دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان بەرپرسیارێتی ئەوەی كە ئێستا بەسەر پەنابەرەكاندا دێ، خستە ئەستۆی دەسەڵاتداران و  موسوڵمانان لەوەی كە نەیانتوانی لە خۆیان بگرن ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین بكەن و هەلی كاریان بۆ بدۆزنەوە و ناچار ڕوویان لە ئەورووپا كرد.

ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر بەخوا لە ئەو برسێتی و نەهامەتی و گرفتانەی كە ئەو پەناهێندانە تووشی بوون، چونكە ئەگەر ئێمە لە خۆمان بگرتنایە، ژیانێكی باشمان بۆ فەراهەم بهێنانایە، ئەوان كۆچیان نەدەكرد.

لە سەدەكانی ناوەڕاستدا دانیشتوانی ئەورووپا لە تاریكستاندا دەژیان، بەڵام كەوتنە خۆیان و ئەو نەفامیەیان بەجێ هێشت و ئەم شارستانییەتەیان بنیات نا، ئەویش پاش ئەوەی بەخۆیاندا چونەوە و پلانی ژیانێكی باشیان بۆ ئایندە داڕشت، لەو ڕۆژەوە ئەوان زیاتر بیر لە گفتوگۆ و لەیەكترگەیشتن و یەكبوون دەكەنەوە.

بەڵام ئێمە ڕۆژبەڕۆژ پەرتەوازە دەبین و یەك ناخوێنینەوە و خوێنی یەكتر دەڕێژین، ئەوان گرنگترین هۆكار كە پێشكەوتنی زانستییە دەستیان پێ كرد و گەشەیان پێدا. ئێمە پێویستمان بەیەكبوونە. ئێمە لەم ڕۆژگارەدا پێویستمان بەوە هەیە كە لەگەڵ برا و خوشکە پەناهێندەكان کۆچبەرەکان یەكبگرینەوە و هەست بە ئازارەكانیان بكەین، با ئێمە گەڕانەوەمان بۆ ئیسلام بەباشی و گشتگیر بێ، نەك تەنها بۆ مزگەوت، بەڵكوو با لەگەڵ خەڵكدا نێوانمان باش بكەینەوە (إن الصلاە تنهی عن الفحشا‌ء والمنكر)