به دوای راگه‌یاندینی سه‌رکه‌وتنی موحه‌ممه‌د مۆرسی له هه‌ڵبژاردنی سه‌روك كۆماری میسر، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوت وئیسلاحی ئێران به‌وشێوه‌ی خواروه راگه‌یاند:
به‌ناوی خودای گه‌وره‌ی مێهره‌بان
«وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الْأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ» قصص/5
برا خۆشه‌ویسته‌کان، مامۆستا به‌ڕێزه‌کانی لێژنه‌ی رێنوێنی و ئیڕشادی کۆمه‌ڵی «ئیخوان ئه‌لموسلمین»
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی ئازادی و دادپه‌روه‌ری
سڵاو و به‌زه‌یی خوداتان لێ بێت
هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی موحه‌ممه‌د مۆرسی و به‌ده‌سهێنانی بڕاوی چینه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵکی میسر بووه هۆی خۆشحاڵی و دڵشادیمان. ئێمه به‌ناوی «جه‌ماعه‌تی ده‌عوت وئیسلاحی ئێران»ه‌وه پیرۆزبایی خۆمان به بۆنه‌ی ئه‌م ڕووداوه شادی هێنه‌ره‌وه ئاراسته‌ی جه‌نابتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان، هه‌واداران و هاوبیرانی ئێوه ده‌که‌ین. پێمان وایه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه، به‌رهه‌می پتر له هه‌شتا ساڵ هه‌وڵی و تێکۆشانی بێ‌وچان و که‌م وێنه‌یه‌و به‌رێکه له به‌ری ئه‌و داره پاکه‌ی که دامه‌زرێنه‌ری شه‌هید، ئیمام حسن البنا ـ ڕه‌حمه‌تی خودای لێ بێت ـ نمامهکهی چه‌قاند و به‌نرخترین و پاکترین خوێنه‌کان ئاودێریان کرد. هه‌روه‌ها چوونه‌ناو گۆڕه‌پانی ئه‌زموونێکی ڕاسته‌قینه‌یه که ته‌جروبه‌ی ئیسلامخوازی له وڵاتی میسر، دڵی بزاڤه ئیسلامییه‌کان،ده‌خاته به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه. له‌خوای گه‌وره داواکارین که دکتۆر مۆرسی بۆ سه‌قامگیرکردنی ئازادی، دادپه‌روه‌ری، دێموکراسی و بایه‌خه به‌رزه ئه‌خلاقییه‌کان سه‌رکه‌وتوو بکات و بیکاته ئامێرێک بۆ به‌دیهاتنی ئاواتهبهرزهکانی گه‌لی میسر به هه‌موو چین و توێژه جیاوازه‌کانییه‌وه. هه‌روه‌ها له‌خوا داواده‌که‌ین یارمه‌تی دکتۆر مۆرسی بدات و بیکاته نموونه‌یه‌ک له «حوکمڕانی شیاو».
خودای گه‌وره به‌ره‌که‌ت بخاته ناو هه‌وڵ و تێکۆشانی ئێوه.
براتان ـ عبدالرحمن پیرانی
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاحی ئێران
4ی جۆزه‌ردانی 1391 هه‌تاوی
بۆچوونه‌کان