كۆمارى كوردستان، كە لە (22/1/1946ز) ڕاگەیەنرا، ئاهەنگێکى بۆ سازکرا و (٢٣) وتاری تێدا درا. لە سەرەتاوە مەلا حوسەینی مەجدی ــ كە لە كابینەی وەزاریی حكومەتی كۆماردا، كرایە سەرۆكی دەزگای قەزایی ــ بەم دۆعایە ئاهەنگەكەی كردەوە، وتی: " ئاغایان، حازران! ئەوەڵەن لە خودای بەرز دەخوازین كە پێشەوای مەزنی ئێمە لە عەدالەتی عومەری كوڕی خەتتاب و ئەمانەتی ئەبو عوبەیدە و شەجاعەتی خالدی كوڕی وەلید و عیلمی عەلی كوڕی ئەبوو تالیب (خودا لێیان ڕازی بێ)، بەهرەوەر بێ، ئامین".
قوربانیدان...
لەم ڕۆژگارەدا کێشە خێزانییەکان بەردەوام لە زیادبووندان، هۆکاری زۆرە بەڵام من دەمەوێ لەسەر یەکێک لەو هۆکارانە قسەبکەم کە بە بڕوای من هۆکارێکی گەورە و سەرەکییە، ئەویش نەبوونی قوربانیدانە.
بە حوكمی ئەوەی بەندە ساڵانێك لەمەو پێش چەند پەیام و كتێبێكم لەسەر ماف و ئەرك و پرسەكانی ئافرەتان نووسیوە، ساڵانە لە یادی (هەشتی مارس)دا ژمارەیەك لە دۆستان چەند پرسیارێك لەگەڵ بەندە دەورووژێنن، كە پەیوەندییان بە ڕاپەڕاندنی ئەرك و كاروباری ڕۆژانەی ناوماڵ و پەروەردەی منداڵانەوە هەیە، هەندێك جار تێكەڵیان دەكەن بە وردە پلارو توانجی ناسك، كە من بۆ خۆم گوێم لێیان نیە و كردوومن بە قوربانی گەیاندنی ڕاستییەكان.
ئاماژە: تەزکیە و پاککردنەوەی ڕۆح و نەفس یەکێکە لە ئەرکە گرینگەکانی پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لێ بێت) و ئامانجی سەرەکی پارێزکاران و کارگێڕی ڕزگاری و هیلاکبوون بە دەستی خودای باڵادەستە. تەزکییە بە مانای جۆراوجۆر وەک "پاککردنەوە" و "گەشەکردن" هاتووە.
دەسپێک:
بێگومان بیردۆزی ئیلحاد لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زیاتر لە هەر کاتێک جیهانی ڕووبەڕووی قەیران و مەترسیەکی گەورە کردۆتەوە، هەڵبەت ئەوەندەی مەترسی لەسەر بیر و هزر و ئایندەی مرۆڤ وەک تاک هەیە، ئەوەندە کێشە و گرفتی بۆ دیین نییە!، خۆی ئەم کێشەیە وەک ڤایڕۆس مرۆڤی سەردەمی تووشی نەخۆشی خەمۆکی، بێ هیوایی و داڕمانی ناخ و ڕوح کردووە کە لە پشتی ئەم بازنە فراوانە ڕێکخراوی تەبشیری و جوولەکە بوونی هەیە.
