کوردپرێس- لانیکه‌م شانبه‌شانی پڕۆژه‌ی ناسیۆنالیزم و دروستکردنی ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه، چه‌مکی زمان دیارترین و زه‌قترین دیارده‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ده‌ی نۆزده و بیستی زایینی بووه. به واتایه‌کی دیکه ناسیونالیزم له بنه‌ڕه‌تدا پرۆژه‌یه‌کی سیاسی بووه له سه‌ر بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی که زمانی نه‌ته‌وه بکات به زمانی سه‌ره‌کی خۆی و کۆمه‌ڵگای خۆی به پێی ئه‌و زمانه رێکبخاته‌وه.
هەموو قسەكردنێك لەسەر ئیسلامیەكان و بەهاری عەرەبی دەبێت لەسەر ساتەوەختی ئەنجامدانی شۆڕش و تێگەیشتنی ئەوان بۆئەولەحزە یەكلاكەرەوە بمانوەستێنێ، چونكە یەكێ لەجیاكەرەوەو ئاماژەكانی دیاریكردنی سروشتی هێزەكان و نوێبونەوەی شێوازی كاركردنیان و ئاڕاستەی دواتریانە.
بەر لەوەى کە بەڕێز (موحەممەد خاتەمى) مەسەلەى گفتوگۆى کلتوور ء شارستانییەتەکانى لە بەرامبەر تێز ء تیۆریاى (پێکدادانى شارستانییەتەکان)ى سامۆئیل هینتگتۆنەوە پێشکەش بکات و بخاتە ڕوو، گوتەزاى (حیوار ء گفتوگۆ) لەناو وڵات‌دا زۆر جێى گرنگى و بایەخپێدان نەبوو، هەرچەندە لە گوتارەکانى بیرمەندان و سیاسەتوانەکاندا ئاماژەیەکى لەم چەشنە هەبوو،..
هەر یەکێک لەو عیبادەت و بەندایەتییانەى کە خواى گەورە و تاکە (مەعبود)ى حەق، فەرزى کردووە لە سەر بەندە (عابید) و خواپەرستەکانى، دوو ڕەهەندى زۆر گرنگ و پێویستیان تێدایە، کە بریتین لە لایەنى ڕووکار و ناوەڕۆک، کە دەبێ وەک پێویست و بەو چەشنەى کە خواى گەورە داواى دەکات و پێغەمبەرى خۆشەویست() ڕوونى کردووەتەوە ئەنجام بدرێن، ئێمە لێرەدا ـ تەنها وەک نموونەیەک ـ یەکێک لەو عیبادەت و بەندایەتییانە هەڵدەبژێرین و قسەى لەسەر دەکەین،
له‌سه‌رده‌مى زێڕينى پێغه‌مبه‌رى خودادا(درودى خواى له‌سه‌ر بێت)هه‌موو مهاجر و ئه‌نصار و باقى ئيمانداران يه‌ك سه‌ركرده‌و يه‌ك باره‌گا و يه‌ك مه‌به‌ست و يه‌ك مه‌رجه‌ع بوون, ئايه‌ته‌كانى قورئان دائه‌به‌زيه لايان و پێغه‌مبه‌ريش (درودى خواى له سه‌ر) به گوفتار و به كردار ئاڕاسته‌ى ئه‌كردين و كێشه‌ى ته‌فره‌قه و ڕاى جياوازى ناوخۆىيان نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تحديات و پيلانه گه‌ورانه‌ى كافران و مونافيقان و بوونى دوو ده‌وڵه‌تى زلهێز.
ده‌مێکه حه‌ز ئه‌که‌م باسێک بنووسم له باره‌ی مه‌عنای «لا إله إلا الله» به کوردی؛ به‌ڵام نه‌مئه‌وێرا، ئه‌ترسام نه‌توانم به‌و جۆره‌ی شێاوه باسی بکه‌م و ببێته هۆی خلیسکانی خوێنه‌رێک؛ به‌ڵام نووسینه‌که‌شی بووبوو به ورکه‌و خۆره‌ی گیانم‌و ئاقیبه‌ت چاری خۆمم نه‌کرد!
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر) ناوی ته‌واوی محمه‌دی کوڕی عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌بدولموته‌ڵیبه، ساڵی 571ی زاینی له مه‌ککه له دایک بووه. له ساته‌وه‌ختێکدا له دایک بووه که جیهان (به تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌وترێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین) له تاریکی و دواکه‌وتوویی و نه‌زانیدا ژیاوه. په‌یامبه‌ری ئیسلام له مناڵی و هه‌رزه‌کاری و گه‌نجێتیدا نمونه‌ی مرۆڤێکی ڕه‌وشت به‌رزو ده‌ست پاک و ئه‌مانه‌ت پارێز بووه. له ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خه‌دیجه ژیانی هاوسه‌رێتی پێکهێناوه.
سەراپاى مانگى مەولود بەگشتى و ڕۆژى دوانزەى ڕەبیعولئەووەل بەتایبەتى، کە ڕۆژى لەدایکبوونى خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەى خوایە، وەرزى گەشانەوەى ڕۆح و بووژانەوەى دڵ و پتەوکردنى باوەڕ و خزمەتکردنى درەختى ئیمانە، وەرزى گەڕانەوەیە بۆ ڕۆژێکى بێ وێنە لە لاپەڕە پڕ لە سەروەرى و زێڕینەکانى مێژووى مرۆڤایەتى، وەرزى ئاشتبوونەوەیە لەگەڵ بەدیهێنەرى ئەرز و ئاسمان و خواى میهرەبان و خۆشەویستەکەى خوادا(ص)، مانگى مەولود وەرزى خۆدزینەوەیە لە گوناهو تاوان و کەمتەرخەمى،
(ئەمانەی خوارەوە پێنج بڕگەن کە دەروونی بەدخوازی نەزان وبەخۆناز ولەخۆبایی وڕیاکار و لە خۆڕازی بووی سەعیدی کۆنیان دەمکوت کرد)!
بڕگەی یە کەم:
مادەم شتان ھەن و بەوردی دروست کراون، ئەوا دەبێ سنعەتکارێکی کارامە دروستی کردبن. چونکە لە وتەی بیست و دووھەمدا بە شێوەیەکی گومان بڕ چەسپاندمان کە:
پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو باسه‌که‌مه‌وه، به پێویستی ده‌زانم، ئه‌وه بڵێم ده‌بێت لایه‌نه عه‌لمانییه‌کان پۆلێن بکه‌ین، تێیاندا هه‌یه باوه‌ڕی به عه‌لمانیه‌تی جوزئی هه‌یه و ئاماده‌ن له پڕۆژەی کاری هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامییه‌کاندا کۆببنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی ئایدۆلۆژییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌کانیاندا ناکه‌ن، هه‌یانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانییه‌کاندا به سته‌م و زۆر و گه‌نده‌ڵییه‌وه نه‌گلاوه،
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb