پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو باسه‌که‌مه‌وه، به پێویستی ده‌زانم، ئه‌وه بڵێم ده‌بێت لایه‌نه عه‌لمانییه‌کان پۆلێن بکه‌ین، تێیاندا هه‌یه باوه‌ڕی به عه‌لمانیه‌تی جوزئی هه‌یه و ئاماده‌ن له پڕۆژەی کاری هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامییه‌کاندا کۆببنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی ئایدۆلۆژییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌کانیاندا ناکه‌ن، هه‌یانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانییه‌کاندا به سته‌م و زۆر و گه‌نده‌ڵییه‌وه نه‌گلاوه، ده‌بێ بۆ بڕینی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی، به‌م پۆلێنکردنه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌لمانییه‌کاندا بکرێت، نابێت له‌به‌ر عه‌لمانیبوون هه‌مویان به یه‌ک چاو ته‌ماشا بکه‌ین (وڵا ێجْڕمَنَکُمْ شَنَآ‌نُ قَوْمٍ عَڵى ڕَڵا تَعْدِلُواْ اعْدِلُواْ هُو ڕَقْرَبُ لِلتَقْوی) المائدە: 8.
دوو هۆکار هه‌یه بۆ ترسی عه‌لمانییه‌کان له وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه:
هۆکاری یه‌که‌م په‌یوه‌ندیی به قه‌ناعه‌ت و تێگه‌یشتنی خودی عه‌لمانییه‌کانه‌وه هه‌یه، چونکه عه‌لمانیه‌ت وه‌کو له سه‌رچاوه‌کاندا پێناسه کراوه، ڕەفزکردنی بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ئیسلامه، که خۆی ده‌بینێته‌وه له وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره له بونه‌وه‌ردا و قبوڵنه‌کردنی شه‌ریعه‌تی خوا له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ژیاندا.
هه‌ڵگرانی بیری عه‌لمانیه‌ت، تا ئیستاش ئه‌و پێناسه‌یه بۆ ئیسلام ده‌که‌ن که له سه‌ده‌کانی حه‌ڤده و هه‌ژده‌دا فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده ڕۆژئاواییه‌کان کردویانه بۆ ئایینی مه‌سیحی، ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا له ئه‌وروپا حوکمڕانیی پێ ده‌کرێت، هه‌ڵقوڵاوی ئێش و ئازاری سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته و له کاردانه‌وه‌ی که‌نیسه و پیاوانی ئایینی‌دا فه‌لاسیفه‌ی حوکم بۆ خۆقوتارکردن له‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌وروپای تێکه‌وتبوو، عه‌لمانیه‌تیان هه‌ڵبژاردووه، بۆیه ئێمه ده‌توانین سیسته‌م و ده‌ستوری عه‌لمانیه‌ت بۆ ئه‌وروپا به حاڵه‌تێکی تایبه‌ت و کاتی ناوبه‌رین، ئه‌وروپاش تا قۆناغێک عه‌لمانیه‌تی پێ قبوڵ ده‌کرێت، چونکه ئه‌وروپایه‌کی هه‌ڵگری ئایینی مه‌سیحی ناکرێت هه‌تا هه‌تا هه‌ر له بۆشایی بێ ئایینی‌دا بسوڕێته‌وه، ئێستا ئه‌وروپا له سه‌ره‌تای دوورکه‌وتنه‌وه‌دایه له عه‌لمانیه‌ت و عه‌وداڵی گه‌ڕانن به دوای ئاییندا، جگه له‌وه‌ی ئایینی سه‌ره‌کیی ئه‌وروپا ئایینی مه‌سیحییه،
تاکه ئایینێکیش ئه‌مڕۆ له ئه‌وروپادا جێگه‌ی قبوڵ بێت ئایینی ئیسلامه، چونکه هیچ گه‌لێک تا سه‌ر ناتوانێت بێ ئیلتیزامی ئایینی بێت، جگه له گه‌لانی مسوڵمان، گه‌لانی تری دونیاش قبوڵی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌یان پێ ناکرێت که سیسته‌می عه‌لمانیه‌ت دایڕشتووه بۆ گه‌له‌کانیان، پاشان چ لێکچوونێک هه‌یه له نێوان کوردستان و ئه‌وروپادا؟! له کاتێکدا ئه‌وان له ده‌ست سته‌م و زۆری که‌نیسه و پیاوانی ئایینی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی ڕایانکردووه، له ئه‌نجامدا ڕێیان له عه‌لمانیه‌ت که‌وت، که ڕیشه‌ی بیروباوه‌ڕی عه‌لمانیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی مادییه‌ت و ئه‌و شۆڕشه جۆراوجۆرانه‌ی له ئه‌وروپا دژ به که‌نیسه و پیاوانی ئایینی به‌رپا بووه، عه‌لمانییه‌کانی جیهانی ئیسلامی به گشتی و......
ئه‌وانه‌ی لای خۆمانن به تایبه‌تی، نه‌هاتون بۆ خۆیان به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بێ لاساییکردنه‌وه‌ی بیرمه‌نده ڕۆژئاواییه‌کان، لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نانه‌ی ئیسلام بکه‌ن و پاشان له چوارچێوه‌ی ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بۆیان دروستبووه، خوێندنه‌وه بۆ هزری ئیسلامی بکه‌ن و بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی خۆیان بده‌ن، به‌داخه‌وه عه‌لمانییه‌کانی لای خۆمان سه‌ره‌تایترین زانیاری‌یان له‌سه‌ر هزری ئیسلامی نییه، نازانن ئیسلام تێڕوانینی بۆ مرۆڤ و بونه‌وه‌ر چۆنه! بۆیه هه‌رکات بیرمه‌نده ڕۆژئاواییه‌کان قه‌ناعه‌تیان به‌رانبه‌ر به ئایین گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا هات، ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ لێره‌ش هه‌ندێک له عه‌لمانییه‌کانی لای خۆمان قه‌ناعه‌تیان ده‌گۆڕێت،
هه‌ر وه‌کو ئێستا ده‌بینین هه‌ندێک له بیرمه‌نده ڕۆژئاواییه‌کان له نووسینه‌کانیاندا ئاماژە به‌وه ده‌که‌ن که دیموکراسیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت دوو شتی لێکجیان، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به یه‌که‌وه نییه، بۆیه ده‌کرێت ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ی دین دابمه‌زرێت و له هه‌مان کاتدا دیموکراسیش بێت، ڕاسته‌وخۆ هه‌ندێک له نووسه‌ر و ڕووناکبیره عه‌لمانییه‌کانی لای خۆمان ده‌ڵێن «زۆر شتێکی سروشتییه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌بێت و له هه‌مان کاتدا ڕەچاوی دیموکراسیه‌ت و بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ بکات».
زۆر جار ئه‌م پرسیاره‌ش ڕوو ده‌کاته عه‌لمانییه‌کانی لای خۆمان: زیاتر له نیو سه‌ده‌یه به بیروباوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیای ئێوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به گشتی و جیهانی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی، حوکمڕانی ده‌کرێت، چ خزمه‌تێکی زانستی و پیشه‌سازی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیتان پێشکه‌ش به وڵاته‌کانتان کردووه؟! که ئه‌م دیارده‌یه‌ش وایکرد گه‌لانی جیهانی عه‌ره‌بی بێزار بوون له حوکمڕانیی پارته عه‌لمانییه‌کان، له ناچاریدا ده‌ستیان کرد به شۆڕش له دژیان، جگه له‌وه‌ی عه‌لمانییه‌کانی وڵاتی ئێمه هیچ خزمه‌تێکیان به گه‌لانی خۆیان نه‌کردووه، ئێستا له به‌هاری عه‌ره‌بیدا له جیاتی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕوانی بکه‌ن تا بزانن پارته ئیسلامییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست ئه‌وانیش چاره‌نوسیان وه‌ک عه‌لمانییه‌کان ده‌بێت و ده‌ست به گه‌نده‌ڵی و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی ده‌که‌ن؟ یان گه‌له‌کانیان به‌خته‌وه‌ر ده‌که‌ن؟ به‌ڵام مه‌خابن به بێ هیچ هه‌ڵوێسته‌کردنێک ده‌ستیان کرد به پلان‌داڕشتن و دژایه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه ئیسلامییه‌کان، وه‌کو ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌وان شایسته‌ی حوکمڕانی بن و ناکرێت که‌س له سه‌رویانه‌وه هه‌بێت، جگه له‌وان ئیسلامییه‌کان ته‌نها ڕەعیه‌تبوونیان لێدێت و ناگونجێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، گه‌لانی مسوڵمان به هیچ شێوه‌یه‌ک کێشه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپایان نییه تا چاره‌سه‌رێکی ئه‌وروپاییانه‌یان بۆ دابنرێت، به‌ڵکو تاکه ئامڕازێک که گه‌لانی ناوچه‌که‌ی پێکه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه ته‌نها ئیسلامه،
گه‌لانی ناوچه‌که به هه‌موو نه‌ته‌وه جیاجیاکانیه‌وه ده‌ستبه‌رداری ئایینی ئیسلام نابن، بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان له‌جیاتی هاورده‌کردنی عه‌لمانیه‌ت، به دوای میکانیزمێکدا بگه‌ڕێین که‌مێک ئێش و ئازاری گه‌له‌که‌مان که‌مبکاته‌وه، بۆیه ئه‌م جۆره پاساوانه بۆ مانه‌وه‌ی لایه‌نه عه‌لمانییه‌کان له ده‌سه‌ڵاتدا قه‌ناعه‌تپێکه‌ر نین، ئێستا وه‌ختی ئه‌وه هاتووه ڕێگه بۆ لایه‌نه‌کانی تر چۆڵ بکه‌ن تا ڕاستی و ناڕاستیی ئه‌وانیش ده‌ربکه‌وێت، شتێکه به‌ڵگه‌نه‌ویسته هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌گه‌ر خزمه‌تی سیاسی، ئابوری، که‌لتوریی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی پێشکه‌ش به گه‌له‌کەی نه‌کات، ئه‌وه پێگه‌ی حه‌قیقیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، له سه‌ره‌تای ئیسلام تا سه‌ده‌ی پێنجه‌م، چونکه مسوڵمانان له مه‌یداندا بوون، له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه خزمه‌تیان ده‌کرد و گه‌لانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بووژاندبووه‌وه، ده‌سه‌ڵاتیان ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی گرتبووه‌وه، هه‌ر وه‌کو له سه‌ده‌کانی ڕابردوودا ئومه‌را و سوڵتانی مسوڵمانان که خزمه‌تیان نه‌ما و خۆیان به هه‌ندێک بابه‌تی لاوه‌کییه‌وه خه‌ریک کرد، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی په‌یامه‌که‌یان له بیر چووه‌وه، خه‌ڵکی خواحافیزیی لێکردن و هیچ بایه‌خێکیان نه‌ما، له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا گه‌لانی ئه‌وروپا به زۆرترین جه‌ده‌لی فه‌لسه‌فیی وشکه‌وه خۆیان خه‌ریک کردبوو، به‌ڵام دواکه‌وتووترین نه‌ته‌وه بوون، له کاتێکدا وازیان له جه‌ده‌ل هێنا و چوونه مه‌یدانه‌وه، بوون به پێشکه‌وتووترین میلله‌تی دونیا، بۆیه گه‌لان بیروباوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیایه‌کیان ده‌وێت خزمه‌تیان بکات و به‌خشنده‌یی هه‌بێت بۆیان، ده‌سه‌ڵات موڵک و تاپۆی که‌س نییه، کێ خزمه‌ت و کۆشش بکات ده‌سه‌ڵات و سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌وه، وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (کُلاً نُمِدُ هَـۆُلا‌ء وهَـۆُلا‌ء مِنْ عَگَا‌ء رَبِکَ ۆمَا کَانَ عَگَا‌ء رَبِکَ مَحْڤُورا) الاسرا‌ء:
هۆکاری دووه‌م، به‌شێکی تری ترسی لایه‌نه عه‌لمانییه‌کان په‌یوه‌ندیی به لایه‌نه ئیسلامییه‌کانه‌وه هه‌یه، که له هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی و پێکه‌وه‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا وه‌کو پێویست نه‌یانتوانیوه سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر به‌گشتی و لایه‌نه عه‌لمانییه‌کان به تایبه‌تی، بۆ خۆیان ڕابکیشن، گوتارێکی سیاسی له‌باریان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان نه‌بووه، خۆ نابێت تا سه‌ر له‌جیاتی پڕۆژەی چاکسازی و خزمه‌تکردنی خه‌ڵک هه‌ر نموونه به پاکی و دادپه‌روه‌ریی خه‌لیفه ڕاشیده‌کان (خوا لێیان ڕازی بێت) بهێنرێته‌وه، ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه به‌رنامه و پڕۆژەی کرده‌یی و مه‌یدانییان هه‌بێت، که چاو و دڵی خه‌ڵکی پڕبکاته‌وه و خه‌ڵکی ناچار بکه‌ن ملکه‌چی داوا و پلانه‌کانیان ببن، لایه‌نه ئیسلامییه‌کان زۆر جار ئه‌وه ده‌که‌نه پاساو که نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌یه له لایه‌ن عه‌لمانییه‌کانه‌وه دژایه‌تی ده‌کرێن و هه‌موو ئازادییه‌کیان لێزه‌وتکراوه و ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵاتیشیان لێ قه‌ده‌غه بووه، به‌ڕاستی ئه‌وه پاساوێکی لاوازه، مه‌رج نییه هه‌موو کارتێکردنێک هه‌ر له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌وه بکرێت، به ته‌نها ئه‌وه‌ش نابێته بیانوی ناکارایی لایه‌نه ئیسلامییه‌کان، چونکه ئیسلام وه‌کو په‌یامێکی خوایی، ڕێگه‌چاره‌ی بۆ هه‌موو گرفت و داواکارییه مادی و مه‌عنه‌وییه‌کانی مرۆڤایه‌تی دیاری کردووه، به‌ڵام لایه‌نه ئیسلامییه‌کان زیاتر کاریان کردووه له‌سه‌ر هوشیارکردنه‌وه و په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان له‌سه‌ر ئاکاره ئیسلامییه‌کان و لایه‌نی عه‌قیده و هونه‌ری بانگه‌واز کردن و هه‌ندێک بابه‌تی فیکری، که ئه‌مانه شتی چاکن، به‌ڵام هه‌موو ئیسلامیش نین، وه‌کو قوتابییه‌ک له چه‌ند مادده‌یه‌کدا تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌بێت، کۆشش له یه‌ک مادده‌دا بکات، خۆ ئه‌گه‌ر نمره‌ی ته‌واویشی تێدا بهێنێت هه‌ر به که‌وتوو ئه‌ژمار ده‌کرێت، لایه‌نه ئیسلامییه‌کان له ئه‌ده‌بیاتیاندا بانگه‌شه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه جه‌وهه‌رییه‌کانی گه‌له‌کانیان ده‌که‌ن، به‌ڵام به کردار له بواری سیاسی و ئابوری و