بیست و سێهه‌مین فستیڤاڵی خێرخوازانی قوتابخانهسازان له خێرخوازانی پارێزگای سیستان و به‌لووچێستان له زاهیدان به‌ڕێوه چوو.
فستیڤاڵی ڕێزنان له خێرخوازانی قوتابخانهساز و سهمهنهكان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠ له ساڵۆنی پارێزگای سیستان و به‌لووچێستان به هاوكاری ئیداره‌ی گشتیی په‌روه‌رده و ڕاهێنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان به میوانداری پارێزگار به‌ڕێوه چوو.
له‌و فستیڤاڵه‌دا، موحه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كۆڕبه‌ندی خێرخوازانی قوتابخانهسازی ئیرانشاریش به‌شدار بوو. كۆڕبه‌ندی خێرخوازنی قوتابخانهسازی ئیرانشار له ساڵی ١٣٩٩-١٤٠٠ له شاره‌كانی ئیرانشار، لاشار، به‌مپوور و خاش زیاتر له ١٨ قوتابخانه‌یان دروست یا ته‌واو كردووه.
هه‌روه‌ها ناوه‌ندی گشتیی سه‌لامه‌تی گوندی بهرێشك به‌شی چانهف به پانتایی ٤٤٥ مه‌تر له حاڵی سازكردن دایه. له كۆتایی ئه‌و فستیڤاڵه، ڕێز له ڕێكخراوه‌كانی جه‌ماوه‌ریی و خێرخوازانی سازكردنی قوتابخانه گیرا.
بۆچوونه‌کان