حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسەینی ئایچی، لە زانایانی بەناوبانگی ناوچەی سەقز، ڕۆژی یەکشەممە کۆچی دوایی کرد.

کاریگەریی بەرچاو و دڵسۆزانە لە گەشەپێدانی زانستەشەرعییەکان، کەسایەتییەکی ڕەزاسووک و لەبەردڵانی لە مامۆستا خولقاندبوو، تا ڕادەییەک کە ئاپۆرەی خەڵک بە گشتی هەبوونی مامۆستایان بە نێعمەتێکی گەورە ئەنرخاند و لەدەستدانیشی بەکارەساتێکی دڵتەزێن دەزانن.

ئیسلاح وێب بۆ بەرزی پلەی ئەو زانا خواناسە و  حەسانەوەی لە بەهەشتی بەریندا بە دڵ دەپاڕێتەوە و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کۆمەڵگەی سوننەمەزهەب، مامۆستایانی ئایینی و بنەماڵە و خزم و کەسوکاری دەکات. 

‌إنا لله وإنا اليه راجعون