هونه‌ری حوکمڕانیدا زۆرجار له دواوه‌ن، نه‌یانتوانیوه هه‌موو ئه‌و ده‌رگا سه‌ره‌کییانه بگرن که خه‌ڵکی به نه‌زانی لێوه‌ی به‌ره‌و گومڕایی ده‌برێن، وه‌کو پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت(مَپَلِی ومَپَلُکُمْ، کَمَپَلِ رَجُلٍ ڕَوْقَدَ نَارًا، فَجَعَڵ الْجَنَادِبُ والْفَرَاشُ ێقَعْنَ فِیهَا، وهُو ێژُبُهُنَ عَنْهَا، وڕَنَا آ‌خِژٌ بِحُجَزِکُمْ عَنِ النَاڕ، وڕَنْتُمْ تَفَڵتُونَ مِنْ ێدِی)موسلیم گێڕاویه‌تیه‌وه، واته: وێنه‌ی من و ئێوه وه‌کو نموونه‌ی پیاوێک وایه ئاگری کردبێته‌وه، سیسرک و په‌پوله ده‌که‌ونه ناوی و ئه‌ویش ڕێگرییان لێده‌کات، ئێوه‌ش به هه‌مان شێوه بۆ ناو ئاگر ڕا ده‌که‌ن و منیش له پشته‌وه ده‌تان گرم بۆ ئه‌وه‌ی تێی نه‌که‌ون، به‌ڵام له‌ده‌ستم ده‌ر ده‌چن.
هاوکات لایه‌نه ئیسلامییه‌کان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پێکهاته و نه‌ته‌وه جیاجیاکان که پێکه‌وه له وڵاتێک‌دا ده‌ژین، زۆر لاوازه و نه‌یانتوانیوه ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌یان لا بڕەوێننه‌وه که له کاتی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه بۆیان دروست بووه، لایه‌نه ئیسلامییه‌کان نه‌یانتوانیوه خۆیان وه‌کو نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵک به بێ جیاوازی، بناسێنن و ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی به‌رانبه‌ر به دۆست و لایه‌نگرانی پارته عه‌لمانییه‌کان هه‌یه، بیڕەوێننه‌وه، چونکه زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری لایه‌نه عه‌لمانییه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتانه‌دا نین که عه‌لمانین، به‌ڵکو له‌به‌ر پڕۆژە نه‌ته‌وایه‌تییه‌که و پاراستنی به‌رژەوه‌ندیی شه‌خسییانه، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی ئیسلامیش ئه‌و دوو به‌رژەوه‌ندییه بپارێزێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان له‌گه‌ڵی ده‌بن، بۆیه ده‌بێت ئێمه جیاوازی بکه‌ین له نێوان ئیسلام وه‌کو ئایین و بیروباوه‌ڕ له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامییه‌کان وه‌کو پارتێکی هه‌ڵگری پڕۆژەی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌و جه‌ماوه‌ره نایه‌ن بۆلای ئیسلامییه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پڕۆژەی ئیسلامییه‌کان تێریان ناکات و به‌رژەوه‌ندییان ناپارێزێت، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه بێت ئیسلامیان قبوڵ نییه، نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی دیبلۆماسیی به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به گشتی و وڵاتانی ڕۆژئاوا به تایبه‌تی، سه‌ره‌کیترین مه‌ترسیی لایه‌نه عه‌لمانییه‌کانه، که تا ئێستا به داخه‌وه لایه‌نه ئیسلامییه‌کان له‌و باره‌یه‌وه وه‌کو پێویست هه‌نگاویان نه‌ناوه، نه‌بوونی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندێک دڵنیاکردنه‌وه و ئارامبه‌خشینه بۆ ئه‌و وڵاتانه، که دڵنیا ده‌کرێنه‌وه بوونمان زه‌ره‌ری بۆ ئه‌وان نییه، به‌ڵکو به‌رژەوه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانیش ده‌پارێزین، له هه‌مان کاتدا قازانجی زۆر زۆری بۆ لایه‌نه ئیسلامییه‌کان هه‌یه که له کاتی گه‌شه‌کردن و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه گرفتیان بۆ دروست ناکرێت.
بۆچوونه‌کان