هەنوکە بـە دڵنیاییەوە دەتوانین بەو ڕاستییە بگەین کە کودتای نیزامی لە تورکیا تووشی شکست هاتووە؛ هەرچەند کە تا ئێستا هێندێک لە گروپەکانی کودتاچی لە هێندێک لە ناوچەکانی تورکیا و ناوەندەکانی هەستیار بۆ پێش‌گرتن لەو شکستە خۆڕاگری نیشان دەدەن. بۆچی کودتاکە سەرکەوتوو نەبوو؟ گرینگ‌ترین هۆکاری ئەو شکستە چ بوو؟
۸ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی زانای گه‌وره‌ی کورد مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕه‌سه که به شاهیدی هه‌موو ئه‌دیب و مێژووناس و زانایانی ئایینی خزمه‌تێکی بێ وێنه‌ی به ئایینی پیرۆزی ئیسلام و زمان و شێعر و ئه‌ده‌بی کوردی کردووه که مێژووی ئه‌ده‌بی کوردیش به شانازییه‌وه خزمه‌ته‌کانی تۆمار کردووه، یه‌کێک له‌و شاعیر و ئه‌دیبه نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی که زیاتر له هه‌موو گه‌وره‌پیاوانی کورد به شانازییه‌وه که‌وتۆته ژێرکاریگه‌ری خزمه‌ته‌کانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕه‌س، سه‌ید محه‌ممه‌دئه‌مینی شێخه‌لئیسلامی موکری ناسراو به هێمنی موکریانییه که له سه‌ره‌تای دیوانی ناڵی به‌م
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن (سه‌ید موحه‌ممه‌د ئه‌مین شه‌یخول ئیسلام) له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 1ی ڕه‌زبه‌ری 95، له تالاری وه‌حده‌تی مه‌هاباد به‌ڕێوه چوو. به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌ك‌ڕۆژه‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن (سه‌ید موحه‌ممه‌د ئه‌مین شێخولئیسلام) شاعیری سابڵاغی (1300-1365 ه.ش) ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه، 1ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 95، له هۆڵی وه‌حده‌تی مه‌هاباد به‌ڕێوه چوو. ئه‌و كۆنگره‌یه به ئاماده بوونی میوانانێك له پارێزگای كرماشان، ئیلام، كوردستان، لۆرستان، مازه‌نده‌ران و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ڕێوه چوو.
له ڕاستی‌دا باس کردن له کۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) له مه‌ککه‌وه بۆ مه‌دینه، قسه و باسێکی زۆری لێ کراوه. ده‌کرێ بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌و باسه گرینگه له دوو خاڵی جیاوازدا سه‌یری بکه‌ین. یه‌که‌م: وه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) که خوای گه‌وره به وه‌حی پشتیوانی لێ کردووه. دووهه‌م: بواری مرۆڤ بوونی خۆشه‌ویستی خوا. ئێمه لێره‌دا تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر بواری مرۆڤ بوونی پێغه‌مبه‌ر که وه‌ک سه‌رکرده‌ی کۆچ بوو بۆ پێکهێنان و بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ، له نێو دورگه‌ی عه‌ڕه‌بی‌دا و پاشان گه‌وره بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته که زۆربه‌ی جیهان بگرێته‌وه.
پاییزێکم گەیوەتێ ژینم گەڵاڕێزان دەکا
وەرزی پیریم سارد و سڕ هاتووە لە پاییزان دەکا
هەرچی بوو چوو تازە، تەنیا ئەو گرێیەم ماوە من
ئێستە دڵ زۆرتر پەلەی دیداری ئازیزان دەکا
موسڵمانانی جیهان (بیت المقد‌س) یان(ئورشەلیم) بە ڕووگەی یەکەم و شوێنی میعراجی پێغەمبەری موسڵمانان لەقەڵەم دەدەن.
* ڕۆشنبیر کێیە؟ ڕۆشنبیر بە واتا باوەکەى، بە کەسێکى جیاواز و تایبەتى نێو کۆمەڵگە دەگوترێت، لەگەڵ ڕەچاوکردنى چۆنیەتى سەرهەڵدان و کاریگەرى و جێکەوتیى لە کۆمەڵگەدا.
بۆ پیناسه کردنه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێکی مه‌زن، داهینه‌ر، موسلیح‌و پێشه‌وایه‌کی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی، پێویسته سه‌رنجێکی ئه‌و بار‌و دۆخ‌و کۆمه‌ڵگایه بدرێ که ئه‌و که‌سایه‌تیه، تێدا ژیاوه‌و پاشان بۆ شوێنه‌وارو گۆڕانکاریه‌کانی بنواڕدرێ که تا چ ئاستێ، توانیوێتی، کاریگه‌ری ئه‌رێنیی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی هه‌بێ‌و چه‌نده سه‌رکه‌وتوو بووه تا داب‌و نه‌ریته ناحه‌زه‌کان، بیر‌و باوه‌ڕه لاره‌کان، خوو خده قێزه‌ونه‌کان خاشه‌بڕ بکاو ڕه‌وشتی جوان‌و مرۆڤدۆستانه‌ی جێگیر بکا.
زمان وەک شتڵێکی شلک وایە ،کە بێ باخەوان، هەڵنادا. زمانی کوردی و فەرهەنگەکەی، لەپانتایی مێژووی ڕەشی خۆی کە بۆیان خوڵقاندوە ویستوویانە دەستی لە قوڕگێ نێن و سەری هەڵپڕووچقێنن. سەدان جاریش نیوە مردوو کراوە.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb