به بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو "دوکتور ڕەحمەت موحەممەدی"، "مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک کۆچی دوایی ئەو بەڕێزەی وەک دەردێکی گران و داخێکی گەورە وەسف کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
«وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ. الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ»(البقره، ١٥٥-١٥٦)
گیانئەسپاردنی لەناکاوی خوالێخۆشبوو دوکتور ڕەحمەت موحەممەدی، وەک یەکێک لە ئەندامانی لاوی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، دەردێکی گران و داخێکی یەگجار گەورەیە. بەنرخترین سامانی هەر گەل و نەتەوەیەک، لاوانی پاک و بێخەوش و بەتوانایەتی کە بێگومان ئەو خوالێخۆشبوویە لە ڕیزی ئەو لاوانەدا بوو کە بە پاکی و بێگەردی و وەک کەسایەتییەکی هۆگری زانست نێودێر و مەنشورر بوو.
متمانە بە ڕەوابوون و کاربەجێی بڕیاری بەحەقی خوداوەند و بڕوا بە یاسای دادگەرانە و گشتگیری مردن کە هەموو مرۆڤێک ئەزموونی دەکات؛ باشاری ئەم چەشنە ئازار و گرفتانە سانا دەکاتەوە.
من لە لایان خۆم و بە نوێنەرایەتی لە سەرجەم خۆشک و براکانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی له خزمەت بنەماڵەی ئەو خۆشەویستە کۆچکردووە، لە دەرگای یەزدانی مەزن بۆ ئەو خوالێخۆشبووە بەزە و میهر و بەهەشتی بەرین و بۆ خزم و کەسوکار و نزیکانی سەبر و خۆڕاگری و پاداشی بێبڕانەوە داوا دەکەم.
عەبدوڕەحمان پیرانی
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
١٣٩٧/١١/٢٦
بۆچوونهکان