وێڕای سڵاو و به‌خێرهاتن، هیوادارم كه ئه‌م دانیشتنه‌ش وه‌ك هه‌موو دانیشتنێك له‌سه‌ر سه‌حوه‌ی ئیسلامی، دانیشتنێكی پڕبایه‌خ بێت. هه‌ندێ وشه وه‌ك: ئیجتیهاد، نوێ كردنه‌وه، چاكسازی و ڕیفۆرم، زیندووكردنه‌وه و به‌دیهێنان، وشه‌گه‌لێكن كه له فیقهی ئیسلامی، ئوسولدا و هه‌م له بواری ئابووری، كه‌لتوور، ڕامیاری و زانسته سرووشتیه‌كاندا جێی باسن.
پاڵێوراوی یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی ئێران له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له ساڵانێکدا که ناوبراو به‌رپرسی دۆسیه‌ی ناڤۆکی ئیران بوو، ڕایگه‌یاند هه‌موو کرده‌وه و بڕیاره‌کان ڕه‌زامه‌ندی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی له‌گه‌ڵدا بووه.
ئیمان و تەکلیف بریتین لە: تاقیکردنەوە و پێشبڕکێیەک لە ناوەندى بازنەى ئیختیارى مرۆڤدا. کەواتە مەسەلە نەزەرى و تەماوى و قووڵ و ناڕاشکاوەکانى ئیمان، کە پێویستیان بە تاقیکردنەوە و لێ وردبوونەوە هەیە، بە وێنەى شتى بەڵگەنەویست هێندە ڕوون و ئاشکرا نابن کە هەموو کەسێک – بیەوێت یان نەیەوێت – تەسدیقیان بکات. ئەمەش بۆ ئەوەى "ئیمان"ى ئەبووبەکر لە "کوفر"ى ئەبووجەهل جیا بکرێتەوە و، ئیمانداران بەرەو "ڕعلى علیین" بەرز ببنەوە و کافرانیش بەرەو "ڕسفل سافلین" بڕۆن و بەر ببنەوە. چونکە "تەکلیف" هەرگیز بەبێ "ئیختیار" نابێت. هەر لەبەر ئەم دانستەشە کە بە دەگمەن و جار بەجار نەبێت موعجیزەکان پیشان نادرێن.
شۆڕشگێڕی ناوداری کورد و پاشای کوردستان شێخ مه‌حموودی کوڕی شێخ سه‌عیدی کوڕی شێخ محه‌مه‌دی کوڕی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ له ڕۆژی 1956.10.09دا له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی به‌غدا کۆچی دوایی کرد و ته‌رمی پیرۆزی به‌ڕیزێکی زۆر له‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی دڵسوزی شێخی نه‌مر و کورد و کوردستان له ته‌نیشت گۆڕی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌خاک سپێدرا. ئه‌م که‌سایه‌تییه مه‌زنه‌ی کورد له‌ساڵی 1881دا له‌سلێمانی له‌دایکبوووه،
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان پێیوایه که ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی بکرێت ئه‌وا پارتی دیموکرات 35%ی ده‌نگه‌کانی کوردستان زیاتر ناهێنێت.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرای کرد که له‌م مانگه‌دا نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی دكتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی له یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران بروسكه‌ی پیرۆزبایی ده‌ركرد.
بیرئانینی شه‌هیدانی بۆردومانی کیمیایی سه‌رده‌شت له گوندی شه‌ڵماشی ئه‌و شاره به به‌شداریی شاخه‌وانانی 4 پارێزگای ئێران و تاقمێک له به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌رگریی له مافی بریندارانی کیمیایی، به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسیمی بیست و شه‌شه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی سه‌رده‌شت به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان، به‌رپرسانی حکوومی و سه‌ربازی و خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) به‌ڕێوه‌چوو.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل