ئاگركەوتنە لەسەر سنووری «بوزین مرخیل» و «سیماھەڵ» لە شاری پاوە و پەسەخۆر و کۆڵسە لە بەشی کڵاشی جوانڕۆ، بووە ھۆی لەناوچوونی 600 ھێکتار لە دارستان و دەشتەکانی ئەو ناوچەیە کە پاش چوار ڕۆژ، ئاگرەکە کوژایەوە
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح لە جوانرۆ، ئاگرکەوتنەوەی بەم جۆرە تا ئێستا ڕووی نەداوە. ئەم ئاگرتێبەربوونە ڕۆژی شەممە 7ی گەلاوێژ لە دەشتەکانی «بۆزین مرخیل»ەوە دەستی پێکرد و بەماوەی دوو ڕۆژ درێژەی بوو. لەم ماوەدا بە تێکۆشانی خەڵکی ناوچەکە و ئەنجومەنی ژینگەپارێزی «ژیوا» تێکۆشانێکی زۆر بۆ داکوژانی ئاگرە بەڕێوە چوو.
بە ئامادەبوونی کەسایەتییە فەرھەنگییەکان و لایەنگرانی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە «مەحزونی کوردستانی» لە دیواندەرە بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب لە دیواندەرە، ڕێوڕەسمێک بۆ مامۆستا «سەید ئەحمەد حسەینی» ناسراو بە «مەحزوونی کوردستانی» لە زانایانی ئایینی و عارفانی ناوداری دیواندەرە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ئایینی و فەرھەنگییەکان، مامۆستایانی زانکۆ و چینە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە 29ی گەلاوێژ لە ھۆڵی فەرھەنگی شاری دیواندەرە بەڕێوە چوو.
وەک کوردێک شانازی دەکەم باوە گەورەی من سەڵاحەدینی ئەیوبی ڕزگارکەری قودسی پیرۆزەونمونەی سەرکردەی دادپەروەرو ئازاومرۆڤ دۆستە,هەروەها ڕژێمی جولەکەی زایۆنی بەداگیرکەرو تیرۆریست و دژەمرۆڤ دەزانم وئێمەی کوردی دڵساف وسینە خاوێن هاوسۆزی دۆزی فەلەستین وکێشە ڕەواکەی بوین،
سەبارەت بەوەى بۆچى «دایک و ئەبەدییەت»، لەم تیۆریایەدا من گەیشتومەتە ئەو دەرەنجامەى کە ئەزموونى دینى لە دوو رەهەندەوە جێکەوتى لەسەر مرۆڤ هەیە، واتە دەبێت مرۆڤەکان چاوەڕوانییان لەم دوو رەهەندەوە بێت، ئایینەکان و بەتایبەتیش ئایینى ئیسلام لە دوو رەهەندەوە جێکەوت لەسەر مرۆڤ دادەنێت.
ئاماژە: سوپای تورکیا به ترۆریست لە قەڵەمدانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و به بیانووی شەڕ لەگەڵ ترۆریست، لە ڕۆژی٢٠ی ژانویەوە چۆتە باکووری رۆژئاوای خاکی سووریە و شاری کوردنشینی عەفرینی لەم وڵاتە کردۆتە ئامانجی هێرشەکانی خۆی. هیزەکانی سووریەی دێموکرات ئەو بانگەشەیەی تورکیه که پێی وایه ئەو لایەنانه پێوەندیان به داعش و گرووپه ترۆریستییەکان لە عەفرینەوە هەیە، رەتدەکاتەوە و به ئالۆزکردنی بیروڕای گشتی له لایەن تورکیەوە دێنێتە ئەژمار.
منداڵە گوڵەکان سڵاو. من موحسین ڕەنانیم، مامۆستای بەشی ئابوری زانکۆی ئەسفەهانم، ساڵانێکە لەبارەی خۆشبەختی وڵاتەکانەوە کتێب ئەخوێنمەوە، من زۆرم منداڵان خۆش ئەوێت، ئێستا سەرقاڵی نوسینی کتێبێکم و ئەمەوێن بیسەلمێنم گەشەی هزری و بیرکردنەوەى منداڵ چۆن وڵات بەرەو خۆشبەختی و پێشکەوتن ئەبات.
شاری کوردنشینی عەفرین، هەڵکەوتوو له باکووری ڕۆژئاوای سووریا، لە ڕۆژی شەممەوە، 20ی ژانویه، کراوەتە ئامانجی هێرشه چڕوپڕەکانی سوپای تورکیا و دیتر گروپە چەکدارەکانی دژ به سوریا. شرۆڤەکاران سەبارەت به ئامانجەکانی ئەم هێرشەی تورکیا، داهاتووی ئەم شەڕه و هەروەها هەڵوێستی زلهێزەکان به تایبەت ئامریکا، لێکدانەوەی جیاوازیان هەیە. سەبارەت بەم پرسه لەگەڵ جەلال مەعرووفیان ئەندامی شۆڕای ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و چالاکی مەدەنی وتووێژێکمان کردووه که لە درێژەدا سەرەنجتان بۆ ئەم دیمانە و وتووێژە ڕادەکێشین.
لە ڕۆژی 29 بەفرانباری 2717 کوردی دەوڵەتی زلهێز و داپڵۆسێنەری تورکیە هێرشی ئاسمانی و دواتریش زەمینی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردوستان دەستپێکرد، لەو ڕێکەوتەوە تا هەنووکە چەندین هەڵوێست و لێکدانەوەی جیاواز لەلایەن تاک و گرووپگەلی هاوزمانمان ـ بێگوێدانە ناو و ئایدۆلۆژیا و ئینتیمایان ـ خراونەتەڕوو:
1ـ هێندێک ئەو شەڕە بە شەڕی کورد و ئیسلام وێنا دەکەن و دەیانهەوێ گەلی کوردی موسوڵمان لە گەڵ ئایینی لەمێژینە و سەدان ساڵەی کە لەگەڵ ناخ و خوێن و پێست و ئێسقانی ئاوێتە بووە، بەشەڕ بدەن و بیروباوەڕەکەی لەبەر چاوی ناشیرین و دزێو بکەن و ڕەگ و ڕیشاڵی کەلتوور و ژیار و مێژووی دەربێنن و ماڵ کاول و دەست بەتاڵ بیهێڵنەوە...
1- داهاتووی خۆی به تێکۆشان و داهێنانەوە دەبەستێتەوە؛
2- هەموو کارێک به تەگبیر و ڕاوێژی پێویست به جێبەجێکردنی ئەو کارە ئەنجام دەدات؛
3- سەبارەت بە دەسەڵات و هێزی ئەو کەسانەی که بۆ بەڕێوەبردنی وڵات هەڵیانیبژاردووه، لێپرسینەوە دەکات؛
4- لەسەر بنەمای بیردۆزی سیستمەکان(Systems theory) و ڕوانگەی درێژخایەن بۆ ژیان، ڕاستگۆیە؛
5- بەربەست بۆ پێشکەوتی خەڵک ساز ناکات، بەلكوو پێشبڕکێیان لەگەڵ دەکات؛
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb