دوکتور موسەننا ئەمین ئەندام پاڕڵمانی عێراق و ئەندامێ کۆمیسیونی دەرەوەی ئەو پاڕڵەمانە، ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٧ی لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت لەگەڵ تاقمێک لە بەرپرسان و ئەندامانی جەماعەت، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت کۆ بۆوە.
بەپێی هەواڵی ئیسلاح وێب، لەو دیدارەدا لایەنەکان سەبارەت بە گرینگی چالاکییە فەرهەنگییەکانی نێو کۆمەڵگا و گۆرێنەوەی بیروڕا و کەڵکوەرگرتن لە ئەزموونەکانی یەکدی گفتوگۆیان کرد و ڕوانگە جۆراوجۆرەکانیان خستە بەر باس.
شایانی باسە " موسەننا ئەمین نادر" لەدایکبووی ١٩٧٢، ئەکادیمی و چالاکوانی سیاسییە و وەک ئەندامی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان یەکێک بووە لەو کەسانەی کە یەکێتیی جیھانی زانایانی موسڵمانی دامەزراندووە. موسەننا ئەمین بۆ ماوەی چوار ساڵ لە سوودان و میسر وە دوو ساڵیش لەدەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی نوێنەری یەکگرتوو بووە. لە ساڵی ٢٠٠٥یشەوە تا ئێستا ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە. لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بووە و ئێستاش ئەندامی پەرلەمانی عێراقە.
کۆبوونەوەکە هەروەها بە ئامادەبوونی دوکتور "مێقداد پیرساحیب" ئەندامی شۆڕای ناوەندی جەماعەت، دوکتور "جەماڵ ئیسماعیلی" بەرپرسی پێوەندە گشتییەکان، خاتوو "حومەیڕا حەمیدی"، دوکتور لوقمان ستوودە و "کەیهان ڕەوشەنی موقەدەم" لە ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکاری جەماعەت، بەرێوە چوو.
بۆچوونهکان