به بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو "دوکتور ڕەحمەت موحەممەدی"، "مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک کۆچی دوایی ئەو بەڕێزەی وەک دەردێکی گران و داخێکی گەورە وەسف کرد.
خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا حوسەین نادری یەکێک لە زانایانی گەورە و خواناسی ناوچەی هەورامانات و خەڵکی قۆری قەڵای جوانڕۆ، لە تەمەنی 80 ساڵی لە زێدەکەی خۆی ماڵاوایی لە دونیای فانی کرد.
موحهممهدئهنوهر ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ١٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ له دانیشتنێكی هاوبیریی ئه‌ندامانی لقی زاهیدان كۆبۆوه.
كۆمه‌ڵێك له مناڵان و مێرمناڵانی سنه وێڕای دایك و باوك و هاوته‌مه‌نانی خۆیان نه‌مام به‌ده‌ست به‌ره‌و ئاویه‌ر چوون تاكوو ئاویه‌ر سه‌رسه‌وز بكه‌ن.
مامۆستا موحەممەد سابەتی یەکێک لە مامۆستایانی خواناس و تێکۆشەری ناوچەی موکریان و پێشنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی[رسول الله]ـی شاری مەهاباد، لە تەمەنی ٦٧ سالیدا ماڵاوایی لە دونیای فانی کرد.
خوالێخۆشبوو شێخ ڕه‌ئووف نه‌قشبه‌ندی، كوڕی شێخ موحه‌ممه‌د، مەشهوور به ئیبنی شێخ و ناسراو به سه‌عدی دووهه‌م و نه‌وه‌ی عاریفی به‌نێوبانگ و پیری به‌حه‌قگه‌یشتوو، حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌دئه‌مین نه‌قشبه‌ندی-خه‌ڵكی بێژوێی سه‌ر به ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت- و نه‌وه‌زای شێخ ئه‌حمه‌دی عوسمانی سه‌راوی نه‌قشبه‌ندییه.
یەکێتیی زانایان جەختی کردەوە ڕشتنی خوێنی کەسانی بێ‌تاوان، گوناه و هەڵەیەکی گەورەیە و لادان و ترازانی ڕێکخراوە ئاینییەکان، بەشداریکردنە لە خوێنڕشتن و هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی ئاگری فیتنە و کوفر و بێباوەڕی.
یەکێتیی زانایان ڕەخنەی لەو دادەورانە گرت کە حوکمی لەم شێوەیە دەردەکەن و جەختی کردەوە بە بڕیارەکانیان شەریکەتاوان و بەرپرسی سەرەکی ئەم جۆرە جەنایەت و کارەساتانەن.
دوکتور موسەننا ئەمین ئەندام پاڕڵمانی عێراق و ئەندامێ کۆمیسیونی دەرەوەی ئەو پاڕڵەمانە، ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٧ی لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت لەگەڵ تاقمێک لە بەرپرسان و ئەندامانی جەماعەت، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت کۆ بۆوە.
کۆبوونەوەی گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی کرماشان شەوی پێنجشەممە، ٩ی ڕەشەممە بە ئامادەبوونی حەیدەر غوڵامی بەرپرسی لێژنەی جێبەجێکاری ئەو پارێزگایە بەڕێوە چوو.
بە ئامادەبوونی ئەندامان و بەرپرسانی جەماعەت، کوڕی گشتیی ساڵانەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەممەی ئەمساڵ لە پاوە بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ئیسلاح وێب، لەو کۆڕەدا "حاجی حەیدەر زیایی" لە ئەندامانی دێرین و لەمێژینەی جەماعەت، لە میانەی وتارێکدا باری بەرپرسایەتی بەندایەتی و ئەندامبوونی لە جەماعەت بە مایەی شانازی بۆ خۆی ئەندامەکانی تر وەسف کرد و گوتی: "بە بەردەوامی دەبێت لە هەوڵی بەدەستهێنانی مەعنەوییەت و زانست‌دا بین و بە چالاکییەکانمان دەستکەوتەکانی ئەم بەرهەمە ئاراستەی کۆمەڵگا بکەین".
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb