ڕەنگە ھەمووان بەو ڕاستیە ئاگادار نەبن کە بزوتنەوەی تاڵیبان، لە ڕووی مێژوویی و واقیعی و فکرییەوە، سەر بە ڕەوتی ئیسلامی، یاخود ئەوەی ناسراوە بە ئیسلامی سیاسی نیە، بەڵکو دەرھاویشتەی شکستی ئەو و لە دەرەوەی چوارچێوەو فیکری ئەوەوە سەریھەڵداوە.
ئیسلامی سیاسی لە ئەفغانستاندا، لە چەندین پارت و ھێزی وەك: کۆمەڵەی ئیسلامی ڕەبانی و حیزبی ئیسلامی حیکمەتیاردا خۆی دەبینیەوە. کە لە ژێر کاریگەری ئەدەبیاتی کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان و کۆمەڵەی ئیسلامی پاکستان، بە.ڕێبەرایەتی مەرحوم مەودودیدا، سەریانھەڵدابوو گەشەیان کردبوو.
ئاماژه: پڕۆژه‌ی بێداری ئیسلامی سه‌رده‌م سه‌باره‌ت به پاککردنه‌وه‌ی نه‌فس ڕێنیشانده‌ریی دیاریكراو، ورد و گشتیی پێیه كه به‌پێی چاكسازیی تاكی، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا پێك دێت. ده‌ستپێكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه له مرۆڤێكه‌وه وه‌ك جه‌وهه‌ری پڕۆژه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری ده‌ست پێ ده‌كا. كه‌سێك كه پێویسته باوه‌ڕێكی دامه‌زراو، عیباده‌تی دروست، ڕه‌وشتی به‌رز، بیری ڕوون و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز و كاسب، خه‌باتكار له‌گه‌ڵ نه‌فس، به‌ته‌ماع له كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له كات و ته‌كووز له كاروبار و سوودمه‌ند بۆ ده‌ورووبه‌ری بێ.
رێ و ڕەسمی مەولوودی و بەرزڕاگڕتنی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(د.خ)، بەشێوەی فەرمی و بەربڵاو، یه‌که‌م‌جار لە سەردەمی دەسەڵاتداری «سوڵتان موزەففەر»ی حاکمی هەولێر لە ساڵی ٦٠٤ ی کۆچی واتا 1207ی زایینی بەڕێوە چووە.
ئەم نامە و پەیامە بۆ تۆی بەڕێزە، سەر بە هەر ڕەوت و بۆچوونێکی ئیسلامیت... یان دیندارێکی بێ لایەنیت، ئومێدەوارم لوتف بفەرموون و بیخوێننەوە ...
پەنجەکان یەکتر دەپارێزن هەر تەنێک کە ئێمە دەیبینین و هەستى پێ دەکەین لەم گەردوونەدا، پێکهاتووە لە چەند بەش و تەنێکى دیکە و بەو پێکهاتە جیاوازانە بووەتە تەنێکى دیکە، هەموو ئەو تەن و پێکهاتە جیاوازانە توانیویانە تەنێکى کامڵتر و جوانتر و بەهێزتر پێک بهێنن،
پێشەکی:
پێدەچێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هیچ بابەتێک هێندەی باسی نوێخوازی جەدەل و کێشە و مشتومڕی لەسەر نەبێ، واتە هەموویان لەسەری دەدوێن، لە لایەکی تر هیچ کام لە زانایانی هاوچەرخ قسەیەکی جیددی و شێلگیرانەیان لەسەر ئەو پرسە نییە، مەخابن! زۆر جار واهەست پێ ده‌کرێ کە دووربوونەوە و بێئاگاییەکی قووڵ و قوورس باڵی خستۆتە سەر ڕۆشنبیران و زانایانی ئایینی.
ئاماژه: پاككردنه‌وه‌ی نه‌فس یه‌كێك له ئه‌ركه گرینگه‌كانی پێغه‌مبه‌ران(سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێ) و ئامانجی سه‌ره‌كی پارێزكاران و خولگه‌ی ڕزگاری و تیاچوون، لای خوای گه‌وره‌یه. ته‌زكیه به واتای جۆراوجۆری وه‌ك «تطهیر – پاككردنه‌وه» و «گه‌شه و هه‌ڵدان» هاتووه. زه‌كاتی نه‌فس هه‌مان پاككردنه‌وه‌ی نه‌فسه له هه‌موو جۆره نه‌خۆشی و په‌تایه‌ك و پله‌ی جۆراوجۆری هه‌یه كه جۆرێك هۆگری به هێندێ نێو و پێناسه‌وه هه‌یه.
یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلاميی و ئەندامی دامەرزێنەر لە یەکێتی زانایانی جیھان، له باره‌ی ڕیفۆرمی ئایینییه‌وه ده‌ڵێت: "مەبەست لە ڕیفۆرمی ئایینیی پێداچوونەوەی كلتوری ئایینییە، لە ڕووی گونجان و نەگونجانی هەندێك لە بابەتەكانی لەگەڵ سەردەم، یان بەسەرچوون و بەسەرنەچوونی هەندێك لە بۆچوون و ئیجتیهادەكانی زانایانی پێشین."
- قه‌یرانی كۆڕۆنا له دوو ساڵی ڕابردوودا جیا له كۆچ و مردنی ملوێنی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی به‌كۆمه‌ڵیش داناوه. دۆخی چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وه‌ك ڕێكخراوه‌یه‌كی ئایینی له‌و دوو ساڵانه‌دا كه كۆڕۆنا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبوو، چۆن بوو؟
به‌ڕازیلیه‌كان ده‌ڵێن: (هزر، وزه دروست ده‌كات (باش یا خراپ) وزه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به چاك یا خراپ، وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و كاره ئه‌نجامى چاك یا خراپى لێ ده‌كه‌وێته‌وه).
كاتێك مرۆڤ بڕیارى گۆڕینى بیركردنه‌وه‌ى بدات، ئاواش له تواناییدا هه‌یه ژیانى بگۆڕێت، پرشنگدارى و گه‌شه‌سه‌ند گه‌لێك نهێنى هه‌یه، له‌ناویاندا سامانه، به‌ڵام هۆكاره‌كانى تر گرنگتر و سه‌ره‌كیترن له به‌ده‌ستێنانى چه‌سپاندن و گه‌شه‌كردنى خێزان.
شادی و خۆشی یه‌کێکە لە پێویستییەکانی مرۆڤ کە شوێنی بەرچاوی هەیە لە بڕیاردان و بیروبۆچوون، هەموو کات سەرزیندوویی و شادی و دڵخۆشی، ڕێگە چەتوون و ئەستەمەکانی ژیان خۆش دەکا و کارە قورسەکان، سووک و گەڵاڵەداڕشتن ئاسان دەکاتەوە، دڵخۆشی و شادی ڕادەی ئیستیقامەت و بەرەنگاری مرۆڤ دەباتە سەر و لە بەرابەر ئازار و زەحمەتەکان زۆر خۆڕاگرتر دەبی، دوابەدوای وەشدا بە ئارامی و هێمنی دەگا.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb