ئەگەر لە پەنجەرەی دروون ¬ئایینییەوە بڕوانینە باسەکه یان ئایین وەکوو مەعنەوەییەت تەماشا بکەین، بۆچوونەکان جیاواز دەبن. زۆر کەس ئەدەبیاتێک به هی دین دەزانن کە بەدیهێنەرەکەی دیندار بووبێ. بۆچوونێکی تر ئەدەبیاتێک کە هێمای دین و دینداری تێدا بێت به ئەدەبیاتی دینی دەزانێت، وەکوو -داستانێک کە لەودا- کەسێک نوێژی تێدا بکات یان بچێتە مزگەوت و مەزارگەیەک. زۆربەی داستانەکانی دوای ئینقلاب لە ئێران لەم جۆرەن. یانی پیاوی ماڵەکە، باوکەکە ڕواڵەتی پیاوێکی دینداری هەیە، تەسبێحی پێیە بەڵام لە فکر و هزری دینی و لە هەست و ئەزموونی دینی خەبەرێک نییە. جاری واشه نیشانەگەلێک لە دین دەبیندرێ یان ئاماژە بە ڕووداوی ئایینییە بەڵام هەر ڕووکەش و ڕواڵەتە.
ئــەوەی ســەربەرزە لـەم وێرانەدا تووشـی خەم و دەردە
چیای ســەرکەش ببینە قەت سـەری بێ هەور و تـەم نابێ
«هێمن»
له جه‌نگدا خه‌ڵکی ئاسایی به‌شدار نین، که‌وایه نابێ بکرێنە ئامانجی جه‌نگ، ده‌سه‌ڵاته دژبەرەکان ده‌بێ له هه‌ر چه‌شنه زیان گەیاندنێک به خه‌ڵکی ئاسایی خۆ بپارێزن و شه‌ڕ و جه‌نگ له ناوچه‌ی ئاسایی شار و گوند دوور که‌نه‌وه. ( یاسای ١٨٧۴ی برۆکسێل و ١٩٠٧ی لاهه)
چەمکێک لە ژیانی مودەڕیسێکی دێرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان*
ژیاننامەی کەڵەپیاوانی ناوداری کوردستان پڕیەتی لە چەندین بەسەرهات و سەربردەی بەچێژ و بە نەرخ، لە کاتێکدا ئەگەر هەڵوەستەیەک لە سەر ڕابردووی ژیانیان بکەین و بچینە نێو بنج و بناوانی ژیانی پڕ لە نووریان، دەبینین هەڵسوکەوت و کاری ڕۆژانە و شێوازی مامەڵە و هاموشۆکردنیان هەمووی پڕە لە پەند و حیکمەت و ئامۆژگاری و ڕێنمایی گرانبەها... ئەگەر بە وردی سەیری لاپەڕەکانی میژووی زانایانی ئایینی کوردستان بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستانی ئازیزدا چەندین کەڵەپیاوی گەورە و زانا لە ناو ئەو گەل و نیشتمانە میژوویەکی پڕ لە سەروەریان بۆ نەتەوەکەیان تۆمار کردووە.
ئەمڕۆ لە هەواڵی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی دۆستی سەربڵیندی جەماعەت، کاک بەختیار عارفی، ئاگادار کرام. ئەویش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوەیەکی مەدەنی سەرتاسەری، کە لە 16 پارێزگا و دەیان شاری وڵات خەریکی چالاکییە و بە هەزارن لایەنگر و ئەندامی هەیە. وشە سەرەکییە بنەڕەتییەکانی وێژە و ئەدەبیاتی جەماعەت لە بەستێنگەلی ڕێباز و هەڵسوکەوتی فکری، کۆمەڵایەتی و ڕامیاری، جەختی لەسەر ڕێدۆزگەلی مەدەنی و دووری لە توندوتیژی لە بیر و کردەوە و ڕەتکردنەوەی هاڵۆزی و لێکبڵاوی و سەقامگیرکردنی یەکترقبووڵکردن، کردووە.
کۆچەر بیرکار؛ گەنجێکی کوردە، لە یەکێک لە ئاواییەکانی ناوچەی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک دەبێت و پاشان دوای وەرگرتنی بروانامەی بەکەلۆریۆس لە بەشی بیرکاری زانکۆی تاران، پەنا دەباتە هەندەران و لە وڵاتی ئینگلیز لە زانکۆی ناتێنگهام وەردەگیرێت و دوای بڕێنی قۆناغەکانی خوێندن، لە زانکۆی کەمبریجی ئەم وڵاتە، دەست بە کار دەبێت و ئەو دوایییانە بە هۆی هەوڵ و چالاکی زانستی، خەڵاتی فیڵدزی جیهانی بە هاوبەشی لەتەک۳ کەسایەتی پسپۆری تر، پێ دەبخشرێت...
