ڕووەوە زۆر بە ڕووكەشی سەیری ئەم مەسەلەیە دەكەن، بۆ نموونە چەمكی "دەستدرێژی بۆ سەر سامان" زۆربەی مسوڵمانان وای لێك دەدەنەوە كە ئەمە تایبەتە بەبردنی ماڵی بەرامبەرەكان بەتاڵان، واتە تەنها لەسنووری تایبەتی سامان و داراییدا لێكی دەدەنەوە، واتە تەنها زیان گەیاندنە بەبەرژەوەندیە تایبەتیەكانی مرۆڤ.
خێـزان و بنەماڵـە لە جیهاندا بابەتێکی گەلێک گەورە و هەستیارن؛ واتە پرس و بابەتە خێزانییەکان لە هەر کۆمەڵگەیەکدا لە گەرمترین و گرنگترین پرس و بابەتەکانن و لە ڕاستیدا سەنگی مەحەکن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کۆمەڵگایە و مرۆڤەکان لەو وڵاتەدا. ئاشکرایە بە درێژایی مێژوو هیچ دین و فەلسەفە و بیر و باوەڕێک نییە بایەخی بە پارسەنگی ڕەفتار و ڕەوشتی خێـزان نەدابێت. ڕەوشت لەناو هەموو کۆڕ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، ئاستی کاریگەریی قەناعەت نیشان دەدات کە لە ناخی ئەو کەس و کۆمەڵگایانەدا ڕواوە و بۆتە سەرچاوەی قیەم.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb