ژیان ڕسکانی ئەو گەوهەرە جوان و بەنرخەی هەوارگەی ناخە...
بەهار سڵاوی سەوزی خوایە؛
کاتی هاتنی بەهار و تافی خەمڵانی کەژ و کێو و سروشت و ژینگە کە هانمان دەدات جارێکی تر هزر و ئەندێشە و ڕوانگەمان نوێ کەینەوە و ژیلەمۆی ئاگری سەرهەڵدان و تازەگەری وەگەشێنین، پیرۆز و مەبارەک بێت.
بەهار ڕەمزی نوێبوونەوە و داهێنانە، بەهار نیشانەی زیندووبوونەوە و هێمای پشکووتن و ژیانی هەرمانە، بەهار وەرزی جوانییە و زایەڵەی سەوزی دڵانە. دەستپێکی ساڵی نوێ کە هاوکاتە لەگەڵ نوێبوونەوەی بەرگی جیهان و نواندنی جوانییەکانی سروشت، ڕووداویکی یەگجار پیرۆز و هەلێکی گەلێک بەنرخ و گرانە.
بە هیوای ژیانێکی پڕ لە تازەیی و دلێکی تەژی لە ئۆقرە و حەسانەوە لە هەموو کات و ساتێکدا...
ساڵی نوێتان پیرۆز بێت
بۆچوونهکان