ئەوەی گرینگە، ئەوەیە کە کاتێک چاو دەخشێنینە سەر نەخشەی تایبەت بە کۆچی مێشکەکان، ڕێژەی کۆچی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ هەندەران، لە سەر ئاستی جیهان، نرخی بەرزە و لەسەرووی زۆرینەی ولاتەکانە!
كتێبێك به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى كه‌لتوورى زاڵ (به عەڕەبی=سلطة الثقافة الغالبة)، له نووسینى: ئیبراهیم ئەلسوکران، كه نزیكه‌ى 250 لاپه‌ڕه‌یه‌ك ئه‌بێت و چاپى 2014یه، باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك له‌و ڕۆشنبیرانه‌ى له جیهانى ئیسلامی‌دا، كه سه‌رسامن به سیسته‌مى لیبڕاڵى و كه‌لتوورى ڕۆژاوا، به‌گومانه‌وه ئه‌ڕواننه فیكر و كه‌لتوور و مێژووى ئیسلامى، كه‌لتوور و شارستانییه‌تى ڕۆژاوایان كردووه به تەرازوو، ده‌قه‌كانى قورئان و سوننه‌ت و سه‌رچاوه زانستى و مێژووى ئیسلامى، پێ ئه‌پێون ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شارستانییه‌ت و كه‌لتوورى ڕۆژاواى خاوه‌ن پێگه و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌كی نه‌گرته‌وه، یان ته‌ئویلى ئه‌كه‌ن، یان له ڕه‌و
ئەمرۆکە کێشەی پیسبوونی ژینگە بۆتە یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکییەکان کە ڕووبەڕووی جیهان بۆتەوە و هەڕەشە لە ئێستا و داهاتوومان دەکا، بە دڵنییایەوە ئەو کێشەیە شتێک نییە کە تەنها قسە و ترسان بێ و دروشم و هاوار چارەسەری کا، بەڵکوو ڕاستەقینەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە پێوەندی بە ئێمەی مرۆڤ و هەموو گیانلەبەرێکەوە هەیە، کەچی بەداخەوە ئێستاش هەموو کەس هەست بە مەترسیی ئەو کێشەیە ناکات.
ئاماژه: ڕوون و ئاشکرایە ئەو پێگەیەی کە زانایانی ئایینی لە ناو موسوڵمانادا هەیانە، لە هەموو پلە و پێگەیەکی تر گەورەترە؛ هەر لەبەر ئەوەشە کە جەماوەر گرنگییەکی ناوازە بە ژیان و هەڵوێست و کارەکانی زانایان دەدن، مامۆستایان و زانایانی ئایینی لە ژێر چاودێرێکی وردی خەڵکدان، بۆ ئەوەی چاویان لێبکەن و وەک پێشەنگ بە شوێن پێیاندا بڕۆن ... .
پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناو بابه‌تی«ئایا فره‌ژنی هه‌یه؟؟»، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت كه له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كان هێز و باڵاده‌ستی كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ژیان هه‌بووه. بۆ نموونه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی به‌هێزتر بووبن ئه‌وانیتریان چەو‌ساندۆته‌وه و ژێرده‌سته‌یان كردوون. بۆ پرسی هەڵسوکەوت له‌گه‌ڵ ئافره‌تیش هه‌میشه پیاو كه هێزی جه‌سته‌یی له ژن زیاتره، باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه و هه‌ر پیاوێكی ده‌سه‌ڵاتدار، كۆمه‌ڵێك ژنی زه‌لیلی ژێرڕكێفی خۆی كردووه. ئه‌و دیارده‌یه هه‌تا ئەم دواییانەش له سه‌رای ئه‌میر و سوڵتان و پاشا‌كان هه‌بوو.
چارەكە سەدەیەكە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژی یەكی ئۆکتۆبر-یا 9ی ڕەزبەر-ی هەموو ساڵێكی كردۆتە ڕۆژی جیهانیی بەساڵاچووان.
ڕەنگە بە زەحمەت یەك پێناسە هەبێت بۆ ناساندنی بەساڵاچووان، چونكە پێناسەكان بە تێپەڕبوونی كات گۆڕانیان بەسەردا دێت، سەرەتا لە ناولێنانەوە دەست پێدەكات، بۆ نموونە لە كۆمەڵگای ئێمەدا ئەو كەسانەی كە بەتەمەنن پێیان دەڵێن گەورە، یان پیر، ئەم زاراوەیەش لە لای نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ڕەت كراوەتەوە، چونكە وشەی «پیر» وشەیەكی نێگەتیڤە و كاریگەریی خراپی هەیە لەسەر دەروونی مرۆڤەكە، لەبەر ئەمە زاراوەی بە ساڵاچوو راستترە لە پیر، چونکە پیر سیفەتێكی پەككەوتەیی و بێ توانایی بە مرۆڤ دەدات، بەڵام بەساڵاچوو واتە تەمەنی زیادی كردووە.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb