إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • پاش ئەو بێڕێزییەی کە لە لایان کەسێکی مەداح بە خولەفای ڕاشد و خاتوو عائیشە؛ هاوسەری بەڕێزی پێغەمبەر کرا و لە کەناڵی ٥ی ناوەندی دەنگوڕەنگی ئێرانەوە بڵاو بۆوە، پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ئەم کارەی ئیدانە کرد و بە کردەوەیەکی نائەخلاقی و تێکدەرانەی وەسف کرد.

    دەقی لێدوانەکە بەم چەشنەیە:

  • بە بۆنەی سەرکەوتنی قورئانخوێنی کورد مامۆستا «ئەمین ئەسەدی» لە پێشبڕکێی نێونەتەوەیی خوێندنەوەی قورئان لە ئەبووزەبی، لە لایەن ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەت پەیامێکی پێرۆزبایی بڵاوکرایەوە. 

    دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

    قورئانخوێنی بەڕێز و هەڵکەوتوو، جەنابی مامۆستا «ئەمین ئەسەدی»؛

    سڵاو و ڕەحمەتی خوداتان لێ بێت...

  • نوێژخوێنان بە ئامادەبوون لە مزگەوت و خوێندنەوە و بیستی قورئانی پیرۆز و گوتنی تەکبیر(الله اکبر)، ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جەژنیان بەجێ هێنا.

    ئیمام و وتاربێژی ئەو ڕێوڕەسمە، مامۆستا عەزیز بابایی، لە وتارەکەیدا دەستکەوتە مەعنەوییەکنی مانگی ڕەمەزانی خستە بەر باس.

    شایانی باسە لە چەند حەوتوو پێشتر، بە پێی بڕیاریک، نوێژخوێنانی ئەفغانستانی ڕەوانەی شوێنگەلێکی تایبەت لە دەوروبەری تاران دەکرێن کە ئەمجارەشیان ئەم بڕیارە جێبەجێ کرا.  

  • بە کرانەوەی دووبارەی مزگەوتی سوننەمەزهەبی ریسالەتی تاران، نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، بە ئیمامەتی مامۆستا عەبدوڕەحمان نەزەری و بە ئامادەبوونی ئەژمارێکی بەرچاو لە نوێژخوێنانی دانیشتووی تاران بەڕێوە چوو.

  • مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە کە دەقەکەی بەم چەشنەیە:

    بسم‌ الله الرّحمن الرّحیم

    «قُلْ بِفَضْلِ اللّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُواْ هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ»(یونس:۵۸)

    بێژە: «بەو چاکە و میهر و ڕەحمەتەی کە خوا دەرحەق بە ئێوەی نواندووە دڵشاد و کەیفخۆش بن، چون ئەمە لە هەر شتێکی وەکۆی دەکەن بۆ ئێوە باشتر و بەکەڵکترە».

  •  لەو بڕوایەدام تاکێک نەبێت لە ئێمە پیرۆزیی دوعاکردنی بۆ باس نەکرابێت! زوو زوو بۆ تەواوی وردەکارییەکانی ژیانمان بەر گوێمان دەکەوێت: دوعا بکە! لە خۆشیدا دەنگ هەڵبڕە و سوپاسی خوا بکە، لە ناخۆشیدا دەنگ هەڵبرە و داوا بکە! ئەمما جاروبارێ، دەنگێ، بەر گوێمان دەکەوێت، هاوارێ دەکات و دەڵێت: (کورە تۆ بێژی خوا گوێی لە دەنگم بێت؟! نانا هەر بەڕاستی ئەم شتە بێ مانایەی من دوعای بۆ دەکەم تو بێژی ببێتە واقع؟! ئەو هەموو خەڵکە ئێژن: خەیاڵت خاوە! باسی چی دەکەی تۆ!) هەناسەیەکی قووڵ هەڵدەمژین و بیرێ دەکەینەوە، بۆ چركەیەک دڵمان تەنگ دەبێت و دونیامان لە پێش چاو بێڕەنگ دەبێت.

  • حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسەینی ئایچی، لە زانایانی بەناوبانگی ناوچەی سەقز، ڕۆژی یەکشەممە کۆچی دوایی کرد.

  • زۆر كەم زانراوە لەبارەی "خزمەتكردنی میوانانی ماڵی خودا" ئەم بیرۆكەیە "دیدگای شانشینی سعوودی بۆ ساڵی ٢٠٣٠" یەكێكە لەو بیرۆكانەی جێگەی سەرسامی‌ و بایەخپێدانی جیهانە، ئامانجیشی هاویشتنی قەڵەمبازێكی تازەی جۆرییە لە خزمەتگوزارییەكانی حەج و عەمرە. شا سەلمانی پاشای سعوودییە ئەو هەنگاوەی دەست پێ كردووە، لە ماوەی ساڵانی پلانەكەداو بە پلەبەندی كار بەم دیدگایە دەكرێت، ئامانجی لەخۆگرتنی٣٠ ملیون عەمرەكەر و ٥ ملیۆن حاجییە لەجیهاندا، ئەمە ژمارەیەكی زەبەلاحە بە بەراورد بە ٩ ملیۆن حاجی‌ و عەمرەكارانی ئێستا و توانستی خزمەتگوزارییەكانی ئێستای حەج و عەمرە.

  • بەپێی هەواڵی پێوەندە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ئەم زانکۆیە لە دوو ڕۆژی ۱۹ و ۲۰ی جۆزەردان میوانداری کۆنفڕانسی زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی بوو کە بە هاوکاری زانکۆکانی سەلاحەدین و ڕاپەڕێن بەڕێوە چوو.

زیاترین جیگای باس و سەرنج