نووسینگەی چواردەیەمین خولی پێشکەشکردنی "خەڵاتی دوکتور تەقی ئیبتیکار"، ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممەی ئەمساڵ، لە ساڵۆنی نەرگیزی ئەقدەسیە، بەپێی دەستووری ساڵانەی خۆی ئەژمارێک لە چالاکوانان و توێژەران و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بواری ژینگەی خەڵات کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە کۆڕبەندەی ئەمساڵی هێنا.
لێژنەیەک لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، لەگەڵ جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە، بە مەبەستی لێدوان سەبارەت بە ئاستەنگ و گرفتەکانی ژنانی سوننەمەزهەب و ڕێکارەکانی، دیدار و گفتوگۆیان کرد.
بە بۆنەی ڕووداوی تێرۆریستی کوشتاری وەحشییانەی دەیان کەس لە مسوڵمانانی نوێژخوێنی دوو مزگەوتی شاری کریستچێرچی نیۆزیلەند، ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، ڕۆژی پێنشەممە، ٢٣ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، لە لایان بریکاری پەروەردە و ڕاهێنانی شاری کرماشان ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن و سپاسگوزاری لە مامۆستایانی قوناغەکانی "هۆگری" و "پەیوەندیدار" بەڕێوە چوو.
"بەناوی خوای مێهرەبان"
مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری
بەتیشک تێک شکا سوپای کڕێوە
هاواری ڕۆژ گەیشتە خاکەلێوە
"هەژار"
ژیان ڕسکانی ئەو گەوهەرە جوان و بەنرخەی هەوارگەی ناخە...
بەهار سڵاوی سەوزی خوایە؛
کاتی هاتنی بەهار و تافی خەمڵانی کەژ و کێو و سروشت و ژینگە کە هانمان دەدات جارێکی تر هزر و ئەندێشە و ڕوانگەمان نوێ کەینەوە و ژیلەمۆی ئاگری سەرهەڵدان و تازەگەری وەگەشێنین، پیرۆز و مەبارەک بێت.
"ڕەئووف ئازەری"، چالاکوانی ئاشتی و مێهرەبانی، ئەو خەڵاتە نەغدەی کە ماوەیەک پێش ئێستا، لە کۆڕبەندی چواردەیەمین خولی"خەڵاتی دوکتور تەقی ئیبتیکار"، وەری گرتبوو، پێشکەشی لێقەوماوان و بەرکەوتووانی لافاوای پارێزگای گوڵستانی کرد.
دانیشتنی ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ کاتژمێر ٩ی به‌یانی به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه چوو.
دانیشتنی پێداچوونه‌وه به مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه‌ی جه‌ماعه‌ت و هه‌روه‌ها تاوتوێی به‌ربه‌ست و گرفتی ڕاهێنه‌ران له دوای كۆڕۆنا به به‌شداریی ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی نوێ و به ئاماده‌بوونی سه‌لاح قاسمیانی به‌رپرسی بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت و به‌رپرسانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی لقی تاران له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ١٩ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه چوو.
ئاماژە: ستافی تێلێگڕامی "گفتمان"، لە ٦ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ جەماڵ ئیسماعیلی، بەرپرسی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەت، سەباەرت کاردانەوە و دەستکەوتەکانی ئەم رێکخراوە مەدەنییە پرسیارگەلێکی خستە ڕوو، لەبەر گرینگیی بابەتی مزگەوتەکانی سونەمەزهەب لە تاران، پرسیار و وڵامەکانی تایبەت بەم بابەتە جارێکی تر بڵاو دەکرێتەوە، هیوادارین جێی سەرەنج و وردبوونەوەی خوێنەران و بەردەنگانی بەڕیز بێت.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb