دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 4ی پوشپه‌ر، به‌رپرسی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر، له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی دا، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری میسری ڕاگه‌یاند. به پێی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، دکتۆر مۆحه‌ممه‌د مۆرسی ناوزه‌دی ئیخوان ئه‌لموسلمین ، وێڕای به‌ده‌سهێنانی نیوه‌ی زیاتری ده‌نگه‌کان، وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری میسر دوای شۆڕش هه‌ڵبژێردرا.
به پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رچاوه‌کان، فاڕووق سوڵتان، به‌رپرسی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر، له دوای توێژینه‌وه و به‌دوا چوونی ته‌واوی سکاڵاکان ڕایگه‌یاند له نێوان دکتۆر مۆحه‌ممه‌د مۆرسی ناوزه‌دی حیزبی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و ئه‌حمه‌د شه‌فیق ناوزه‌دی پشتگیرکراو له‌ڵایه‌ن شۆڕای نیزامی میسر، دکتۆر مۆحه‌ممه‌د مۆرسی زیاتر له 13 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست هێناو بو به خاوه‌نی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان و بوو به هه‌وه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری مه‌ده‌نی میسر. ئه‌مه یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری میسره به دوای ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی 30 ساڵه‌ی حوسنی موباره‌ک دا به‌ڕێوه‌ده‌چی. حکومه‌تی حوسنی موباره‌ک له 22 ڕێبه‌ندانی 1390 هه‌تاوی دا به‌هۆی شۆڕشی خه‌ڵکی میسر داڕووخا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر، ڕاده‌ی ده‌نگه‌کانی دکتۆر مۆحه‌ممه‌د مۆرسی له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری دا، 13 ملیۆن و 230 هه‌زار و 131 ده‌نگ واته 51.73 له سه‌د، و ڕاده‌ی ده‌نگه‌کانی ئه‌حمه‌د شه‌فیق 12 ملیۆن و 347 هه‌زار و 380 ده‌نگ واته 48.27 له سه‌دی ده‌نگه‌کان بووه.
مۆحه‌ممه‌د مۆحه‌ممه‌د مۆرسی عیسا ئه‌لعه‌یات، سیاسه‌تمه‌داری 60 ساڵه‌ی میسریه که له دوای شۆڕشی 2011 ئه‌م وڵاته، بوو به سه‌رۆکی حیزبی ئازادی و دادپه‌روه‌ری، که باڵی سیاسی ئیخوان ئه‌لموسلمینه. له ساڵه‌کانی 2000 بۆ 2005 نوێنه‌ری خه‌ڵک بوو له په‌رله‌مانی میسر. مۆحه‌ممه‌د مۆرسی بڕوانامه‌ی به‌لوکاریوس و ماجیسته‌ری له زانکۆی قاهیره و له‌ساڵه‌کانی 1975 و 1978 زایینی‌دا وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی دکتۆرای له لقی خوێندنی «ئه‌ندازیاری» له زانکۆی کالیفۆرنیا له ساڵی 1982 وه‌رگرتووه. له ساڵانی 1982 تا 1985 له ئه‌یاله‌تی کالیفۆڕنیا وله «نۆرتریج»دا مامۆستای زانکۆ بووه و له‌م دوایانه‌شدا بوو به مامۆستای زانکۆ له «زه‌قایق»ی میسردا.
به پێی هه‌واڵی پێگه‌ی حیزبی ئازادی و ، دکتۆر مه‌حمود حسێن، سه‌رۆکی بزاڤی ئیخوان ئه‌لموسلمین ڕایگه‌یاند : ئه‌ندامه‌تی مۆحه‌ممه‌د مۆرسی له بزاڤی ئیخوان و حیزبی ئازادی و دادپه‌روه‌ری کۆتایی پێهاتووه. هه‌ر وه‌ها به‌ڕاشکاوی ڕایگه‌یاند ئه‌م بڕیاره، سه‌مبولی وه‌فاداری به‌و په‌یمانه‌یه که بزاڤی ئیخوان پێش له هه‌ڵبژاردنه‌کان به خه‌ڵکی دابوو تا مۆرسی سه‌رۆک کۆماری هه‌مووی خه‌ڵکی میسر بێ.
جێی باسه که لێژنه‌ی باڵای نیزامی میسر، حه‌وتووی ڕابردوو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی خۆی زیاد کردبوو. پێ ده‌چوو که ئه‌مه سه‌ره‌تایێک بێت بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌حمه‌د شه‌فیق، ئاخر سه‌رۆک وه‌زیرانی حوسنی موباره‌ک. هه‌رچه‌ن به هۆی ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی مۆحه‌ممه‌د مۆرسی، ئه‌م گومانانه پووچه‌ڵ بوونه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام پێ ده‌چێ لێژنه‌ی باڵای نیزامی له کار و باری وڵات‌دا ده‌ستێوه‌ردان بکات. ژه‌نه‌ڕاڵ ته‌نتاوی، سه‌رۆکی لێژنه‌ی نیزامی میسر پیرۆزبایی له محه‌مه‌د مۆرسی کرد.
پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه، له میلله‌تی میسر، بزاڤی جیهانی رابوونی ئیسلامی، حیزبی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و هه‌ر وه‌ها سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی جیهان، پیرۆزبایی ده‌کا و له‌خوای گه‌وره بۆ دکتۆر مۆحه‌ممه‌د مۆرسی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر گرفته‌کاندا به ئاوات ده‌خوازیت.
بۆچوونه‌کان