وانەكانی مێژوو: (سید قطب) لە مێژووی ئیخواندا
لەبەر ئەوەی لە مێژووی ئیخوان و بزوتنەوەی ئیسلامی هاوچەرخدا (سید قطب) بەڕەحمەت بێت زۆرترین کێشەو مشتومڕی لەسەر درووست بووە وکتێبەکانیشی بە تایبەت کتێبی (معالم في الطریق) و تەفسیری (في ظلال القران) کاریگەری و ڕەنگدانەوەی زۆریان لەسەر واقیعی ئبسلامی وسیاسی لە میسر و لە جیهانی ئیسلامیدا بە جێهێشتووە، بۆیە تا ڕاددەیەک بە شیکراوەیی و بەتایبەت لەم زنجیرە مێژووییەدا قسەی لەسەر دەکەین و هەوڵ ئەدەین - بۆ ئاسان كردن لەسەر خوێنەر - باسەكە لە کۆمەڵە خاڵێكدا كۆ بكەینەوە:
لەڕاستیدا مرۆڤ وەک کانگای ئاڵتون و زێو وایە، کە تەنیا لەژێر سێبەری پەروەردەیەکی دروست دەتوانین ئەو سامان و کانگا بەنرخە کەشف بکەین، هەڵبەت ناتوانین حاشا لەوەبکەین کە: سوود و قازانج و بەرهەمی پەروەردەی بەهێز و تۆکمە لە ژێرخانی خێزان، داهاتەکەی بۆ هەمووان دەبێت. بە جۆرێک کە: ئەگەر لە ژێرخانی بنەماڵەدا، واتە دایک و باوک بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە پەروەردەکردنی مناڵەکەیان بە باشی بگێرن، هەر لە سەرەتای کۆرپەییەوە بە ڕەفتار و ڕەوشت و گوفتاری جوان و هەڵسووکەوتی گونجاو لە ژیانی مناڵەکەیان بسازێنن، ئەوکات نەوەیەکی ساڵح و چاکەکار و قودوە و شەخسیەتێکی لێهاتوو دەبێت بۆ کۆمەڵکەی داهاتوو.
پوورە بەسێ، ژنێک بە دەستانی مەسیحایی، ئیبنی سینای وڵات و دایکە تێرزای کوردستان! دایکێکی دڵۆڤان و پسپۆڕێکی ژیانبەخش… یۆنێسکۆ، ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی بۆ کلتوور و زانست، تا ئەمڕۆ زیاتر لە دوازدەجار، پێناسەی خۆی لە زانیاری واتە سەواد، گۆڕیوە و ڕۆژ و ساڵ بە دوای ساڵدا، زیاتر ورد بۆتەوە و بە ڕێژەی ئەزموونەکانی، کانگای مێشکی پسپۆڕانی ئاخنیوە و لە نوێترین ئاماژەدا، سەواد بە توانایی بەکارهێنانی زانیارەکان بۆ گۆڕانی پێویست لە ژیاندا، پێناسە دەکا
جیاوازی مرۆڤ لەگەڵ گیانلەبەرانی دی، لە جۆری بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت و تێگەیشتن دایە. ئەو گیاندارە لەسەرپێیە، کاتێک ناوی مرۆڤ لەخۆ دەگرێ کە ئاکار جوانی و بیرمەندی بە ژیانیەوە دیار بێ و ڕەنگ داتەوە.
د. موحسین عەبدولحەمید، كەسایەتیی و نووسەرێكی دیاری ئیخوانە لە عێراق و كوردستان، ئەو جگە لەو پێگە سیاسییەی لە قۆناغە جیاوازەكانی تەمەنی هەیبووە، وەكو بانگخواز و نووسەرێكش لەناو ڕەوتی ئیسلامیی بۆچوونەكانی جێگەی ڕەزامەندی زۆرێك بووە، ئەو دوای بەڕێكردنی زیاتر لە (50) ساڵی تەمەنی لەناو ئیخوان، لەم گفتوگۆیەدا مێژووی ئیخوان دید و سەرنجی خۆی لەسەر كاری ئیسلامیی بە گشتیی و ئیخوان بە تایبەتیی دەخاتە ڕوو، ئەو بە گێڕانەوەی لایەنە شاراوەكانی مێژووی ئیخوان لە عێراق بۆچوونەكانی پاسادان دەكات و پێی وایە بۆ ئاییندە ئەگەر ئیخوان خۆی نەگۆڕێت ئەوا كۆتاییان پێ دێت، ئەمە وێڕای ئەوەی داكۆكی لەو بۆچوونە دەكات كە پاشگری ئیسلامیی لە حزبە سیاسییەكان بكرێتەوە.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb