وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز "عارەقی شەرم" وَ لا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ يَوْمَ لا يَنْفَعُ مالٌ وَ لا بَنُونَ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ. شوعه‌ڕاء(۸۹-۸۸) ڕۆژێک کە خەڵکان ڕادەبنەوە زەلیلم مەکە ئەو ڕۆژەی کە ماڵ و مناڵ هیچ قازانجێک بەمن ناگەیێنن، مەگەر ئەوەی کە بە دڵێکی پاکەوە گەڕاوەتەوە بۆ لای خوا. هەر دڵە، جێگەی ڕوانینی خوا گیانە خوا لە ڕۆژی پەسڵان لە جەستە و ڕواڵەتی جوان و کەسایەتی بەرز و ماڵ و سامان ناڕوانێ و تەنیا و تەنیا خاڵی جێگەی سه‌رنجی لای خوا، دڵە با بە دڵی پیس و نەخۆشه‌وه نەچینەوە لای خوا لەو کاتەدا عارەقی شەرم دەمانخووسێنێ
وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز "هیوا بە ڕەنگی مووسا" ....انَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ شعراء ۶۲ بێ گومان خوا لەگەڵ منە و بە زوویی هیدایەتم دەکا چەندە لای خوا جوانە کە ئێمە شک و دڕدونگیمان نەبێ سەبارەت بە دەسەڵات و ڕەحم و سۆزی ئەو هەر کات باوەڕدار ئەرخەیان بێ و بە متمانەی تەواو پشت بە خوا ببەستێ و مو‌سا ئاسا بڵێ خوا لەگەڵ منە، با بزانێ خوا بێ هیوای ناکا و پشتی دەگرێ و باشترین ڕێگەی پێشان دەدا. بڵێ بێ گومان شفام بۆ دەنێڕێ بێ شک خێرم وەڕێ دێنێ حەتمەن ڕزقم زیاد دەکا بەختەوەرم دەکا گرفتەکانم بۆ ئاسان دەکا دڵخۆشم دەکا...
وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز "ژن سوکنایی دڵە" وَ مِنْ آیٰاتِهِ، أَنْ خَلَقَ لَکُمْ مِنْ أَنْفُسِکُمْ أَزْوٰاجاً لِتَسْکُنُوا إِلَیْهٰا، وَ جَعَلَ بَیْنَکُمْ مَوَدَّةً وَ رَحْمَةً... لە هێماکانی خوا ئەوەیە لە ڕەگەزی خۆتان هاوسەرانێکی بۆ ئافراندوون کە لە لای وان هەست بە ئارامی و سوکنایی دەکەن لە نێوان ئێوە سۆز و ئەوینێک و ڕەحمەتی زۆری دانا. زەماوەند جوانترین شانۆی ژیانی هەر مرۆڤێکە و لای خوا پیرۆز و پڕبایەخە و ژن وەک کانگای سوکانیی و سۆز دەناسرێ
به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) كۆنگره‌ی «موحه‌ممه‌د باڵوێزی ئاشتی» به وتاربێژی میوانانێك له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ به‌شێوه‌ی مه‌جازی به‌ڕێوه چوو.
كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان له مزگه‌وتی ڕیزوانی ئیرانشار، به ئاماده‌بوونی حافز عه‌بدوڵڵا موحه‌ممه‌دی‌نژاد(پیشنی) قوڕئانخوێنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه چوو.
كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان به به‌شداری خێڵێك له هۆگرانی قوڕئانی پیرۆز به میوانداری ناوه‌ندی سه‌لمانی فارسی (مزگه‌وتی ڕیزوانی ئیرانشار) ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠ به ئاماده‌بوونی قوڕئانخوێنی نێونه‌ته‌وه‌یی عه‌بدوڵڵا موحه‌ممه‌دی‌نژاد(پیشنی) موحه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ری ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان، ئه‌ندامانی جماعه‌ت له نووسینگه‌ی ئیرانشار به‌ڕێوه چوو.
بیست و سێهه‌مین فستیڤاڵی خێرخوازانی قوتابخانه‌سازان له خێرخوازانی پارێزگای سیستان و به‌لووچێستان له زاهیدان به‌ڕێوه چوو.
دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان بەرپرسیارێتی ئەوەی كە ئێستا بەسەر پەنابەرەكاندا دێ، خستە ئەستۆی دەسەڵاتداران و موسوڵمانان لەوەی كە نەیانتوانی لە خۆیان بگرن ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین بكەن و هەلی كاریان بۆ بدۆزنەوە و ناچار ڕوویان لە ئەورووپا كرد.
وانه نوورینه‌كانی قوڕئانی پیرۆز هه‌ڤاڵانی خودایی اَلْأَخِلاّٰءُ یَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلاَّ الْمُتَّقِین دۆستان ئەو ڕۆژه‌ی (ڕۆژی پەسڵان) دەبن بە دۆژمنی یەک، مەگەر ئەهلی تەقوا و خۆپارێزی نه‌بێ. کەسانێک بەبۆنەی خوا گیان و بەخاتری وی یەکتریان خۆش دەوێ و ئامانجیان پاکە و بە هەوێنی خواوە بەستراون، ئەوا ئەم دۆستایەتیە لە دۆنیا و دواڕۆژ بەکەڵکیان دێ و هیچ کات دوژمنایەتی بە دوودا نایە. وانەی ئایەت: ئاگاداری دۆستییەکانمان بین، سنووری خوایی بۆ هاتوچۆ و پێوەندییەکانمان دابنێیین. نەکا ئەمڕ و ڕۆژی دوایی خەسارەتمەند و پەشیمان بین. وه‌رگێڕ: شەیدا مەحموودی
وانە نوورینەکانی قورئانی پیرۆز ئێستا لە کۆی؟ وَأَنْ لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى نجم۳۹ و ئەوەیکە مرۆڤ جگە لە حەول و تێکۆشانی خۆی دەسکەوتێکی تری نیە حەول و تێکۆشان هۆی شارەزایی و لێزانیە کەسێ بەهیوا و تامەزرۆییەوە دەست بداتە پیشە و ئامانجێک و لەو ئیشە هەستێکی ئەرێنی هەبێ و لێی وەڕەز نەبێ، خوا بەرەکەتی پێ دەبەخشێ و یاریکار و ڕێ نیشاندەری دەبێ تا ئەو کاتەی هەست بە بەرپرسیارەتی نەکەین، بێ حەڕەکە بین، نابێ چاوەڕوانیمان هەبێ خوا سەرکەوتوومان بکا
وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز قانوونی جەزب(ڕاکێشان بۆ لای خۆت) لە قوڕئان‌دا فَبِمٰا رَحْمَةٍ مِنَ اَللّٰهِ لِنْتَ لَهُمْ وَ لَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ اَلْقَلْبِ لاَنْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَ اِسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَ شٰاوِرْهُمْ فِي اَلْأَمْرِ فَإِذٰا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اَللّٰهِ إِنَّ اَللّٰهَ يُحِبُّ اَلْمُتَوَكِّلِينَ. ئالی عیمڕان/١٥٩ ئەی ڕەسووڵی خوا (د.خ) بە هۆی ئەو ڕەحمەتی کە لە لای خواوە پێت گەیشتووە، تۆ لەگەڵ خەڵک دڵسۆز و بە بەزەیی و ئەگەر دڵڕەق و بێ ڕەحم و بێ سۆز بای، خەڵک لە دەورت کۆ نەدەبوونەوە و بڵاو دەبوون.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb