كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان له مزگه‌وتی ڕیزوانی ئیرانشار، به ئاماده‌بوونی حافز عه‌بدوڵڵا موحهممهدینژاد(پیشنی) قوڕئانخوێنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه چوو.
كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان به به‌شداری خێڵێك له هۆگرانی قوڕئانی پیرۆز به میوانداری ناوه‌ندی سه‌لمانی فارسی (مزگه‌وتی ڕیزوانی ئیرانشار) ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠ به ئاماده‌بوونی قوڕئانخوێنی نێونه‌ته‌وه‌یی عه‌بدوڵڵا موحهممهدینژاد(پیشنی) موحه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ری ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان، ئه‌ندامانی جماعه‌ت له نووسینگه‌ی ئیرانشار به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌و كۆڕه‌دا دوای خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز له لایه‌ن عه‌بدوڵڵا پیشنی، قوڕئانخوێنی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی ئه‌ندازیار ئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی لقی سیستان و به‌لووچێستان جه‌ختی كرده سه‌ر له‌به‌ركردن و وه‌رگێڕان و ته‌جویدی قوڕئانی پیرۆز.
ئه‌و هۆكاری ته‌واوی گیر و گرفته‌كانی ئێستای جیهانی ئیسلامی، به‌تایبه‌ت ده‌سدرێژیكردنه سه‌ر پیرۆزییه‌كان و وڵاتانی ئیسلامی و ده‌ستدرێژی ڕژێمی زایۆنیزمی به‌هۆی دووری موسوڵمانان له قوڕئانی پیرۆز و ڕاسپارده و ڕێنموییهكانی قوڕئانی پیرۆز زانی.
له كۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌دا له لایه‌ن ناوه‌ندی سه‌لمانی فارسی بڕوانامه‌ی له‌به‌ركردنی قوڕئانی پیرۆز به حافیز عه‌بدوڵڵا ڕهسووڵیزاده و حافز موحه‌ممه‌د كوچوكی و بڕوانامه‌ی له‌به‌ركردنی جوزوی سی قوڕئانی پیرۆز به قوڕئانخوێنانی ئه‌و ناوه‌نده پێشكه‌ش كرا.
له ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری سه‌لمانی فارسی (مزگه‌وتی ڕیزوان)ی ئیرانشار ٣٥ قوتابی له قۆناغه‌كانی جیاوازی خوێندن سه‌رقاڵی فێربوونی ته‌جوید، تهڕتیڵ، خوێندنه‌وه و له‌به‌ركردن و به‌رنامه‌ی وه‌رزشی و په‌روه‌رده‌یی ڕۆژانه‌ن.
بۆچوونه‌کان