هەواڵنێری تایبەتی ئیسڵاح وێب لە سەردەشت رایگەیاند کە لە پوشپەڕی ئەمساڵدا کارگه‌ی فێرکاری راهێنانی منداڵان و تازه‌ لاوانی لە ژێر ناوی (( راهێنانی بەرەی نوێ و بەرپرسیاریەتی ئێمە )) بەڕێوە چوو.

ئەم کارگه‌ی بە هەوڵ و تێکۆشانی کومسیۆنی منداڵان و تازه‌لاوانی کومێتەی ڕاهێنانی سەردەشت، بۆ پەنجا بنەماڵەی ئەندامی جەماعەت، لە چوار دانیشتندا، بەڕێوە چوو.

کاک رەووف ئازەری وانە وێژی زانکۆ و موشاویری قوتابخانەکانی سەردەشت، وتنەوەی ئەم بابەتەو کارگه‌ی فێرکاریەکەی گرتبوە ئەستۆ.

بەرێزیان بە دابەش کردنی قۆناغەکانی گەشەی منداڵان بەو چوار قۆناغی بەر لە سەرەتایی، سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی  بە وردی و شیاوی رێنوێنی دانیشتوانی بۆ هەر کام لەم قوناغانە وچونیەتی هەڵسو کەوتی بنەماڵە و دایک و باوک لە گەڵ هەر کام لەم قۆناغانەدا، کرد.