داڕشتنی ئهو پرسیاره و ههڵبژاردنی ئهو گریمانهیه بۆ وهڵامدانهوهی، تهوهری وتاری من له کۆنگرهی «ڕۆڵی شافهعییان له پهرهدان به ژیاری ئێرانی ئیسلامی» له زانکۆی کوردستان بوو. لهو ساڵانهدا که سهبارهت به زنحیرهکانی کوردی کارم كردووه، بابەتی گرینگینهدان به زمان و کولتووری خۆیان، واته زمانی کوردی بۆ من بۆته پرسیارێکی گهوره.
سهید سهعید حوسێینی، خوێندكاری دكتۆڕای مێژوو و شارستانییهتی نهتهوه ئیسلامییهكان له زانكۆ تاران
پێشەکی
پێدەچێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هیچ بابەتێک هێندەی باسی فیقهی ئیسلامی جەدەل و کێشە و مشتومڕی لەسەر نەبێ، واتە هەموویان لەسەری دەدوێن و لە لایەکی تر هیچ کام لە زانایانی هاوچەرخ قسەیەکی جیددی و شێلگیرانەیان لەسەر ئەو پرسە نییە، دووربوونەوە و بێئاگاییەکی قووڵ و قورس باڵی خستۆتە سەر هەڵگرانی ڕۆشنبیران و زانایانی ئایینی.
ئەمە کورتەی بابەتێکی زۆر فراوانتر و فرە رەھەندترە، بەڵام بەئومێدی خاڵە سەرەکییەکان خوێنەر وادار بکات بۆ بەدواداچوونی زیاتر. لەبارەی سۆشیاڵ مێدیا وەک یەکێک لەڕێگە ئاسانەکانی پەیوەندیکرد و بەردەست بۆ ھەموو کەسێک کەتەنھا مۆبایلێک و سیمکارتێکی دەستگەشتوو بە ئینتەرنێتی ھەبێت لەسەر ئاستی دونیا قسەی لەبارەوە دەکرێت. بەندە بەحوکمی خوێندنەکەم سەروکارم ھەیە لەم بوارەدا، بۆیە بینینمان بۆ بابەتەکان زۆرتر چاودێریانەیە؛ ئەم ھەفتەیە بینەری دوو ڕاپۆرتی دەنگی و وێنەی پەیجێکی تائەندازە پرۆڤیشناڵ بەو واتایەی ئەو ھاوڕێیانەی لەوێ کاردەکەن لەمێژە لەمێدیای کوردیدا ئامادەییان ھەیە، جا ناوی پەیجەکە نابەم چونکە ئەم مۆدێلەم لەیەک دوو جێگەی دیکەشدا بینیووە و باسەکە گشتییە!
مامۆستای بەڕێز، سەبارەت بە بڕیاری باڵاپۆشی خوشکانی هەڵەبجە هەڵوێستی دژبەری خۆی دەربڕیوە کە سەرەتا بە کورتی ئاماژەی پێی دەکەم و دواتر هەڵسەنگاندنێک:
تواناترین و لێهاتووترین و زاناترین وەرگێڕەکانی کوردی سەردەم، لە زمانی عەڕەبی ڕا بۆ فارسی، بریتین لە: عەللامە ئەحمەد تورجانیزادە، عەللامە بوڕهانەددین حەمدی، مامۆستا هەژار، دکتور ئەحمەد نیعمەتی و…؛ هەروەها نوێخوازترین/ داهێنەرترین وەرگێڕەکانی کورد لە زمانی عەڕبی ڕا بۆ فارسی (لە بواری بیر و ئەندێشە و مێژوو )، بریتین لە: مامۆستا ئەحمەد حەواری نەسەب، سەید عەدنان فەللاحی، زاهید وەیسی و…
ژیانی دنیا دەرفەتێکە بۆ تاقیکاری و ژیانی کۆمەڵایەتیش، خۆی تاقیکردنەوەیەکە و مرۆڤەکان بە یەکتر تاقی ئەکرێنەوە تا دەرکەوێ کێ ئەتوانێ لە تەنگانە و گێچەڵەکانی کۆمەڵگەدا، خۆی ڕابگرێ و خۆی بپارێزێ لە گەنەکاری و زوڵم؛ ئەگەر لە باسکی دین و لە بەرزایی فەلسەفەوە، سەیری ژیانی دنیا و کۆمەڵگەی مرۆڤ بکەین، ناکۆکی و کەموکوڕی و بشێو و ئاژاوەکان، نابێ ئێمە لە ڕاساڕێی دینداری و ویژدان و بەها بەرزەکان بترازێنێ و بمانخاتە ناو زەڵکاوی کینە و زوڵم و فەساد و گوناح.
هەموو ئینسانێک پێویستی بە زیچ و شادی هەیە و هەر شتێک کە پێویستیی ژیانی مرۆڤ بێ، مافی مرۆڤیشە. ئاساییە کە دهبێ کات و شوێنی وا هەبن کە مرۆڤەکان و بەتایبەت گەنجەکان بۆ ساتێکیش بێ، ماڵاوایی لە خەمۆکی و گرفتەکانی ژیان بکەن و دڵخۆش بن. شادی و کەیفخۆشی بەتایبەت لە بارودۆخی ئێستای ئێراندا وەک نانی شەو واجبە و کوردەواری کوتەنی وەک دەرمانی چاو ئێشەیە. چوارشەممەسوری یەکێکە لەو کاتانە و لەو ڕەسمە کۆنه کۆمەڵایەتییانە کە خەڵکێک لێک کۆ دەکاتەوە و تەوژمەکانی ناخیان هەڵدەوەرێنێ...
ئاماژه: لهسهر كارهساتی بۆمبارانی ههڵهبجه به گازی ژاراوی لهلایهن ڕژێمی بهعسهوه له ساڵی ١٩٨٨ز دا، بەگونجاومان زانی له باتی دووبارهكردنهوهی ڕسته پێشووهكانی خۆمان، چهند پهرهگرافێكى نامەیەكی مامۆستا ناسر سوبحانی دانێین، كه لهگهڵ ڕوودانی كیمیابارانی ههڵهبجهدا، لە كۆتایی مانگی ئازاری ١٩٨٨ز به زمانی عهڕهبی نووسی و ناردی بۆ دهرهوهی وڵات، بۆ ئهو ناوهنده عهڕهبی و ئیسلامییانهی كه دڵیان به ڕژێمى بهعس خۆش كردبوو.
بە نێوی خودا سەبارەت بە مێژوو و هۆی سەرهەڵدانی، چوارشەنبەسووری، نەوڕۆز و سێزدەبەدەر، هەروەها هەڵسووکەوت لەگەڵ ئەم جۆرە دیاردانە، لە ڕوانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە - لە چوارچێوەی سێ پرسیار - وتوێژێکمان لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەیید موحەممەدئەمین واژی پێک هێناوە. هیوادارم جێی ڕەزامەندی بێ بۆ هەموو لایەکمان.
پرسیاری یەکەم: مامۆستا گیان تکایە بە شێوەیەکی کورت؛ ئاماژەیەک بە مێژووی سەرهەڵدانی ئەم سێ بابەتی، نەتەوەیی و مێژووییمان کە بریتین لە: (چوارشەنبەسووری، نەورۆز و سێزدەبەدەر) بفەرمووی، تکایە!
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل